چۆن ئەمانە ڕوویاندا ؟
كارنێلیۆس ^•^
٠٠
٠٠
٠٠
٠٠
٠٠
٠٠
٠٠
<< ᴠᴏᴛᴇ >>*•*•*•*•*•*•*•*•
دوای ئەوەی شەوی بێشووم لەهەمان ژووردا
بەسەر برد ، بەسەختی لە هەوڵدان بووم بۆ
ئەوەی شتەكان لە بیربكەم لەگەڵ ئەو درێسە
وەنەوشەیی و پاشماوەی ماكیاژ لەسەر ڕووخسارم
بەجێمابوو ، زانیم پێش ئەوەی لێرە خۆمم ببینمەوە
لە ئاهەنگێكدا بوومە .ئەمڕۆ ڕۆژی دووەمی منە لەم كۆشكەدا ، كە لەناكاو
خۆمم بینیەوە بەبێ یادگاری و هیچ شتێك دۆزییەوە
كە ئاماژە بێت بۆ ژیانی پێشووم .ڕۆزالی هەندێك جلوبەرگی بۆ هێناوم و منیش
سوپاسگوزارم بۆی ، لایەنیكەم ئەم جلوبەرگانە
لەم درێسە وەنەوشەیەی كە لە بەرمدایە زۆر گونجاوترە .وە من ئێستا ئەو كارە دەكەم كە هەموو مرۆڤەكان
دوای ئەوەی لە خەو هەڵدەستن دەیكەن ، منیش
ڕووبەڕوویەكی سەخت بوومەوە لەگەڵ قاچەكانم
پێیەكانم زۆر ئاواسابوون ملمڵانێكی زۆرم لەگەڵیان
هەبوو بۆ ئەوەی قاچەكانم بجوڵێنم ، بەڵام دواتر دوودڵ
بووم لە دەرچوون لە ژوورەكە ، هیچ شتێك نازانم دەبارەی ئەوەی لە دەرەوەی ژوورەكە هەیە من كەس
ناناسم جگە لەو سێ كەسەی كە دوێنێ بینیم ، ئایا
گونجاوە بۆ من بچمە دەرەوە بەشێوەیەكی ئاسایی
ڕەفتار بكەم ؟ یان نا نەخێر .من هێشتا لە قۆناغی دۆزینەوەی خۆمم پێویست
ناكات كێشە بۆ ئەوان دروست بكەم كە لێرە دەژین
بۆیە هەوڵدەدەم پەیڕەوی لۆژیك بكەم ، بۆ ئەوەی
ئەم چەند ڕۆژەی كە لێرە دەژیم هیچ ڕووداوێك
نەنێمەوە .كاتێك لە ناوەڕاستی ژوورەكە وەستابووم و
بەسەر لێشێواوی دەستم لە ملوانكەكەی ملم
دەدا ، لە دەرگای ژوورەكە درا و ڕۆزالی بە
زەردەخەنەیەكی فراوانەوە هاتە ژوورەوە و گوتی ;
" بەیانیت باش فاڵن .. وەرە خوارەوە نانی
بەیانی ئامادەیە ".من بەئاسایی لە وەڵامدا سەرم لەقاند ، هەرچەندە
زۆر دڵەراوكێو ترسم هەبوو ، لەگەڵیدا بە شەلە شەل
دەڕۆیشتم ، لە ڕاستیدا چاوەڕێی ئەوەم نەدەكرد ئەم
' كۆشكە' وەك ئەوەی خۆیان پێی دەڵێن ، هێندە
قەبارە گەورە و زۆر جوان و شاهانە دەربكەێت
بە سەرسوڕمانی سەیری هەموو شوێنێكم دەكرد
دواتر بینیم ڕۆزالی بە زەردەخەنەیەك سەیرم دەكات
وەك ئەوەی تێگەیشتبێت كە من چەندە شۆكم بەخێرای
خۆمم ڕێكخستەوە و بەردەوام بووم لە ڕۆیشتن .
YOU ARE READING
|| كارنێلیۆس ||
Werewolfژیانی تۆ .. خۆشەویستی من .. بۆتۆ خراپە و دەزانم كە بوونی من تێیدا خراپترە ، بەڵام لە تەنیشتم بمێنەوە لەوە زیاترم ناوێت .. وەرگێراوە ..