جۆنکووک هێشتا لە بیرکردنەوە دا بوو ، دوای چەند چرکەیەک درکی بە کەشەکە کرد
جۆنکووک / کـ...کـێ ووتـی ؟
لیسا / دایـکـی مـنـداڵـەکـەت......
لیسا بە ئاسایی قسەی کرد
جۆنکووک / دایکی منداڵەکەم ؟
لیسا / بەڵێ ، گارام
جۆنکووک هیچی نەووت
لیسا / هەموو شتێک دەزانم ، دەزانم لەگەڵی بوویت ، دەزانم کە دووگیانە ، دەزانم کە لە ماڵەکەی خۆم لە ژووری خەوتنەکەم ، لەسەر جێگای خەووتنەکەم پێکەوە بوون ، هەموو ئەوانە دەزانم ، هیچ شتێک نییە کە نەیزانم ، هیچ شتێکی شاراوە نییە ، ئاسوودە بە
جۆنکووک / لیسا ، زۆر زۆر داوای لێبووردن دەکەم ، ماوەیەکی زۆر بیرم کردەوە لەوەی کە چی ڕوویداوە و چیم کردووە ، دەمەوێت بزانیت کە داوای لێبووردن دەکەم ، داوای لێبووردن دەکەم بۆ ئەو کارەم ، بۆ دوورخستنەوەی تۆ لە خۆم ، بۆ ڕەفتارەکانم ، بۆ ئازاردانی تۆ ، بۆ خەمبارکردنی تۆ ، من دادپەروەر نەبووم لەگەڵ تۆ دا ، دووبارە شتەکانم تێکدا ، تۆ چەندین جار لە منت بووری ، نازانم چی دەڵێیت بۆ ئەمەیان ، هەڵەی تۆ نییە ، هەڵەی منە کە لە ڕێگاکە دەرچووم ، هۆکاری زۆرت هەیە تا تووڕە بیت لێم ، چاوەڕێی ئەوەت لێ ناکەم لێم ببووریت ، وە چاوەڕێی ئەوە ناکەم لەبیری بکەیت ، هەر شتێکم پێ بڵێیت مافی خۆتە ، باشترین کاتەکانی ژیانم ئەو کاتانە بووە کە لەگەڵ تۆ بووم ، زۆر دڵخۆش بووم ، زۆر سوپاس بۆ قبوڵ کردنم لە ژیانت دا ، بۆ خۆشوویستنم ، بەڵام من شایەنی ئەوە نەبووم ، من کەسێکی خراپ بووم ، هەڵەیەکی زۆر گەورەم کرد کە گەڕانەوەی نییە ، تا کۆتایی ژیانم لێی پەشیمانم ، بەڵام ئەوەش بزانە کە هیچ ئاگاداری خۆم نەبووم ، هەرگیز نەموویستووە وات لێ بکەم هەست بە نا ئاسوودەیی بکەیت ، تەنانەت نەموویستووە بە سەیرکردنێکیشم ئازارت بدەم ، هەرگیز بیرم نەکردووەتەوە کە لەگەڵ کەسێکی تر بم دوای تۆ ، ببوورە ، زۆر خەمبارم ، زۆر داوای لێبووردن دەکەم ، هەر شتێکت دەوێت بیڵێ ، تەنانەت گەر بتەوێت بمکوژیت ئاساییە.......بــبـــوورە
YOU ARE READING
|| 𝙲𝚛𝚒𝚖𝚒𝚗𝚊𝚕𝚜 || تــــاوانـــــبـــــارەکــــــان
Action- دایکە من لە خۆشەویستی دام لەگەڵ تاوانبارێک ! - دایکە ، خۆشەویستەکەم مرد ، ئەو تاوانبارەی خۆشمدەویست مردووە ! - دڵخۆشبووم بەوەی کە تاوانبارێکم خۆشوویست ، ئاخر من لە کوێ بزانم کە تاوانبارێک ئەگەری مردنی زۆر زیاترە لە کەسێکی ئاسایی ؟ 𝙱𝚞𝚝 𝚖𝚊𝚖...