تایهیۆنگ چووە بەرامبەر کوک کەلەپچەکەی لە دەستی کردەوە کوک ئیتر خۆی نەگرت کەمێک مابوو بکەوێ تایهیۆنگ ئەوی گرتەوە جۆنگ کوک بە توڕەیی و گریانەوە سەیری تایهیۆنگی کرد
ئیتر بەرگەی نەگرت و دەستی کرد بە هاواری کردن و بە سنگی تایهیۆنگی دەکێشا
جۆنگ کوک:تۆ چیت کرد تۆ دایک و باوکمانت کوشتتای:دایک و باوکمان نا دووژمنەکانمان کەروێشکەکەم ئێمە خۆ برا نین
تا پێکەوە هەمان دایک و باوکمان هەبێت
ئەمەی وت و بە دەستەکانی ڕوخساری کوکی گرتکوک هەر دەیویست لە خۆی دووریخاتەوە و بچێتە لای باوکی تاکو بەر چاوەکانی ڕەش بوون کەوتە باوەشی تایهیۆنگ
.•.•.•..•.•.•.•.•.•.•
تایهیۆنگ لە ئۆتۆمبێلەکەی هاتە خوارەوە و سەیری کۆشکە تازەکەی کرد دوای ئەوەی تەرمی خاتوو جیۆن و بەڕێز جیۆنی لە ناوبرد یەکسەر ئەو کۆشکەی جی هێشت چونکە بۆ ئەو تەنیا کابوسێک بوو
ئێستا لە بەردەم ئەو کۆشکە گەورەیەیە کە پێشوتر باوکی ڕاستەقینەی وخۆی و دایکی لەوێ دەژیان
ڕاستە چەندین ساڵە ئەو کۆشکەیان جێ هێشتووە بەڵام تایهیۆنگ هەمیشە ئاگەداری کۆشکەکە دەبوو وە خزمەتکاری دەهێنا تاکو پاکی بکەنەوە ئەو هەرگیز نەی ئەویست کە کۆشکەکەی باوکی لە دەست بدا و لە ناوی ببا چونکە خۆشترین یادگاریەکانی لەو کۆشکەیە خۆشەویستی ڕاستەقینەی لەوێ بە دەست هێنا
تایهیۆنگ دەرگای ئۆتۆمبێلەکەی کردەوە و کوکی دەرهێنا وەکو بوک لە باوەشی کرد و چووە کۆشکەکە هەرکە هەنگاوی نایە ژوورەوە هەستی بە خێرا بوونی ترپەکانی دڵی کرد چونکە ئیتر بە ئاواتەکەی گەیشت کە دووبارە بێتەوە ئەو کۆشکە لەگەڵ چوونە سەرەوەی چاوی بە هەموو شوێنێک دەگەڕا و سەیری دەکرد چونکە دەمێک بوو نەهاتمەوە ئێرەوە گەیشتە کۆتا پلیکان بەڵام وەستا کە تابلۆیەکی گەورەی بینی
ئەویش وێنەی خۆی و باوکی بوو زەردەخەنەیەکی بچووک هاتە سەر لێوی دواتر سەیری جۆنگ کوکی کرد بیری دەکردەوە کە دەبێت جۆنگ کوکیش ئازاری لە دەست دانی باوکی بکا
![](https://img.wattpad.com/cover/366745686-288-k89658.jpg)
YOU ARE READING
زڕ برا دەروون نەخۆشەکەم{Tᵏ}
Mystery / Thrillerجۆنگ کوک:بە نەفرەت بیت وازم لێ بێنە چیت لە من دەوێت تایهیۆنگ:ششـ ئازیزم بۆچی هاوار دەکەی ئارام بە بۆ باروودۆخت خراپە ༄༄༄༄༄༄༄ جۆنگ کوک:تـ تۆ چیت کرد تۆ دایک و باوکمانت کوشت! تای:دایک و باوکمان نا دووژمنەکانمان کەروێشکەکەم ئێمە خۆ برا نین تا پێکەوە هە...