𝑻𝑨𝑬𝗞𝗢𝗢𝗞² 🖤🔥🎲

1.1K 133 12
                                    

جۆنگ کوک:بەیانی باش

خ.ک.ب.ک:بەیانی باش
بە زەردەخەنەوە وەڵامیان دایەوە

ب.ک:کوڕم وەرە شتێک بخۆ

جۆنگ کوک:نەخێر باوکە لەڕاستیە دەبێت بڕۆمە لای چەند هاوڕێیەکم چونکە مامۆستا سیمیناری پێ داوین دەبێت بۆ بەیانی پێشکەشی بکەین بۆیە دەچمە ماڵی هاوڕێکەم و لەوێ ڕاهێنان دەکەین

خ.ک:بەڵام کوڕم شتێک بخۆ

جۆنگ کوک:بێ خەمبن من بە پێ ئەڕۆم وە پارەم پێیە گەر برسیم بوو شتێک دەکڕم

ب.ک:باشە کوڕم ئاگەداری خۆت بە

جۆنگ کوک:باشە خواتان لەگەل


خ.ک.ب.ک:خوات لەگەڵ

«»«»«»«»«»«»

تای بە هێواشی چاوەکانی کردەوە لای کردەوە بەڵام بینی جۆنگ کوک لەوێ نییە لەسەر بێدەکە دانیشت کەمێک سەیری دەورووبەری کرد بە هێواشی هەڵساوە بەرەو دەستشۆر ڕۆیشت دوای کەمێک هاتە دەرەوە و چووە خوارەوە

یەکەم شت بینی دایکی بوو کە لەسەر سۆفاکە دانیشتبوو

تای:جۆنگ کوک هیۆنگ لە کوێیە؟

دایکی تای سەری بەرز کردەوە و وەڵامی دایەوە

خ.ک:چووە بۆ ماڵی هاوڕێکانی بۆ ئەوەی ڕاهێنان لەسەر شتێک بکەن

دوای ئەوە ی تای گوێی لەوە بوو چاوی خولاندەوە بێ ئەوەی دایکی هەست پێ بکات

دایکی تای بانگی خزمەتکارێکی کرد

خ.ک:خواردنی بەیانی بۆ تای ئامادە بکە

تای:نایخۆم
بێ هیچ شتێکی تر چووە ژوورەکەی گوێی بە دایکی نەدا کە بانگی دەکات

باشە با بەڕاستی بیڵێن دایکی تای هیچ گرنگی بە ئەو نادات تەنیا خەریکی خۆیەتی بەڵام بۆ جۆنگ کوک جیاوازە گرنگی پێ ئەدا بەڵام تای بەلایەوە گرنگ نیە چونکە ئەو تەنیا لەلایەن باوکی ڕاستەقینەی گرنگی پێ ئەدرا

دایک و باوکی تای هیچ گرنگیان بە یەک نەدانەدا ئەوان تەنیا بۆ کۆمپانیا هاوسەرگیریان کرد بەڵام باوکی تای تەنیا لەبەر تاقە کوڕەکەی نەی دەویست لەگەڵ دایکی تای جیابێتەوە

وە جگە لەوە هەموو ڕۆژ شەڕیان دەکرد بەهۆی کارە بێ ماناکانی دایکی تای دوای ئەو چەند ساڵە باوکی تای بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانی لە دەست دا ئەوەش باری دەروونی تای تێکدا تەنانەت لە منداڵێکی تێکەڵاو بوو بە منداڵێکی گۆشەگیر لە قوتابخانەش قسە لەگەڵ کەس ناکا تەنانەت لە خێزانەکەشی جگە لە جۆنگ کوک

زڕ برا دەروون نەخۆشەکەم{Tᵏ}Where stories live. Discover now