پێشەكی ...
^•^ كارنێلیۆس ^•^
٠٠
٠٠
٠٠
٠٠
٠٠
٠٠
٠٠
(( ᴠᴏᴛᴇ ))****************
لەم شوێنەی بە ڕێگای درزاوی و پێچ و پەناكان و
دۆڵە قووڵەكان و لێوارە مەترسیدارەكان و دارە
گەورە و چڕەكان ، لە شەوێكی تاریكدا بەبێ هیوای
سەیری ڕێگاكەم دەكرد ، كە ڕووناكی مانگەكە ڕێگا
دڕێژەكەمی ڕووناك دەكردەوە .ئەو شەوە بەم شێوەیە نەبوو كە من چاوەڕێم دەكرد
هەموو شتێك بە هەڵەدا چوو ، لەپڕێكدا شتەكان
تێكەڵاو بوون منیش وەك كارەكتەرێكی خراپ لە
نێویاندا دەردەكەوتم .بە خێرایی و توڕەییەوە سواری ئۆتۆمبێلەكەم بووم
دەمویست زۆر بەخێرایی ئۆتۆمبێلەكە لێبخوڕم بەڵام
لەوەش دەترسام كە بكەومە ناو ئەو دۆڵە قووڵ و ترسناكانە ، بۆیە بە هێمنی لێم دەخوڕی ڕێگاكە
زۆر تاریك بوو تەنانەت لایتی ئۆتۆمبێلەكەش بەس
نەبوو بۆ ڕووناك كردنەوەی ، ئەم شوێنانە زۆر چۆڵ و
فەرامۆشكراون لەلایەن حوكمەتەوە .ناتوانم بوەستم لە بیركردنەوەی دەربارەی ئەوە
ئازارێكی زۆر تیژ سەرمی گرتەوە ، موبایلەكەم
لە بەردەممدا بەبێ وەستان زەنگی لێدەدا ، بەڵام
نەمدەوێرا سەیری بكەم ، هەرچەندە من تاوانبارنیم
لەم شتە .ئەگەر هەر لە سەرەتاوە ئەم بابەتەم بزانیبا بێ یەك و
دوو ئەم وڵاتەم بە جێدەهێشت ، هەموو شتێكم دەكرد
جگە لەوەی بەرگەی ئەو بیرۆكەیە بگرم كە من هۆكاری
دڵتەنگی كەسێكم .لەكاتێكدا بەورییاوە لەسەر ئەم ڕێگا درزاویانە بە
بیركردنەوە سەرقاڵەكانمەوە لێم دەخوڕی لەناكاو
بەخێرایی ئاژەلێك لە پێشمدا ڕۆیشت و لە لەحزێكی
كەممدا پازیدا بۆناو دۆڵەكە ، بەزەحمەت دەمتوانی
بیبینم كە ئەمەش وای لێكردم بەخێرایی ئۆتۆمبێلەكە
بوەستێنم ، قوڕگم لە ترس و دڵەراوكێویەوە وشك ببوو
چی ئەگەر ڕووداوێكم بەسەردا بهات ؟ لەم شوێنە چوڵ
و نامۆیە كەس منی نەدەدۆزییەوە ، بەخێرایی لە ئۆتۆمبێلەكە دەرچووم ، تا سەیری ئەو دۆڵە بكەم
كە لە لوتكەی ئەوبەرەوەی ڕێگاكە بوو بەردێكی گەورەو
ڕەق لەوێ چەقیبو ، چاوەكانم كزكردەوە بەكەمی بینیم ئاژەلێكی وەكو سەگ پازێكی گەورەیی بەسەر بەردەكە
داو چووە ناو دۆڵەكە .دۆڵەكە دەركەوتنی زۆر ترسناك دەردەكەوت ، بەهۆی
ئەو پەڕی قۆوڵی و نزمییەوە ، لەڕاستیدا جوانترین
شوێنە كە من لە ژیانمدا بینی بێتم ، سەرەرایی
تاریكی درەختە چڕەكان كە فەرشێكی دڕێژ پێك دەهێنن تا ئەوشوێنەی كە چاو دەتوانێت بیبینێت ، ڕووناكیەكی بەهێزو دوورم بینی وەك ئەوەی گوندێك هەبێت لە خوارەوە سەرسوڕمابووم بەو كەسانەی كەلەوێ دەژین بەدڵنیایەوە ساڵێك تێناپەڕێت بەبێ دۆزینەوەی تەرمی خۆكوژێك لەسەر خاكەكەیان یانی مەبەستم ئەم شوێنە زۆر ترسناكە .بۆ ماوەیەكی زۆر بێدەنگ مامەوە ، دووبارە وەستام
و سەیری ڕووناكیەكانی خانووەكانی ئەم گوندەم
دەكرد ، تا لە زنجیرەی بیركردنەوەكانم بچڕام
كاتێك دووبارە زەنگی موبایلەكەم لێیداوە ئەم
جارە بڕیارمدا پەیوەندەكە هەڵبگرم ، بێ ئەوەی
هیچ شتێك بڵێم ئەو بەخێرایی دەستی بە قسەكردن
كرد " ببورە فاڵن ئەوە پەیوەندی بەمنەوە نییە ".منیش زەردەخەنەیەكی گاڵتەجارانەم كردوە گوتم.
