Chapter ~ 26 ~

30 5 17
                                    

📑 ~ pov
Coraliin




دوای ئەوەی لە میوانیەکە گەراینەوە
تەواوی شەو بێدار مامەوە

لەبەردەم پەنجەرە کراوەکە پاڵکەوتوم
سەیری ئاسمان دەکەم و ئەستێرەکان دەژمێرم

بەڵام

ئەستێرەکەی من لە کوێیە خەڵکینە !
ئەستێرە درەوشاوەکەی من لە کوێیە ؟

دەزانم

لە چواردیوارێکی داخراوە
سەرخۆش و ماتە

غەریب و وێرانە
دڵــ'شکاو و بێ چارەیە

بەڵێنم بە باوکی ئازیزم دابوو
ناگریم بۆ ئەو
ناگریم بۆ ئەوەی من خۆشم دەوێ ئەو خۆشی ناوێم

ناگریم

بەڵام
دڵم دەگری
هەستی پێدەکەم توند توند ئازاری هەیە و دەگری

هەڵسام و سەرم لە پەنجەرەکە بردە دەرەوە
لەسەر لێوارەکە سەرم دانا و هەوا پاکەکەم هەڵدەمژی


« تۆ واز لە گەردون ناهێنی سیۆک

تۆ واز لە خەونەکانت ناهێنی جین »



📑 ~ pov
Seok Jin



دووبارە لێرەم
لە نێو چوار دیوار و سەقـفە داخراوەکەم
سەرخۆش کەوتوم و مێشکم خاڵیە

جەستەم شلــ بوە دڵم رەق

چاوم لە جوڵەی لینا
لینا چاوی لە هاورێکانیەتی

نیگام بۆ روی لینایە
لینا نیگای بۆ کریارەکانە

دڵم لەلای لینایە
لینا دڵی لەلای کارەکەی



« چەندی تر هەوڵـ بدەم لینا ؟

چەندی تر خۆم وێران بکەم لینا ؟ »



📑 ~ Pov
Author




رۆژی دواتر کۆڕاڵیین ناونیشانی ستۆدیۆکەی لە کاثی وەرگرت کاژمێر ٣ی دوای نیوەرۆ بەرێکەوت

لە کۆڵانە باریکەکە رێی دەکرد و بە دوای ستۆدیۆیەکە دەگەرا
ژمارەی ناونیشانەکە و ژمارەی خانوەکانی بەراورد دەکرد



Corals are swimming { k.Sj }Where stories live. Discover now