لیسا / جۆنکووک ، پێم ووتیت کە هەمووان بەو جۆرە جل دەپۆشن ، پێویست ناکات بیکەیت بە کێشە
جۆنکووک بە دەنگێکی لەسەرخۆ قسەی دەکرد
جۆنکووک / باشە ، بەڵام بۆ جاری داهاتوو جەستەت مۆر دەکەم تا نەتوانیت دەری بخەیت !
لیسا پێکەنی
لیسا / باشە....
جۆنکووک / با بڕۆین....
جۆنکووک لیسا بەڕێکەووتن بۆ ڕێستۆرانتێک ، نانیان خوارد پێکەوە ، دواتریش بە پیاسە بە سەر شەقامەکان دا دەڕۆیشتن و قسەیان دەکرد
جۆنکووک / نوونا و هیۆنگ کەی دەگەڕێنەوە ؟
لیسا / لەوانەیە دوای هەفتەیەک ، یانیش چەند ڕۆژێک
جۆنکووک / لیسا
لیسا / گیانەکەم ؟
جۆنکووک / سەیری ئەوێ بکە
جۆنکووک ئاماژەی بە شوێنێک کرد ، لیسا ڕووی وەرگێڕا تا بیبینێت ، شوێنێک بوو جل و بەرگی منداڵی لێبوو
لیسا / جوانە
جۆنکووک / با بڕۆین بۆ ئەوێ
لیسا / بۆچی بچین ؟
جۆنکووک / من دەمەوێت بچین....
لیسا / بەڵام هیچ شتێک نییە تا بیکەین لەوێ
جۆنکووک / دەمەوێت سەیری ئەو جلانە بکەم....
لیسا / بۆ خۆتی دەکڕیت ؟
لیسا چاوی سوڕاند و پرسی ، جۆنکووک کەمەری گرت و نزیکی کردەوە
جۆنکووک / بۆ خۆمی بچوکی دەکڕم
وای ووت و چاوی لە لیسا داگرت
لیسا / بێ شەرم
جۆنکووک دەستی گرت و بە دوای خۆی دا ڕایکێشا
YOU ARE READING
|| 𝙲𝚛𝚒𝚖𝚒𝚗𝚊𝚕𝚜 || تــــاوانـــــبـــــارەکــــــان
Acción- دایکە من لە خۆشەویستی دام لەگەڵ تاوانبارێک ! - دایکە ، خۆشەویستەکەم مرد ، ئەو تاوانبارەی خۆشمدەویست مردووە ! - دڵخۆشبووم بەوەی کە تاوانبارێکم خۆشوویست ، ئاخر من لە کوێ بزانم کە تاوانبارێک ئەگەری مردنی زۆر زیاترە لە کەسێکی ئاسایی ؟ 𝙱𝚞𝚝 𝚖𝚊𝚖...