Chapter ~ 2 ~

33 6 14
                                    


📑 ~ pov
Coralin








من خەریکی خواردن بووم وە چاوەکانم لەسەر جین بوون
ئەو زۆر بێکاردانەوە دەردەکەوت وە رقم لەوە بوو


بە هێمنی پاروەکەی دەمم دەجووی بەڵام
سەرم لارکردەوە و شتێکم تێبینی کرد


جین کتێبی بیرکاریەکەی لەسەر مێزەکە داناوە و سەیری دەکات
بەڵام هەرگیز نایخوێنێ، کەواتە سەیری چی دەکات ؟



پەرۆشبووم زۆر بە پەرۆشبووم
ئایە سەیری ئەو گۆڤارانە دەکات کە وێنەی کچی تێدایە ؟؟
ئایە سەیری وێنەی روت دەکات ؟؟
درۆ ناکەم بەڵام حەزم لێیە ئەو بگرم لەومەوقیفە


دواسات من بزەی لالێوی کیم سیۆکجینم بینی کە زۆر کەم بوو
وە من ئیتر خۆم کۆنترۆڵ ناکەم





لەسەر کورسیەکەم هەڵسام و دەستم بەرەو ئەو برد دەبوو
خێرا ئەوە بکەم کتێبی بیرکاریەکە برفێنم تاوەکو بزانم چی
لە پشت ئەو کتێبە هەیە


بەڵام بە هێواشی کردم
وە بینیم ئەو چاوەرێی منە



« کوری بچووک چی دەشاریتەوە ؟؟»
کتێبی بیرکاریەکەم لەدەستەکانی فراند
ئەو بەخێرای کاردانەوەی نەدا لە باری سەرسامبوونە ؟!



بەڵام
کاتێک درکی بەوەکرد من چیم کرد راستەوخۆ هەڵسایەوە لە شوێنەکەی و کتێبێکی قەبارە بچوکتر بە رەنگی رەشی لە دەست کەوتە سەر زەوی ویستی هەڵی گرێ بەڵام من خێراتر بوم کتێبی بیرکاریەکەم فرێدا و کتێبەکەی سەر زەویم لە ژێر مێزەکە هەڵ گرت





« ئەوە چییە ؟؟»
کتێبی بیرکاریەکەم فرێدا و کتێبەکەی ترم لە دەستگرت
پربوو لە وێنە وە نوسینی کۆری کە تێنەدەگەیشتم بەڵام
وێنەکان وەک زنجیرەبوون



« چی دەکەی ؟؟ »
دەنگی ئەو نزم بوو وادیاربوو نەیدەویست سەرنجی دەوروبەر
بۆ خۆمان رابکێشێ




« هێی جین ئەو شتانە چین ؟»
بەردەوام پەڕم هەڵدەداوە وە وێنەی زیاترم دەبینی
کە لە چیرۆکەکەی نەدەگەشتم


« لیین بابرۆینە دەرەوە »


قۆڵم گیراو راکێشرامە دەرەوە
من هێزم نەدایە خۆم بۆ مانەوە تەنها لێگەرام
ئەو رامبکێشێت بۆ دەرەوە




Corals are swimming { k.Sj }Where stories live. Discover now