𝑻𝑨𝑬𝗞𝗢𝗢𝗞⁵🖤🔥🎲

959 135 87
                                    

جۆنگ کوک بە شۆکەوە سەیری خۆی کرد کە جلەکانی گۆڕابوو بێ ئەوەی بچێتە دەستشۆر یەکسەر هەڵساو چووە خوارەوە بە دوای تایهیۆنگدا دەگەڕا بەڵام لە هیچ شوێنێک نەبوو خزمەتکارێکی بینی لەوی پرسی

کوک:پورێ ئێ تایهیۆنگ لە کوێیە
بە پرسیارەوە وتی

خ.م:کوڕم ئەو کە تۆی هێنایەوە چووە دەرەوە نازانم چووە کوێ

کوک:هم سپاس
ئەمەی وت چووەوە سەرەوە گەرماوێکی کرد و خۆی گۆڕی چووە خوارەوە لەسەر سۆفاکە دانیشت

جۆنگ کوک:«ئایا تای منی گۆڕیوە؟
بەڵام چۆن دەبێت!»

جۆنگ کوک ئازارێکی تیژی بە سەریا هات وایکرد ناڵەیەک بکات و دەستی بە سەریەوە بگرێت لە تاو ئازاری سەری لەسەر سۆفاکە پاڵکەوت بە دەستی خۆی دەستی کرد بە شێلانی سەری

جۆنگ کوک:بە نەفرەت بیت سەرم زۆر ئازاری هەیە دەرمانەکانیشم تەواو بوون
من چی بکەم؟

جۆنگ کوک وا مایەوە بەڵام لەوە زیاتر نەیتوانی بەرگە بگرێ لەسەر سۆفاکە دانیشت بەرچاوەکانی تەلغ دەبوون دەیویست کەمێک باشتر بێت تاکو هەڵسێتەوە

گوێی لە تەپەی پێ بوو بەڵام نەی ئەتوانی بەباشی بیبینێت بەڵام کە گوێی لە دەنگی بوو زانی کە تایهیۆنگە

تایهیۆنگ:جۆنگ کوک!
تۆ باشی؟
سەرەتا بە شۆکەوە ناوی هێنا دواتر بە خێرایی ڕایکردە لای پرسیاری لێکرد کە باشە

جۆنگ کوک لەبەر ئازاری نەی ئەتوانی قسە بکات

تایهیۆنگ:جۆنگ کوک دەرمانەکان لە کوێن دەی بیڵێ
ڕوخساری جۆنگ کوکی کردە ناو دەستەکانی

جۆنگ کوک:د دەرمانەکان نەماون
بە زەحمەتەوە وتی

تایهیۆنگ:«بە نەفرەت بیت تاکو دەرمانەکان ئەکڕم پێویستم بە کاتژمێرێک دەبێت!
من پێویستە بیرۆکەیەک بدۆزمەوە بەم شێوەیە جۆنگ کوک بەرگە ناگرێ!)


تایهیۆنگ بیرۆکەیەک هاتە مێشکی بە خێرایی لەسەر سۆفاکە دانیشت جلی سەرەوەی خۆی لەبەر کردەوە

جۆنگ کوکی بەرز کردەوە و خستیە سەر ڕانەکانی و قاچەکانی لە کەمەری خۆی ئاڵاند

سەری جۆنگ کوکی بە شانیەوە نا

جۆنگ کوک بەو ڕەفتارە شۆک بوو بە خێرایی ویستی خۆی دوورخاتەوە بەڵام تایهیۆنگ نەیهێشت و وتی

تایهیۆنگ:ئەوە تاکە چارەسەرە جۆنگ کوک ئەتوانی گاز لە ملم بگری تاکو ئازارەکەت لەبیر بکەیت
بە دڵنیایی وتی

جۆنگ کوک:بـ بەڵام ئـ ئەمە چۆن دەبێت
دەستی کرد لە گریان لەبەر ئازاری سەری

تایهیۆنگ:جۆنگ کوک تەنیا ئەوە بکە کە پێت دەڵێم
بە بەرزی و هاوارەوە وتی جۆنگ کوک سەرەتا ڕاچەڵەکی بەهۆی هاواری تای بەڵام لەبەر ئازاری بە خێرایی دەستی کرد بە گاز گرتنی ملی تای و مژینی

تایهیۆنگیش ناڵەی نزم و گڕی دەکرد چونکە گازەکانی کوک توند بوون بۆی بەڵام لە هەمان کاتدا هەستێکی خۆش بە جەستەیا هات هەرگیز وا بیری نەکردبەوە کە جۆنگ کوک بە ویستی خۆی وا لێی نزیک بێت

ناڵەی تایهیۆنگ کەمێک زیاتر بوو چونکە کوک توندتر دەستی کرد بە مژینی ملی و گاز گرتنی

تایهیۆنگ:ئاهـ ج..جۆنگ کوک هێواش

جۆنگ کوک کەمێک هێواش بوویەوە تای دەستی لەسەر کەمەری جۆنگ کوک دانا زیاتر لە خۆی نزیکی کردەوە

جۆنگ کوک هەستی بەوە نەکرد چونکە بەهۆی ئازارەکەی هۆشی لای هیچی تر نەبوو

دوای کەمێک بەم شێوەیە بوون لە کۆتایی تایهیۆنگ لە ناڵە گڕەکانی تەواو بوو جۆنگ کوک کەمێک لێی دوورکەوتەوە چونکە هەستی بە ئازاری سەری نەدەکرد

سەیری ملی تای کرد کە چۆن پەڵەی لەسەر دروست بووە تایهیۆنگ بێ ئەوەی جۆنگ کوک هەست بکە کەمەری بەردا تاکو هەست بە گومان نەکا

تایهیۆنگ:ئاهـ...کەروێشکی دڕندە
وا پشانی دا کە ئازاری هەیە و دەستی لەسەر ملی دانا

جۆنگ کوک سەری نزم کردەوە بە داماوی وتی
جۆنگ کوک:بـ ببوورە گەر ئازارم دابیت

تای:نا ئەوە کەی قسەیە
«باشترین شتی ژیانم لە بەردەمی منە هەرگیز نایدۆڕێنم بۆ هەموو جیهانی ئەسەلمێنم ئەو تەنها هی من تەنیا من»


«»«»«»«»

تای لەبەردەم ئاوێنەکەیە و بێ جلی سەرەوەیە سەیری ئەو پەڵانە دەکا کە جۆنگ کوک بۆی دروست کردووە و زەردەخەنەی لار دەکات


تایهیۆنگ:ئەمە ئەو شتەیە کە لە تۆم دەویست،کیم جۆنگ کوک
دەستی لە پەڵەکە دا زەردەخەنەیەکی ترسناکی کرد


«»«»«»«»«»«»


تا ئێرە سەیرت کرد ڤۆت ناکەی🐸💔

زڕ برا دەروون نەخۆشەکەم{Tᵏ}Where stories live. Discover now