𝐩𝐚𝐫𝐭 16

210 50 92
                                    





'ᴠᴏᴛ!´
'ᴄᴏᴍᴍᴇɴᴛ´

.



.


بوشرا

دووبارە بێزارکردنم لەلایەن مامم و مامۆژنم سەبارەت بە کچە بێسەرپەرشتەکەیان  ڕۆژێک ئەمکوژێ

ئەیانەوێ  من هاتووچۆی پێبکەم و خۆشیان لە گەران و سوڕان بن
هەر وەکو ساڵی پار نەفرەتیانە


ئێستا دەگەرێمەوە ماڵەوە بەڵام من تەنها دووجار هاتوومەتە ئێرە بۆیەش شارەزا نیم

ڕێگاکەم گرتە بەر دوای ئەوەی هیچ تاکسیێکم نەدۆزیوەوە وە ئەو خانوانەی ئێرە زۆر گەورەن تەنها کەسە ناودارەکان لێرە خانویان دەستەکەوێ

بە هێمنی ئەڕۆشتم

ئۆتۆمبێلێکم بینی کە بەبەردەمم دا ڕۆشت سەیری نێو ئۆتۆمبێلەکەم کرد
دوو کەس بوون ڕاستی ڕوخساریانم نەبینی بەلام هەستێک پێمی ئەوت سەیری باخچەکە بکەم

لە لێواری سنوری ماڵەکە نزیک بومەوە هەندێک درەختی لێبوو وە باخچەیێکی گەورە بوو دڵنیام پاسەوانی ماڵەکە بمبینن بە شەق دەرم ئەکەن

کەمێک خۆمم بڵندکرد

شۆک بووم

ئەو چی دەکات لێرە؟؟
ئەی خوایە

لەیال!؟؟

هەڵبەزو دابەزم ئەکرد
بۆ دڵنیا بوونم

"خانمێکی جوان چی دەکات لێرە؟"

ڕاچڵەکیم لەگەڵ ئەو دەنگە قوڵ و گاڵتەجاریەی

دەستم لەسەر دڵم دانا و ئاوڕم دایەوە بە هەناسەیێکەوە

"ببوورە؟"
ووتم

"پێم ووتی چی دەکەی لێرە؟
بەم شێوەیە وەک و مناڵێک هەڵدەبەزیەوە"
خەندەیێکی کەم لەسەر لێوەکانی برۆیێکی بەرز کردەوە

قژمم چاککرد لە شڵەژاوی دا

"هیچ شتێکم نەدەکرد"

دەستی لە نێو پانتۆڵە قاوەیەکەی بوو
قەمیسێکی سپی کە جەستەی لە نێویا ڕەنگی دەدایەوە
هاواری بۆ هێز و بازوەکانی دەکرد

دوو هەنگاو نزیک کەوتەوە خۆی هێنا ئاستم
ئەو تۆزێک لەمن بەرزتر بوو
سەیرێکی خوارەوەی کرد و بە چاوێکی تیژوو هێمنەوە لێی ڕوانیم

 ' شـــیـان ' ✓Where stories live. Discover now