من كێم ؟
^*^ كارنێلیۆس ^*^
٠٠
٠٠
٠٠
٠٠
٠٠
٠٠
٠٠
(( ᴠᴏᴛᴇ ))*******************
ئەلفا كارنێلیۆس بەهۆی زۆر توڕەییەكەیەوە خەریكە
بسووتێت ، كاتێك بەدوای ئەو پیاوە دەگەڕا كە لە زیندانەكەی بەناوی ئۆدین سزا دەدرا ئەو پیاوێكی
زۆر ڕەفتار شێت و گەمژەیە ، هەموو دوو ڕۆژێك
جارێك ڕادەكات تەنها ئەگەر ئەمجارە بیگرێت ناهێڵێت بە زیندووی هەناسە هەڵمژێت .تا لەناكاو كارل بە هەندێك سەرنجەوە لە ڕۆیشتن
وەستا بڕۆكانی گرژ كرد ، كاتێك كچێكی گەنجی
بینی بە جلێكی وەنەوشەییەوە لەسەر زەویەكە كەوتبوو
جەستەیی زۆر پیس ببو بەهۆی ئەوەی گەڵایەكی زۆر
لەسەر جەستەیی كەوتبوو لەگەڵ جلە قوراویەكانی ، هەمووی ئەوەی لە جەستەیدا دەردەكەوت بە برین داپۆشراوە هەندێك خوێن لە دەمی و سەریەوە دێتە دەرەوە ، نەیدەتوانی ڕووخساری بەباشی ببینێت
بەهۆی ئەوەی قژەكەی ڕێگر بوو لە دەرخستنی
ڕووخساری .بەهێواشی لێی نزیكەوتەوە بەنزمی خۆی دانەوی
بۆ ئەوەی هەست بە لێدانی دەمارەكانی ملی بكات
كاتێك هەستی بەوە كرد زیندووە ، ئاهێكی هەڵكێشا
و بەخێرایی هەڵیگرت بۆ باوەشی و بەپەلە بەرەو كۆشكەكەی بەڕێكەوت ، هەرچەندە دەبوو ئەو پیاوەی
زیندانە هەڵهاتووە بگڕێت بەڵام هیچ شتێك لەوە
گرینگتر نییە كە ئێستا ژیانی ئەم كچە جەستە شكاوە ڕزگار بكات كە خەریكە بمرێت ، بەڵام ئەو هێشتا لەژیاندایە ئەمە شتێكە كە زۆر سەری لێشێواندووە ، ڕەنگە كاتێك كەوتبێتە خوارەوە درەختە چڕەكان توندی كەوتنەكەی كەمتر كردبێتەوە ، چونكە هەموو شتێك لێرە بە ڕووەك داپۆشراوە .ئەلفا گەیشتە باخچەی كۆشكەكە ، ڕۆزالی خوشكەكەی
بەخێرایی بەرەو ڕووی هات كاتێك هەستی بە بۆنی
خوێن كرد وەك هەمیشە زۆر نیگەران دەردەكەوت
لای كارل وەستا و دەستی لەسەر ملی كچە بێهۆشكەرەكە دانا تاوە كو پێی بڵێت " كارل ئەو
زیندووە ". دوای قسەكەی هەندێك لە ئەندامانی
كۆمەڵەكەی لە دەورووبەری كۆبوونەوە .كارل بەردەوام بوو لە نیشاندانی ڕووخسارە توڕەكەی
و گوتی " لەسەر ڕێگاكە لابچن .. چونكە
ناتوانێت بژیت لەگەڵ ئەو هەموو شكانەی
جەستەیی .. خێرا ". بەخێرایی هەنگاوی نا
بەرەو ژوورەوە و هەمووان بەدوایدا ڕۆیشتن بۆ
ئەوەی پشكنینی ئەو كچە هەژارە بكەن و سەیری
ڕووخساری ئەلفاكەیان بكەن ، ئەو زۆر نیگەران
دەردەكەوت كە زۆر دەگمەن بەم شێوەیە دەبینرێت .
YOU ARE READING
|| كارنێلیۆس ||
Werewolfژیانی تۆ .. خۆشەویستی من .. بۆتۆ خراپە و دەزانم كە بوونی من تێیدا خراپترە ، بەڵام لە تەنیشتم بمێنەوە لەوە زیاترم ناوێت .. وەرگێراوە ..