𝐩𝐚𝐫𝐭 12

158 37 129
                                    






.



.




شەوێکی تاریکە و جیا لە کۆمەڵە گورگێک کە دەووری دوو کچۆڵەی ترساویان داوە هیچ کەسێکی تر نابینی


خاتوونە لاواز و ترساوەکە لە پشتی لەیال خۆی شاردۆتەوە قۆڵی گرتووە ئەو تەواوی ساڵەکان ترس دایماڵیوە ئیتر چۆن بتوانێ ئارام ببێتەوە کاتێک کاسانێکی نەناسراو ئەوانیانی گەمارۆ داوە
بەڵام هێشتا بڕوای بە خوشکەکەی هەیە



ئەو بە متمانەوە وەستاوەو دەستی لەسەر قۆڵی دانا و بە تیژیەوە لەو باڵا بەرزەی بەردەمی ئەڕوانی کە ساردیێکی زۆر و پێهەستی لە دەرڕبڕینی ئەبینی

فەرەح وا بیری ئەکردەوە کە ئەوانە پیاوانی ئەکبەر بن
تا ئەوەی گفتوگۆیەکی دژ بە یەک سەری هەڵدا




لەیال
"من هیچ کاتێک ڕازی نەبووم بەوەی ببم بە هاوسەرت یان هەر شتێکی تری نەفرەتی"


پێکەنینێکی کەمی کردوو سەیری کرد بە لووت بەرزیەوە



زەین
"وا دیارە ڕێکەوتنەکەمانت بیر چوو...
من ئەوە لەبیرناکەم کە هەڵتەخەڵەتاندم تا ئێستا ئەو بوێریەم بە هیچ کەسێک نەداوە تۆ متمانەمت بەکارهێنا ئەمە زۆر خراپە ئازیزم چونکە من لێبووردە نیم"



دەستی خستە گیرفانی


زەین
"چی وای لێکردووی کە خزمەتکارێکی چەپەڵ بکەیتە هەڵمەتی ڕاکردنت؟"



کاتێک برۆی بەرز کردبوویەوە و سەیری ئەوکچە ترساوەی ئەکرد

ئاماژەی بە پیاوەکانی کرد کە بیبەن
فەرەح سەری ئەو پیاوانەی کرد کە نزیکی بوونەوەو توند تر قۆڵی لەیالی گرت

لەیال هەستی پێی کرد

بەهێواشی لە نزیکیەوە وتی
"هێی مەترسە ئازیزم من لەگەڵتم هەرگیز ڕێگە نادەم هیچت لێبکەن.."



خەندەیێکی کەمی پێشکەش کرد و سەیری زەینی کرد
کە بە هێمنی و چاوێکی تیژەوە لێی ئەڕوانی



لەیال
"گەر سەگەکانت پەنجەی بۆ ببەن من بێدەنگی نانوێنم.."


بە فیزەوە لێیڕوانی و هەنگاوی هێواشی نا بەڕەو ڕوی چەند ئینجێک لە ڕوخساریەوە دوور بوو


|| ' شـــیـان ' || ✓Where stories live. Discover now