" بەڕاستی ئەوە لە دەستی تۆدا نەبوو
دەزانی .. من ئێستا باوەڕ ناكەم تۆ ماتیۆ
بیت ! كە هەموو تەمەنی منداڵیم و نیوەی
ژیانم لەگەڵیدا ژیاوە ". كۆتاییم بە پەیوەندیەكە
هێناو موبایلەكەم كوژاندەوە ، هێشتا وەكو كەسێكی
بێ هەست لەسەر لێوارەكە وەستاوم ، بە دەستێك
توند ڵقی درەختەكەی تەنیشتم گرتووە .شوێنەكە هێندە بێدەنگ بوو ، كە بە ئاسانی دەمتوانی گوێم لە دەنگی لێدانی بێشوماری دڵم بێت ، هەندێك پەستانی هەوا بەس بوو بۆ ئەوەی تۆزەكەی زەویەكە
لە هەموو شوێنێك بڵاوبكاتەوە ، بەخێرایی پێڵوی چاوەكانم داخست لەكاتێكدا بە هەردوو دەستەكانم چاوەكانم گرتووە بۆ ئەوەی ڕێگری لە هاتنە ژوورەوەی تۆزەكە بكەم بۆ نێو چاوەكانم .هەناسەیەكی قووڵم هەڵمژی ، خەم و پەژارەم لەگەڵ
هەر هەناسەدانێكدا زیاتر دەبوو ، كاتێك هەستم بەو
پاڵنەرە بەهێزە كرد لەسەر پشتم ، هێشتا دڕكم بەو
دۆخەكە نەدەكرد وەك ئەوەی ژەهر لە خوێنمدا بڵاوببێتەوە ، هەوا ساردەكەی شوێنەكە بەر جەستەم
كەوت كە لەرزێك سەرتاپای جەستەیی گرتمەوە ، دوای
ئەوە تەنها شتێك كە دەمتوانی بزانم ئەوە بوو كە دەكەومە ناو دۆڵە قووڵەكەوە ، كاتی ئەوەم نەبوو بترسم لە مردن چونكە زۆر بەخێرایی كەوتمە ناوی دوای ئەوە ئاگام لە هیچ شتێك نەما .____________________
*~ ᴠᴏᴛᴇ.ᴄᴏᴍᴍᴇɴᴛ ~*
please story with share friends
هیوادارم بەدڵت بوو بێت ..ئەم پارتە تەنها سەرەتایەكی كورتبوو لە پارتەكانی
تر بە دڕێژی چیرۆكەكە باس دەكرێت ، ئەم چیرۆكە
زۆر ئاڵۆزو سەیرە دڵنیام زۆر بەدڵتان دەبێتgood bye 👋🏻
![](https://img.wattpad.com/cover/365316735-288-k884639.jpg)
YOU ARE READING
|| كارنێلیۆس ||
Werewolfژیانی تۆ .. خۆشەویستی من .. بۆتۆ خراپە و دەزانم كە بوونی من تێیدا خراپترە ، بەڵام لە تەنیشتم بمێنەوە لەوە زیاترم ناوێت .. وەرگێراوە ..