ماتیۆ !!
^•^ كارنێلیۆس ^•^
٠٠
٠٠
٠٠
٠٠
٠٠
٠٠
٠٠
( ᴠᴏᴛᴇ )*•*•*•*•*•*•*•*•
" فاڵن تكایە گوێبگرە ، بە هەڵە لێم تێمەگە
من تەنها دەمویست ڕاستیەكان بلێم ، زۆر
بێزارم لەو درۆیە ، زۆر ماندووم لەو بارگرانیەی
سەرشانم ، هیچی ترم نەدەویست جگە لەوەی
ڕاستیەكان بڵێم !! من سوێندد بۆ دەخۆم "." وازم لێ بهێنە ، تۆ هەوڵ دەدەیت پاساو
بۆ هەڵەكانت بهێنیتەوە ، ڕاستیەكان لە
بەردەمم دایە ! درۆمەكە چونكە پێشتر
ئاشكرام كردوویت ، چیتر بەرگەی بینینی
ڕووخسارت ناگرم ". بە توڕەییەوە هاواری
بەسەردا كرد ." چاوەڕێكە ، فاڵن تكایە مەڕۆ ، ببورە ".
بەتوندی هەناسەم دەداو لە پرێكدا چاوەكانم كردەوە
برۆكانم گرژكرد ، كاتێك گوێم لە دەنگی دوو كەس
بوو كە لە پشتمەوە شەڕیان دەكرد ، یەكێكیان
بەچرپەوە گوتی " ئەو لە خەو هەڵدەستێت !!
بابە خێرای بڕۆین ".گوێم لە ئەوی تریان بوو بە تووڕەییەوە دەیگوت ;
" لە خەو هەستا ، ئەو ئێستا ئێمە دەبینێت
تۆ هۆكاری ئەمانەیت ".برۆكانم بەرزكردەوە و لەسەر جێگاكەم هەستام
تاوەكو دوو هەرزەكار لە بەردەممدا بدۆزمەوە
كە ڕەنگە تەمەنیان شازدە ساڵان بێت ؟ كە
لەسەر مێزەكە شەڕیان دەكرد ." چی لێرە ڕوودەدات ؟" بە دەنگێكی هێمنەوە
گوتم ، كاتێك بینیم هەردووكیان دەستیان لەنێو
قژی یەكناوە ، هەركە گوێیان لە دەنگی من بوو
بەخێرای ڕووخساریان ئاراستەی من كرد .یەكێكیان بەخێرایی دەستی لە قژی ئەوی تریان
دەرهێناو تا هەردوو دەستی بەرز بكاتەوە و
بە تۆنێكی خێرا قسە بكات " سوێند دەخۆم
بیرۆكەی خۆی بوو ، پێی وابوو گەر خەونەكانت
تێك بدەین ، شتێكت بیردێتەوە _". ئەوی تریان
بە توڕەییەوە قسەكانی پێ بڕی و گوتی
" چی ؟ تۆ خۆت پێت گوتم كە پێویستە
یارمەتیم بدەیت لە بیرت بێت !! پاشان
پرسیاری ئەوەت لێكردم كە چ بیرۆكەیەكم هەیە ".
YOU ARE READING
|| كارنێلیۆس ||
Werewolfژیانی تۆ .. خۆشەویستی من .. بۆتۆ خراپە و دەزانم كە بوونی من تێیدا خراپترە ، بەڵام لە تەنیشتم بمێنەوە لەوە زیاترم ناوێت .. وەرگێراوە ..