لیسا بە توندی قژی ڕادەکێشا ، هەرچی تووڕەیی هەبوو بەوی دەڕشت
گارام هاواری دەکرد
لیسا دەستی لە ملی گیر کرد ، بە توندی
گارام / مــنـ......مــنــداڵــەکــەم......
لیسا تــاســا
لە شوێنی خۆی بەستی ، دووگییانە ؟ لە کێ دووگییانە ؟ لە جۆنکووک ؟ جۆنکووک منداڵێکی دەبێت ؟ دەبێت بە باووک ؟ کەسێکی نوێ دێتە ژیانییەوە ؟
پێویستە لەگەڵ گارام بێت ؟
هەموو ئەو پرسیارانە بۆ چەند چرکەیەک مێشکی لیسا"ـیان داگیر کرد
لیسا / چــ.....چــیــت ؟
گارام / بەرم بدە.....
لیسا دەستی لابرد لە ملی گارام
گارام / چەند ڕۆژێک پێش ئێستاش خەریک بوو خۆشەویستەکەت بمخنکێنێت.....
لیسا / بۆچی ؟
گارام / کاتێک پێیم ووت دووگیانم نەیتووانی بەرگەی ئەنجامی هەڵەکەی خۆی بگرێت
لیسا / دەزانێت ؟
لیسا بە سەرسامییەوە پرسیاری کرد
گارام / بەڵێ ، پێی نەووتوویت ؟
لیسا / بۆچی لەگەڵی بوویت ؟
گارام / ئەو بــ.......
لیسا هاواری کرد بەسەری دا
لیسا / درۆ مــەکــە ! ئەو نەبوو ، دەزانم کە ئەو نەبووە
گارام / بۆچی پێویستە من بم ؟
لیسا / نازانم ، هەر لە سەرەتاوە چاووت لەسەر جۆنکووک بوو...........وە جلەکانت لە ماڵەکەی من بوو ! جلی خەوەکانی منت پۆشیبوو ، بۆنی منت بەکارهێنابوو
لیسا قسەکانی بە تووڕەیی و هاوارەوە کرد ، گارام شڵەژا
لیسا / دەزانیت چی ؟ گەر هەزار منداڵت هەبێت لە جۆنکووک ، ئەو هەرگیز خۆشی ناوێیت ، هەرگیز نابێت بە هی تۆ ، هەرگیز سەیرت ناکات ، گەر پێشتر دەرفەتێکت هەبووبێت ئێستا ئەوەش نەماوە لەبەر ئەوەی لەگەڵی بوویت لە کاتی بێ ئاگایی ئەو دا ، بۆیە هیچ خەوونی پەمەیی دروست مەکە لە مێشکت باشە ؟ وە هیچ بەزەییەکم نییە بەرامبەر خۆت و منداڵەکەشت ، تاکە هۆکار بۆ ئەوەی ئێستا نەتکوژم تەنیا جۆنکووک"ـە ، گەر دڵنیا ببمەوە کە دووگییان نیت یان منداڵی جۆنکووک نییە بۆ چرکەیەکیش ناوەستم .......
YOU ARE READING
|| 𝙲𝚛𝚒𝚖𝚒𝚗𝚊𝚕𝚜 || تــــاوانـــــبـــــارەکــــــان
Aksiyon- دایکە من لە خۆشەویستی دام لەگەڵ تاوانبارێک ! - دایکە ، خۆشەویستەکەم مرد ، ئەو تاوانبارەی خۆشمدەویست مردووە ! - دڵخۆشبووم بەوەی کە تاوانبارێکم خۆشوویست ، ئاخر من لە کوێ بزانم کە تاوانبارێک ئەگەری مردنی زۆر زیاترە لە کەسێکی ئاسایی ؟ 𝙱𝚞𝚝 𝚖𝚊𝚖...