١

240 25 61
                                    

پێشەكی ...







^•^ كارنێلیۆس ^•^








٠٠
٠٠
٠٠
٠٠
٠٠
٠٠
٠٠
(( ᴠᴏᴛᴇ ))









****************






لەم شوێنەی بە ڕێگای درزاوی و پێچ و پەناكان و
دۆڵە قووڵەكان و لێوارە مەترسیدارەكان و دارە
گەورە و چڕەكان ، لە شەوێكی تاریكدا بەبێ هیوای
سەیری ڕێگاكەم دەكرد ، كە ڕووناكی مانگەكە ڕێگا
دڕێژەكەمی ڕووناك دەكردەوە .



ئەو شەوە بەم شێوەیە نەبوو كە من چاوەڕێم دەكرد
هەموو شتێك بە هەڵەدا چوو ، لەپڕێكدا شتەكان
تێكەڵاو بوون منیش وەك كارەكتەرێكی خراپ لە
نێویاندا دەردەكەوتم .




بە خێرایی و توڕەییەوە سواری ئۆتۆمبێلەكەم بووم
دەمویست زۆر بەخێرایی ئۆتۆمبێلەكە لێبخوڕم بەڵام
لەوەش دەترسام كە بكەومە ناو ئەو دۆڵە قووڵ و ترسناكانە ، بۆیە بە هێمنی لێم دەخوڕی ڕێگاكە
زۆر تاریك بوو تەنانەت لایتی ئۆتۆمبێلەكەش بەس
نەبوو بۆ ڕووناك كردنەوەی ، ئەم شوێنانە زۆر چۆڵ و
فەرامۆشكراون لەلایەن حوكمەتەوە .


ناتوانم بوەستم لە بیركردنەوەی دەربارەی ئەوە
ئازارێكی زۆر تیژ سەرمی گرتەوە ، موبایلەكەم
لە بەردەممدا بەبێ وەستان زەنگی لێدەدا ، بەڵام
نەمدەوێرا سەیری بكەم ، هەرچەندە من تاوانبارنیم
لەم شتە .



ئەگەر هەر لە سەرەتاوە ئەم بابەتەم بزانیبا بێ یەك و
دوو ئەم وڵاتەم بە جێدەهێشت ، هەموو شتێكم دەكرد
جگە لەوەی بەرگەی ئەو بیرۆكەیە بگرم كە من هۆكاری
دڵتەنگی كەسێكم .


لەكاتێكدا بەورییاوە لەسەر ئەم ڕێگا درزاویانە بە
بیركردنەوە سەرقاڵەكانمەوە لێم دەخوڕی لەناكاو
بەخێرایی ئاژەلێك لە پێشمدا ڕۆیشت و لە لەحزێكی
كەممدا پازیدا بۆناو دۆڵەكە ، بەزەحمەت دەمتوانی
بیبینم كە ئەمەش وای لێكردم بەخێرایی ئۆتۆمبێلەكە
بوەستێنم ، قوڕگم لە ترس و دڵەراوكێویەوە وشك ببوو
چی ئەگەر ڕووداوێكم بەسەردا بهات ؟ لەم شوێنە چوڵ
و نامۆیە كەس منی نەدەدۆزییەوە ، بەخێرایی لە ئۆتۆمبێلەكە دەرچووم ، تا سەیری ئەو دۆڵە بكەم
كە لە لوتكەی ئەوبەرەوەی ڕێگاكە بوو بەردێكی گەورەو
ڕەق لەوێ چەقیبو ، چاوەكانم كزكردەوە بەكەمی بینیم ئاژەلێكی وەكو سەگ پازێكی گەورەیی بەسەر بەردەكە
داو چووە ناو دۆڵەكە .




