Part 24

41 4 2
                                    


Pov:richel

هەڵسام لەخەو لەگەڵ سەرئێشەیەکی یەکجار زۆر هەموو دوێنێم بیر کەوتەوە...تایهیۆنگ لە نەخۆشخانەیە هەڵسام گەرماوێکم کردو خۆم گۆڕی زۆر بە سادەی هودیەکی ڕەش و پانتۆڵێکی ڕەش چوومە خوارەوە نانی بەیانیمان خوارد بەڵام جیمین تەنانەت وەڵامی بەیانی باشەکەی نەدامەوە هەر سەیریشی نەکردم بەهەرحاڵ لەگەڵ نیک چووم بۆ نەخۆشخانە چاوەڕێین هەڵسێ بەڵام هیچ جووڵەیەکی نیە بوو بە ئێوارە و کوڕەکانیش هاتن ئەوان چوونە کافتریا نانی ئێوارەیان خوارد بەڵام من نەڕۆشتم هیچم بۆ ناخورێ دانیشتبووم لە پڕ تایهیۆنگ چاوەکانی کردەوە ڕامکرد لەو کاتەدا کوڕەکانم بینی وتم تایهیۆنگ هەڵساوە و ڕامکرد بەرەو ژووری دکتۆر بانگم کرد

دکتۆر:بەڕێز تایهیۆنگ حاڵت چۆنە؟

تایهیۆنگ:باشم تەنها...کەمێک ئازارم..هەیە

دکتۆر:چەند ڕۆژێکی تر بمێنەوە باشتر دەبیت

تایهیۆنگ:بێگومان

دکتۆر:سەلامەتیە وە زۆر سپاسی بەڕێز جیمین دەکەین خوێنی پێدایت

تایهیۆنگ:جیمین؟٭بە شۆکەوە٭

دکتۆر:بەڵێ پێویستت بە خوێن بوو بەڕێز جیمین خوێنی پێدایت

تایهیۆنگ:زۆر سپاس جیمین بەڕاستی قەرزاری تۆم

جیمین:شایەنی نیە

دکتۆر:دوبارە سەلامەتیە٭ڕۆشت٭

ڕیچێڵ:دەچم شۆربا دێنم لە کافتریا ئێستە دێمەوە

تایهیۆنگ:سپاس بۆ خوا ئێوە سەلامەتن

نیک:برا گرینگی بە خۆت بدە

تایهیۆنگ:ئمم همم دووبارە سپاس بۆ ئەوەی لێرەن ئەگەر ئێوە لێرە نەبوونایە کەس نەدەهات بۆلام

جاسپەر:ئەوە کەی قسەیە ئێمە هەمیشە بەیەکەوە دەبین

جاک:بەڵێ بێگومان تۆ ئاسوودە بەو پشوو بدە

ڕیچێڵ:گەڕامەوە٭سوپەکەی کردە قاپەوە٭

تایهیۆنگ:سپاس بیدە بە خۆم

ڕیچێڵ:تۆ ناتوانیت قۆڵت بریندارە خۆم پێت دەدەم

ڕیچێڵ سوپەکەی دەدا بە تایهیۆنگ جاک پاڵکەوتبوو لەسەر قەنەفەکە جاسپەر و نیک یارییان دەکرد بە موبایلەکانیان تایهیۆنگ بۆ یەک چرکەش چاوی لەسەر ڕیچێڵ لانەدەبر لەم نێواندەدا جیمین زۆر توڕە بوو وەک دوژمن لە ڕیچێڵ و تایهیۆنگی دەڕوانی پەشیمان بوو کە خوێنی بە تایهیۆنگ دا ئێستە خۆی بە خەتابار دەزانێت چوونکە بەهۆی جیمینەوە تایهیۆنگ ڕزگاری بوو گەمژانەیە

𝑀𝐼𝑆𝑆𝑂𝑁:𝐶𝐴𝑇𝐶𝐻 𝐻𝐼𝑀(ئەرکەکە:گرتنی ئەو)Where stories live. Discover now