𝐩𝐚𝐫𝐭 14

235 54 111
                                    


.







.




کوپە قاوەکەی دەستکردێو سەیری کرد
"ڕاستی ئەو وتی کە مۆبایلەکەی شکاوە بۆیە ناتوانێ قسەتان لەگەڵدا بکات"

لەسەر مێزە بچوکەکە دانیشتبوون
چاوەڕێی بوشرا بوون بهێت بە شەربەت هەنارەکەیەوە

ئەوان پرسیاریان دەربارەی لەیال ئەکرد

ئاخۆ هاوڕێیەتی لە دڵەوەیە یان بە ناسینی ماوەیێکی زۆرە
ئەوان هەر بەڕاستی لە خەمیدا بوون
بەهۆی ئەوەی ماوەیێکی زۆرە هەواڵیان نییە

ناچار نورا درۆی لەگەڵیان دەکرد
وە بێگومان دڵخۆشبوو بەوەی ئەمڕۆ لەیال لەو شوێنە ئەڕوات

بوشرا بە خەندەیێکی کەمەوە دانیشت
"تەنها بزانین ئەو باشە هیچی ترمان ناوێت"

منیش خەندەم کرد

ئەو کچێکی زۆر جوانە وە قژێکی قاوەی درێژی هەیە
بەڵام کەم دووە زۆر هێمن ولەسەرخۆیە

پێم وابێ لە نێومان ئەو وەک پاسەوانێک دەرەکەوێ
هههه

ئێمە قسەمان دەکرد
تا ئەوەی تەلەفۆنێکم بۆهات
من چاوەڕێی ئەمە بووم

کەمێک دوور کەوتمەوە

"بەڵێ کاکە موراد"

"نورا نازانم چی ڕویداوە بەڵام لەیال تائێستا هیچ هەواڵێکی نییە..
گەر هیچ نەبووبا پەیوەندیێکی دەکرد"

"چـ.چی؟
ئەی نەدەبووا چەند کاتژمێرێک هاتبا!!
ئای خوایە ئەبێ هیچی لێ نەهاتبێ؟"

"نازانم..نازانم
هیوادارم باشبێ..
وە ئەو پاسەوانەی داماننابوو وتوویەتی لە دوو پیاوی ئەوێی داوە
هێشتا لەوێش هەواڵی نییە"


"چیبکەم من؟ئێستا ناتوانم لە زانگۆ دەرچم وانەم هەیە"
چاوەکانم پڕ فرمێسک بوون

"نا دادە گیان تۆ لەوێ بمێنەوە گەر شتێک بوو خۆمان ئاگادارت ئەکەینەوە"

دوای ئەوە تێلەکەم داخستەوە

ئەبێ باشبێ خوایە خۆت ئاگاداری بە
ئێمە هەموو شتێکمان بۆی ئامادەکردووە بۆ ڕۆشتن
ئەوە بڕیارێکی گران بوو بۆی کە واز لە تۆڵە بێنێت
بەڵام ئەو خوشکەکەی خۆی دۆزیوەتەوە دوای چەند ساڵ
زانینی ئەوەی کەسێک لە خوێنی خۆت لە ژیاندایە و لەئازاردا ژیاوە
تۆش بێ ئاگا بوی لێی
زۆر بە ئازارە

 ' شـــیـان ' ✓Where stories live. Discover now