𝐩𝐚𝐫𝐭 5

260 64 58
                                    

.

.

ماوەی دوو ڕۆژە لێرەم

ئەو ژنە قۆترە بەڕاستی تورەم دەکات

ئێستا سەر لە نیوەڕۆیە

من و مینا لە مەتبەغەکەین

کارەکانم تەواو بوون ئەویش خەریکی کەوانتەرەکەیە
و کۆکردنەوەی قاپەکانە لە شوێنی خۆیان دادەنێتەوە

لەیال
"باشە تۆ بۆچی کارکردنت لە شوێنێکی لەم شێوەیە هەڵبژارد"

مینا
"ڕاستی منیش حەزم بە کارێکی وەها نییە جێی بەزەی بم و
بەردەوام سوکایەتیم پێ بکرێت منیش گەر خێزانێکم هەبووایە لە پشتم بونایە لێرە نەدەبووم..من هەتیوم و لە خانەی بێسەرپەرشتان بووم
ئێستاش لێرە پیسی خەڵکی پاکدەکەمەووە"

دیارە ژیانێکی سەحت ژیاوە من هەرنا کەسانێکم هەبوون دوای خێزانی ڕاستیم بەڵام ئەو نا


"ئەی تۆ چی؟"

"من..

چی بڵێم

من هیچ کارێکی ترم دەستنەکەوت"

با خۆم بدزمەوە باشترە

"دەی من دەڕۆم هەندێک کارم ماوە لە ژووری دانیشتنەکە"


باشبوو ڕۆشتم

ئێمە تا ئێستا ئەوانەمان نەبینیوون کە لێرەکاردەکەن بە تایبەتی ئەکبەر
تەنها هەندێ کات پیاوێکی تەمەن سی ساڵە دێت بۆ ئەوەی داوای شتەکانمان لێبکات هەر چەند ترسناکیشە بەڵام زۆر کەشخەیە و
نزیک لێوی برینێکی کۆنی پێوەیە کە زیاتر ترسناکی کردووە

ناوی ڕێدروثـە، بەڵام هەر بە ڕێد ناوی دەهێنن
بە ناوەکەیەوە خەڵکی ئێرە نییە بەڵام من نەمپرسیوە
شێوەشی جیاوازە

ئێمەش ئەبێ پێیان بڵێین گەورە





ئەمڕۆشم بەڕێکرد


.


.

.




.

لای زەین



"باپیرە پێت ئەڵێم من نایەمە کۆبوونەوە هیچەکانت
من حەزم بە بازرگانی نییە"


 ' شـــیـان ' ✓Where stories live. Discover now