هەموویان پێکەنین ، جۆنکووک دەستی لیسا"ـی گرت لە ژێر مێزەکەوە ، لیسا دەستی گرتەوە ، جۆنکووک دەستی لە ڕانی دا لە ژێر مێزەکەوە
جۆنکووک / با نانەکەمان بخۆین ئیتر.....
نانیان خوارد و شتەکانیان کۆکردەوە ، دانیشتبوون لە ژووری دانیشتنەکە ، قسەیان دەکرد ، جێنی بانگی کچەکانی کرد تا بڕۆن لەگەڵی ، تەنیا کوڕەکان مابوونەوە ، قسەیان دەکرد
نامجوون / کوڕینە ، دەمەوێت شتێک بکەم ، بەڵام نازانم چۆن
جۆنکووک / چی هیۆنگ ؟
نامجوون / دەمەوێت هاوسەرگیری بکەم لەگەڵ جیسوو
جیمین / پیرۆزە
تایهیۆنگ / پیرۆزە هیۆنگ
جۆنکووک / زۆر دڵخۆشم
نامجوون / زۆر سوپاستان دەکەم ، بەڵام نازانم چۆن داوای لێ بکەم ، واتە کچەکان ئارەزوویان لە شتی ئافرەتانەیە وە من نازانم چۆن ڕێکی بخەم
جیمین / نام هیۆنگ ، منیش هەمان کێشەم هەبوو ، بەڵام لیسا یارمەتی دام
نامجوون / پێویستە داوای یارمەتی لە کچەکان بکەم کەواتە
تایهیۆنگ / بە تەواوی بەڵێ....
کوڕەکان دانیشتن و قسەیان دەکرد ، کچەکانیش لە ماڵی جێنی بوون
جێنی / کچینە جلەکان تاقی دەکەمەوە سەیری بکەن
لیسا / فەرموو
جێنی چەند پارچە جلێکی نوێی داوا کردبوو ، تاقی دەکردنەوە ، دانە بە دانە ، ڕای کچەکانی وەردەگرت ، شەوەکەیان بەسەربرد پێکەوە ، لیسا لە کاتی گەڕانەوە چووە لای گارام ، جۆنکووک"ـیش لەگەڵی ڕۆیشت
لیسا / سڵاو شەیتانی بچوک ، چۆنیت ؟
گارام / چیت لێم دەوێت ؟ تەنیا بمکوژە و تەواو
YOU ARE READING
|| 𝙲𝚛𝚒𝚖𝚒𝚗𝚊𝚕𝚜 || تــــاوانـــــبـــــارەکــــــان
Action- دایکە من لە خۆشەویستی دام لەگەڵ تاوانبارێک ! - دایکە ، خۆشەویستەکەم مرد ، ئەو تاوانبارەی خۆشمدەویست مردووە ! - دڵخۆشبووم بەوەی کە تاوانبارێکم خۆشوویست ، ئاخر من لە کوێ بزانم کە تاوانبارێک ئەگەری مردنی زۆر زیاترە لە کەسێکی ئاسایی ؟ 𝙱𝚞𝚝 𝚖𝚊𝚖...