دۆڵەكە دەركەوتنی زۆر ترسناك دەردەكەوت ، بەهۆی
ئەو پەڕی قۆوڵی و نزمییەوە ، لەڕاستیدا جوانترین
شوێنە كە من لە ژیانمدا بینی بێتم ، سەرەرایی
تاریكی درەختە چڕەكان كە فەرشێكی دڕێژ پێك دەهێنن تا ئەوشوێنەی كە چاو دەتوانێت بیبینێت ، ڕووناكیەكی بەهێزو دوورم بینی وەك ئەوەی گوندێك هەبێت لە خوارەوە سەرسوڕمابووم بەو كەسانەی كەلەوێ دەژین بەدڵنیایەوە ساڵێك تێناپەڕێت بەبێ دۆزینەوەی تەرمی خۆكوژێك لەسەر خاكەكەیان یانی مەبەستم ئەم شوێنە زۆر ترسناكە .






بۆ ماوەیەكی زۆر بێدەنگ مامەوە ، دووبارە وەستام
و سەیری ڕووناكیەكانی خانووەكانی ئەم گوندەم
دەكرد ، تا لە زنجیرەی بیركردنەوەكانم بچڕام
كاتێك دووبارە زەنگی موبایلەكەم لێیداوە ئەم
جارە بڕیارمدا پەیوەندەكە هەڵبگرم ، بێ ئەوەی
هیچ شتێك بڵێم ئەو بەخێرایی دەستی بە قسەكردن
كرد " ببورە فاڵن ئەوە پەیوەندی بەمنەوە نییە ".



منیش زەردەخەنەیەكی گاڵتەجارانەم كردوە گوتم.
" بەڕاستی ئەوە لە دەستی تۆدا نەبوو
دەزانی .. من ئێستا باوەڕ ناكەم تۆ ماتیۆ
بیت ! كە هەموو تەمەنی منداڵیم و نیوەی
ژیانم لەگەڵیدا ژیاوە ". كۆتاییم بە پەیوەندیەكە
هێناو موبایلەكەم كوژاندەوە ، هێشتا وەكو كەسێكی
بێ هەست لەسەر لێوارەكە وەستاوم ، بە دەستێك
توند ڵقی درەختەكەی تەنیشتم گرتووە .





شوێنەكە هێندە بێدەنگ بوو ، كە بە ئاسانی دەمتوانی گوێم لە دەنگی لێدانی بێشوماری دڵم بێت ، هەندێك پەستانی هەوا بەس بوو بۆ ئەوەی تۆزەكەی زەویەكە
لە هەموو شوێنێك بڵاوبكاتەوە ، بەخێرایی پێڵوی چاوەكانم داخست لەكاتێكدا بە هەردوو دەستەكانم چاوەكانم گرتووە بۆ ئەوەی ڕێگری لە هاتنە ژوورەوەی تۆزەكە بكەم بۆ نێو چاوەكانم .





هەناسەیەكی قووڵم هەڵمژی ، خەم و پەژارەم لەگەڵ
هەر هەناسەدانێكدا زیاتر دەبوو ، كاتێك هەستم بەو
پاڵنەرە بەهێزە كرد لەسەر پشتم ، هێشتا دڕكم بەو
دۆخەكە نەدەكرد وەك ئەوەی ژەهر لە خوێنمدا بڵاوببێتەوە ، هەوا ساردەكەی شوێنەكە بەر جەستەم
كەوت كە لەرزێك سەرتاپای جەستەیی گرتمەوە ، دوای
ئەوە تەنها شتێك كە دەمتوانی بزانم ئەوە بوو كە دەكەومە ناو دۆڵە قووڵەكەوە ، كاتی ئەوەم نەبوو بترسم لە مردن چونكە زۆر بەخێرایی كەوتمە ناوی دوای ئەوە ئاگام لە هیچ شتێك نەما .












____________________








*~ ᴠᴏᴛᴇ.ᴄᴏᴍᴍᴇɴᴛ ~*
please story with share friends
هیوادارم بەدڵت بوو بێت ..



ئەم پارتە تەنها سەرەتایەكی كورتبوو لە پارتەكانی
تر بە دڕێژی چیرۆكەكە باس دەكرێت ، ئەم چیرۆكە
زۆر ئاڵۆزو سەیرە دڵنیام زۆر بەدڵتان دەبێت









good bye 👋🏻

|| كارنێلیۆس ||Where stories live. Discover now