هـــــایــــــــــی ئەمە یەکەم چیرۆکمە لەڕاستیا بیرۆکەی زۆرم هەیە بەڵام لەبەر مەکتەبوو ئینتیحان نەمتوانیوە بیان نوسم بەڵام ئیتر دەست پێ دەکەم پشتگیریم بکەن زۆۆر سپاستان ئەکەم💖
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Pov:Richel
لەسەر زەویەکە کەوتوم هەموو گیانم شکاوە خوێنێکی زۆۆۆرم لێڕۆشتوە گوێم لە دەنگی پۆلیس و ئەمبوڵاسە هەمووان دەوری ئێمەیان داوا چاوەکانم بە زۆر ئەکرێنەوە ناتوانم پەنجەشم بجوڵێنم،هەستم کرد دەستم کەلەپچە کرا چاوەکانم داخران ئیتر ئاگاداری هیچ نەمام.After 3 day
pov:Richel
سێ ڕۆژ تێپەڕیوە ئێستە لە یەکێک لە ترسناک ترین زیندانەکانی جیهانم کە زۆربەی تاوانبارە ترسناکەکانی لێیە با خۆم بناسێنم
من (ڕیچێڵ کێڵەر) تەمەنم 20 ساڵە لە هەتیوخانە گەورەبووم دواتر بووم بە 18 ساڵ لە هەتیوخانە هاتمە دەرەوە ئیتر لەو کاتەوە بوم بە کەسێکی تر بۆ ئەوەی پارەیەک پەیدا بکەم تا پێی بژیم ناچار بووم کاری خراپ بکەم لە ژێر دەست کەسێک کارم دەکرد خوێڕیەکی پیس بوو (جۆردان) ئەو پیاوە فێری زۆر شتی کردم وەک،دزی و کوشتن و شەڕو....هتد
سێ ڕۆژ لەمەوپێش منی ناردە ئەرکێکی گەورە بۆ کوشتنی کەسێک قەرزی جۆردانی لابوو ئەو کاتەی چووم بۆ ئەرکەکەم سەرکەوتو نەبووم پۆلیس هات
وە دەسگیر کرام پێشتر داواکرابووم لەلایەن دادگاوە چونکە کاری دزیم زۆر دەکرد هەرچۆنێک بێت ئێستە من لە زیندانم.ڕیچێڵ:پاسەوان ئەمەوێت تەلەفونێک بکەم
پاسەوان:لەسەرەی تەلەفوندا بوەستە بێ هیچ هەڵەیەکلەکۆتایدا سەرەم هات وە ژمارەی جۆردانم نوسی
ڕیچێڵ:گەورەم منم ڕیچێڵ
جۆردان:هـــــا تۆ گەمژە نەتوانی ئەو بێقیمەتە بکوژی بەهۆی تۆوە پارەکەم لەدەست دا
ڕیچێڵ:ببورە گەورەم من هەموو هەوڵێکی خۆمم دا،ئێستە لەزیندانم چیبکەم چۆن لێرە دەربچم پێویستم بە یارمەتی تۆیە
جۆردان:٭دای لە قاقای پێکەنین٭ پێویستت بە یارمەتیە ٭پێکەنی٭ لەوێ بمرە هەی سۆزانی هیچ یارمەتیەک نابینی لە منەوە
ڕیچێڵ:گەورەم من بەهۆی ئەرکەکانی تۆوە هاتومەتە ئێرە هەر ئەرکێکم پێدرابێ بە سەرکەوتوی ئەنجامم داوە بەڵام لەمەیان شکستم هێنا یارمەتیم بدە
جۆردان:پەیوەندی بە منەوە نیە تۆ ئیشت بە منە من هیچ ئیشێکم بە تۆ نیە خوات لەگەڵ ٭بە گاڵتە پێکردن٭
ڕیچێڵ:گەورەم...ئەلو.... نەفرەتی ٭بۆکسی لە دیوارەکە دا٭
پاسەوان:دەی بڕۆ کاتت تەواو بوو

YOU ARE READING
𝑀𝐼𝑆𝑆𝑂𝑁:𝐶𝐴𝑇𝐶𝐻 𝐻𝐼𝑀(ئەرکەکە:گرتنی ئەو)
Actionئەوەم بۆ بکە.... لە بەرامبەردا چی وەردەگرم..؟؟!! پێویستم بە چەند کەسێکی ترە.!! هەرچی ڕوویدا من نایگرمە ئەستۆ..... هەی درۆزن ئێمە وا ڕێک کەوتن..؟؟؟؟ تۆ پێت وایە من گەمژەم..؟؟ تۆڵەت لێدەکەمەوە.. تـۆ لـەمـن هـەڵــگــەڕایــتــەوە