𝑻𝑨𝑬𝗞𝗢𝗢𝗞²⁶🖤🔥🎲

829 120 42
                                    

جۆنگ کوک دوای قسەکانی تایههۆنگ پاڵی بە ئەوەوە نا ویستی هەستێتەوە بەڵام تایهیۆنگ توند کەمەری گرت و وتی

تایهیۆنگ:بۆ کوێ هم

جۆنگ کوک بە هەنسکەوە وتی
کوک:د دەچمە سەرەوە

تایهیۆنگ کەمەری کوکی بەردا و کوک بە خێرایی هەستاو لەوێ چووە دەرەوە چووە ژوورەکەی

دوای ئەوە لەسەر بێدەکە دانیشت و قاچەکانی لە باوەش کرد و بە دەنگی بەرز دەستی کرد بە گریان و هەنسکدان

تەنانەت ئەگەر بە هەڵەش پێت بوترێت سۆزانی شتێکی زۆر ناخۆشە و دڵ شکێنەرە کە تایهیۆنگ لە ناو ئەو هەموو کەسەدا ماچی جۆنگ کوک بکا ئەوانیش هەروا بیر دەکەنەوە کە سۆزانی بێت

جۆنگ کوک هەستێکی ناخۆشی هەبوو کە تایهیۆنگ وای بەسەر هێنا
دڵی خەریک بوو لە سینەی بێتە دەرەوە

دوای دوو کاتژمێر کوک هەستایەوە و چووە لای بەلەکۆنەکە بینی هێشتا لە هۆڵەکەوە ڕووناکی دێت بە مانای ئەوەی هێشتا خەڵک ماون جۆنگ کوک سەیری پاسەوانەکانی کرد بینی ئەوانیش خەریکی قسەکردنن ئاگەداری هیچ نین

جۆنگ کوک سەیری دەرەوەی کرد دواتر بە هێواشی چوو دەرگای ژوورەکەی کردەوە بینی کەس لە ڕێڕەکە نییە دواتر بیری کەوتەوە کە لای پەیژەی چەپ دەرگای پشتەوە هەیە

یەکسەر بە کەمێک ڕاکردن بەرەو ئەوێ چوو لە هەمان کاتدا بە ترسەوە سەیری دەورووبەری دەکرد تاکو کەس نەیبینێت دوای ئەوە گەیشتە ئەوێ بەڵام لە پشت دیوارێک خۆی شاردەوە چونکە دوو پاسەوان لەوێ بوون

جۆنگ کوک سەیری دەورووبەری کرد گۆزەیەکی بینی هەڵی گرت و بە توندی بە ئەرزەکەیدا کێشا و خۆی شاردەوە

١:ئەو دەنگە چی بوو
٢:نازانم با بچین سەیری بکەین

هەروودکیان پێکەوە ڕۆیشتن جۆنگ کوک چووە لای دەرگاکە کلیلەکەی بینی دەرگاکەی کردەوە لەوێ چووە دەرەوە بەڵام بەرلەوەی دایخا بیرۆکەیەک بە مێشکیا هات

کلیلەکەی دەرکرد و دەرگاکەی داخست لای خۆی دەرگاکەی قفل کرد

جۆنگ کوک:نازانم دوای ڕاکردنم چی ڕوو ئەدا بەڵام هیچ نەبێت دەزانم کە تەنیا ئەم دەرگایە هەیە بتهێنێتە ئەو دارستانە ئەگەر بە دەرگاکەی تر بێیت هیچ نەبێت نیو کاتژمێری پێ ئەچێت لەوانەیە وابکا ڕزگارم بێت

دوای ئەو قسەیە ئاوڕی بۆ دواوە بەڵام ترسێک کەوتە دڵی چونکە تاریک بوو بەڵام هەموو هێزی خۆی کۆکردەوە دەستی کرد بە ڕاکردن ترسی زۆر لە دڵی بوو وەک ئەوەی ئێستا تایهیۆنگ بە دوای بێت

زڕ برا دەروون نەخۆشەکەم{Tᵏ}Where stories live. Discover now