Chapter ~ 18 ~

20 4 23
                                    



📑 ~ pov
Author



رۆژی دواتر کاثی و جین بەیەکەوە چوونە قوتابخانەکەی جین
ئەوان زۆر زوو چووبون لەبەر دەرگای قوتابخانە دانیشتبون
بۆ ئەوەی ئەگەر کچەکە بێت و بەدوای دابرۆن بزانن لە چ پۆلێکە
بەڵام زەنگی چوونە ژورەوە لێیدا و هیچ ئاسەوارێکی کچەکە نەبوو



« برۆ پۆلەوە، دوای وانەی دووەم پەیوەندیم پێوە بکە »
کاثی دەستی لەسەر شانی جین دانا و قسەی بۆ کرد


« کاثیی، ئەگەر هەرگیز نەمبینیوە ؟»
روکەشێکی بێهیوای دروست کردبوو


« تۆ وتت لە کتێبخانە ئەوت بینیوە ، ئەمرۆش برۆ بۆ ئەوێ دەکرێ لەوێ بیبینیتەوە ! »



« هیوادارم »
ئامێزێکی قوڵی لە کاثی داو ماڵئاوای لێکرد





کاتێک سیۆک جین رۆی کاثی پەیوەندی بە کۆڕا کرد
تاوەکوو بزانێت چ وانەیەکی گرینگی هەبوو کە نەهات


کۆڕا وەڵامی دایەوە کە تاقیکردنەوەی هەیە و شەویش نەیتوانیوە بخوێنێ بۆیە لە بەیانی زوودا دەستی بە خوێندن کردوە





کاثی، وەک فەرمانێک کۆڕای ئاگەدار کردەوە کە کاژمێر
چوار بەیەکەوە هەرسێکیان کۆدەبنەوە لە شوێنێک
کۆڕاش رازی بوو




.
.
.
.
.
.
.

⌛️





کاژمێر چوار کۆرا بە راکردن بەرەو پارکی نزیک ماڵەوەیان دەچوو پێی وابوو دوا کەوتووە بەڵام کاتێک لە دورەوە سیۆک جینی بینی کە دانیشتوە و خەریکی کتێب خوێندنەوەیە وەستا لە راکردن، ئەمجارە هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و بە هێمنی رێی دەکرد بەرەو لای جین







« ئۆههـ کۆڕالیین !!
ئەوە تۆیت ؟»
خانمێک لە ناکاو بانگی کۆڕای کرد و ئەوی وەستاند لە رۆیشتن




« من هاوپیشەی دایکتم ماردین، ناوم سارایە »
دەستی دۆقەی درێژ کرد وە کۆرا کاتێک ئەوی کەوتەوە یاد دەستی گرتەوە



« سڵاو خاتوو سارا بە دیدارتان خۆشحاڵم »




Corals are swimming { k.Sj }Where stories live. Discover now