٤

80 19 6
                                    

ئەو ڕقی لێمە !












كارنێلیۆس ^•^









٠٠
٠٠
٠٠
٠٠
٠٠
٠٠
٠٠
( ᴠᴏᴛᴇ )












*•*•*•*•*•*•*•*•







لەم كۆشكەدا هەفتەیەك بۆ من تێپەڕی هیچ
كارێكم نەبوو بۆ ئەوەی بیكەم ، یاخود هیچ
ئامرازێكی كات بەسەربردنم نەبوو ، بۆیە كاتێكی
زۆر لە ژوورەكەمدا لە بەردەم پەنجەرەكەدا بەسەر
دەبرد ، چێژم لە دیمەنی ئەو دارستانە گەورەیە
دەبینی بیرم لە خۆم دەكردەوە ، بیرم لە ژیانی ڕابردووم
دەكردەوە .





منیش هەمان شت دەكەم و پێم وایە كە بە دڵنیایەوە
هاوڕێم هەیە و ئەوانیش بەدوای مندا دەگەڕێن و
دەمدۆزنەوە و لەم شوێنە ڕزگارم دەبێت و یادگاری
نوێ لەگەڵیان دروست دەكەمەوە ، چونكە نامەوێت
كاتێكی زیاتر لەم كۆشكە بەسەربەرم .





زۆر هەستم بە بێزاریی دەكرد ، بۆیە بڕیارمدا بچمە
دەرەوە تا هەوایەكی پاك لە باخچەی كۆشكەكە
هەڵمژم ، دارستانە جوانەكەی بەردەمم ببینم بێگومان
ڕێگریم لێناكەن ، وەك چۆن ئەوان مافی ئەوەیان نییە
تا ئەم ڕادەییە باڵادەست بن لەسەر من .





بەچاوخشانێكی خێرا خۆم لە ئاوێنەی گەورەكەی
گۆشەی ژوورەكە سەیركرد ، بەبێدەسەڵاتانە ئاهێكم
هەڵكێشا تەنها ئامانجم ئەوە بوو كەسێكم بیر بێت كە
هاوشێوەی خۆم بێت و لە من بچێت ، كەسێك وەكو
دایك و باوكم بەڵام هیچ سودێكی نەبوو .





چوومە دەرەوە بەورییاوە بەسەر پلیكانەكاندا دەهاتمە
خوارەوە ، خۆم بە دوور دەگرت لە هەموو ئەوانەی
كە لەسەر ڕێگاكەم بوون تا بەسەركەوتوویی گەیشتمە
دەرەوە ، قاچەكانم ئێستا باشترن دەتوانم بە ئازادیی
بجوڵێمەوە كۆشكەكە زۆر گەورەیە كاتێك سەیری دەرەوەی پەنجەرەكەم دەكرد لە دوورەوە ، تێگەیشتم
كە ئێستا من نزیكم لە دەرەوەی كۆشكەكە چونكە
ئەگەر لە ژوورەوە بام ئەوا پێش هەموو شتێك قەنەفەو
دیزاینكراوە ڕەنگ جوانەكان و مێزە بچووكەكەی
ناوەڕاستی هۆلەكەم دەبینی .





بەڵام هەركە چوومە دەرەوە ئەو شتەی كە بە دڵم
نەبوو ئەوە بوو ، بوونی كارنێلیۆس بوو كە بە
ئاسوودەیی لەسەر كورسییەكە دانیشتبوو لەگەڵ
كوپێك ئاوی لیمۆ لە بەردەمیدا ، ڕۆیشتم بۆ ئەوەی
بزانم كامە كورسی دوورترە لە كورسیەكەی ئەو
دابنیشم ، پشگوێم خست لەكاتێكدا بە هەناسەدانی
ڕێك و پێك چێژم لە هەوا پاكەكەی باخچەكە دەبینی .






بەڵام دوای چەند خولەكێك هەستم بەبێزاریەكی
زۆر كرد ، لە ڕاستیدا ئەو پیاوە بەستووە هێشتا
لەوێ لە هەمان دۆخدا دانیشتبوو بێ ئەوەی سەیرم
بكات یاخود هیچ بڵێت ، كوپێك شەربەتی بەدەستەوە
بوو تەنانەت نیوەشی تەواو نەكردبوو ، كەشەكەی
نێوانمان زۆر ناڕەحەت و نامۆ بوو .





|| كارنێلیۆس ||Where stories live. Discover now