📑 ~ pov
Coraliinرۆژی یەکشەمەیە، لەسەر خوانی بەیانی دانیشتوم
تۆستێکی پر لە مرەبام لە دەستە و هێواش هێواش بە چێژەوە دەیخۆم
دایکم خۆی ئامادە دەکات بۆ سەر کار و باوکم پشوی وەرگرتوە دەخەوێ
بیرم لە دوێنێ دەکردەوە واایی چ رۆژێکی خۆشم هەبوو
لەگەڵ کاثی و سیۆک جینشەو هەر کە گەرامەوە دوای نانی ئێوارە بە جلەکانمەوە خەوم لێکەوت
ئاسوودە ئاسوودە خەوتم وە لە ئەنجامدا لە کاژمێر ٣ی بەرە بەیانەوە بە ئاگام، سەیری مۆبایلەکەمم کرد و گروپ چاتێکم بۆ خۆمان دانا بە ناوی خۆشبەختی و سەیری هەندێک لە تۆرەکانم کرد دوای بێزاری کەمێک وەرزش و جوڵە دواتر هێنانی سوکە ژەم بە دزیەوە بۆ ژورەکەم و مراجەعەی وانەکانم و ئامادە کردنی جەنتای قوتابخانەم دواتر فلم و پاڵکەوتن تا کاژمێر ٦ ئەو کاتە کاتی لە خەو هەڵسانی دایکمەوە ئێستا کاژمێر ٦:٣٤ خولەک لەسەر خوانی بەیانی دانیشتوم
بە جل و بەرگی پاک بە تەنیا چێژ لە خوانەکەم وەردەگرم« نانەکەت خوارد ؟»
دایکم لە هۆڵەکەوە پرسیاری لێم کرد
پاروەکەمم قوتدا و وەڵام دایەوە« بەڵێ تۆستەکەم هەموو تەواو کرد
زۆر بەتامبوو دەستەکانت خۆش دایکە »
پاش ماوەیەک هاتە ناو چێشتـخانەکە« دوێنێ چی روویدا ؟؟ »
وەک ئەوەی پێشبینیم دەکرد دڵنیام باوکم پێی وتوە کە من دۆراوم
وە پێشی وتوە قسەم لەگەڵ نەکات لە بارەیەوە بەڵام دایکم گوێ دەگرێ ؟؟ئەو حەزی لەوەیە دۆرانەکانی خۆمم پێ نیشانبدات بۆ ئەوەی بیر لە وازهێنان بکەمەوە بەڵام ئەگەر ئەو دایکم نەبا پێیم دەوت :
" خاتوو ماردین سەرکەوتنەکانم چوار هێندەی کەوتنەکانمن "
راستیەکەی هەست بەوە دەکەم رۆژێک ئەوەی پێدەڵێم
رۆژێک کە بە تەواوی لە پەیوەندی دایک و کچیەتی خۆمان بێزاردەبم
بەڵام ئەو رۆژە کەیە نازانم !!« وەک خۆمان ماینەوە
سەنی ئەندامی پلە یەک و کاپتن منیش ئەندامی پلە دوو »
بە ئاسای وەڵامم دایەوە دایکی خۆم دەناسم بۆیە ئەوە دڵگرانم ناکا چیتر
ئەو پشتی لێم کرد خەریکی ئامادە کردنی قاوەکەی بوو بەڵام قسەی کردەوە
YOU ARE READING
Corals are swimming { k.Sj }
Romance{ پەیوەندی دوژمنایەتی لە نێوان کورێکی نێرد و کچێکی مەلەوان دروست دەبێت و پاشان دوژمنایەتیەکە دەگۆرێ بۆ پەیوەندی هاورێیەتی کە ئامانجی نادیار لەو پەیوەندیە رزگار کردنی ژیانە گۆشەگیرەکەی سیۆک جین'ی نێردە } لە ساڵانی داهاتوو سیۆک جین خۆی دەدۆزێتەوە لە پ...