جی هوون / کەواتە با بەردەوام بین
دووبارە لێوەکانیان لکاند بە لێوی یەکەوە ، ماچی یەکیان دەکرد ، جی هوون دەستی دەدا له ڕانی لیسا
جی هوون گازی لە لێوی لیسا گرت و لیسا لێوەکانی جیا کردەوە ، زمانی بردە نێو دەمی لیسا
جۆنکووک هەموو ئەوانەی بینی ، ڕووی وەرگێڕا تا نەیانبینێت ، ئەوانی دیکە سەرقاڵی ڕۆزێ بوون
جیمین وەستابوو بێ ئەوەی قسەیەک بکات ، ویستی دەست بدات لە قۆڵی ڕۆزێ
ڕۆزێ / دوور بکەوە
جیمین دوورکەوتەوە و هیچی نەووت
جێنی / ڕۆزێ ؟
جێنی بە تۆنێکی ئاگادارکردنەوە ووتی
ڕۆزێ / جێنی پاڵپشتی لێ مەکەن ، زۆر توڕەم ، لە جێی ئەوەی سوپاسی ئەو کوڕە بکات هێشتا خۆی توڕە دەکات ، وەک ئەوەی خاوەنی من بێت ، مافی ئەوەی نییە ، ڕاستە خۆشمدەوێت بەڵام مانای ئەوە نییە خۆی توڕە بکات لەسەر شتێکی بێ مانا ، لەسەر کاتژمێرێک بۆ ماوەی دوو ڕۆژە خۆی توڕە کردووە
جێنی / ڕاست دەکەیت ، بەڵام ئەویش خەمی تۆی بووە بێگوومان
ڕۆزێ / نەخێر گەر خەمی منی بووبا خۆی توڕە نەدەکرد ، تێبینی نەکرد کە بۆچی دیار نیم ، یاخود کەسایەتییەکەی ڕێگەی نەدا پرسیارێک بکات ، پێویستم بەو نەبوو لیسا و ئەو کوڕە ڕزگاریان کردم ، بەڵام ئەویش دەیزانی دڵنیام
تایهیۆنگ / مافی خۆتە بەڵام توڕە مەبە
جۆنکووک / کارەکەی ئەویش هەڵە بوو ، خۆی نەهات تا بگەڕێت ، هێشتا ئەو خۆی توڕە کردبوو ، بەڵام زۆر خەمی بوو ، نازانیت مۆچی چەند دڵی ناسکە ، کەمێکی تر بە ئاگا نەهاتبایت دەگریا
هەموویان پێکەنین
لیسا گەڕایەوە لایان ، چووە نزیک ڕۆزێ و لە باوەشی گرت
لیسا / باشیت پاستا ؟
ڕۆزێ / بەهۆی تۆوە باشم ، سوپاس
YOU ARE READING
|| 𝙲𝚛𝚒𝚖𝚒𝚗𝚊𝚕𝚜 || تــــاوانـــــبـــــارەکــــــان
Action- دایکە من لە خۆشەویستی دام لەگەڵ تاوانبارێک ! - دایکە ، خۆشەویستەکەم مرد ، ئەو تاوانبارەی خۆشمدەویست مردووە ! - دڵخۆشبووم بەوەی کە تاوانبارێکم خۆشوویست ، ئاخر من لە کوێ بزانم کە تاوانبارێک ئەگەری مردنی زۆر زیاترە لە کەسێکی ئاسایی ؟ 𝙱𝚞𝚝 𝚖𝚊𝚖...