Pov:richelدوای ئەوەی تایهیۆنگ ڕۆیشت بەیانی هەمووان زۆر شۆک بوون کە چۆن تایهیۆنگ ڕۆشتوە ئەو پۆلیسەی کلیلەکانی لابوو دەر کرا بەڕێوبەر جۆنگکوک زۆر زۆر توڕەیە هەموو هێزەکان بەدوای تایهیۆنگ دەگەڕێن ڕۆشتمە گەرماوەکە دەفتەرەکەم کردەوەو خوێندمەوە نووسرابوو.........
٭لە تایهیۆنگەوە بۆ ڕیچێڵ کێڵەر٭
سڵاو ڕیچێڵ نازانم کەی ئەمە دەخوێنیتەوە وە تەمەنت چەندە بەچیدا تێپەڕیویت من لە ژیان ماوم یان نا بەڵام هیوادارم بیخوێنیتەوە من کیم تایهیۆنگ دووژمنی خێزانەکەتان جۆردان ڕابردوویەکی درۆی پێوتی ئەوەی ڕابردووی ڕاستی تۆیە ئەمەیە..
تۆ خەڵکی ئەمریکایت دایک و باوک لە ئەمریکا یەکیان ناسی وە هاوسەرگیریان کرد دواتر هاتنە کۆریا وە تۆ لەدایکبوویت باوکت لەگەڵ جۆردان کاری دەکرد وەک کارمەندێکی ئاسایی شۆفێر بوو باری مەشرووب و ماددە و چەک و هتد......دەگەیان جارێکیان کە باوکت بارێکی زۆر زۆری پێبوو تووشی ڕوداوێک بوو پۆلیس پێی زانی وە داوایان لێکرد کە خاوەنی ئەو ماددە و چەکە کێیە باوکت ناچار بوو جۆردان ئاشکرا بکات بۆیە ناو ناونیشانی جۆردانی بە پۆلیس دا بەهۆی ئەوەوە پۆلیس دوای جۆردان کەوت جۆردان ناچاربوو ماوەی شەش مانگ خۆی بشارێتەوە بەهۆی باوکتەوە بۆیە ویستی تۆڵە بکاتەوە دایکت و باوکتی کوشت بەڵام هێشتا بەوە نەوەستا ویستی تۆش ئەو تۆڵەیە بچێژیت تۆی نەکوشت تۆی بردە هەتیو خانەکەی خۆی ئەو هەتیو خانەی تۆی تیا گەورە بوویت هی جۆردان بوو ئاگاداری هەنگاو بە هەنگاوت بوو کە بوویت بە 18 ساڵ لە هەتیوخانە هاتیتە دەرەوە خۆی هات و تۆی هەڵگرتەوە تۆی فێری شەڕ کرد بۆ ئەوەی سوودت لێوەربگرێت کارەکانی بۆ بکەیت......کۆتا ئەرکت کە گیرایت و کەوتیتە زیندان جۆردان خۆی هەواڵی لێدایت تەنانەت هەموو ئەوە سیناریۆ بوو ئەو کەسەی تۆ چووی بۆ گرتنی هیچ قەرزی لای جۆردان نەبوو تەنانەت پاسەوانی خۆی بوو بۆیە ئەو کارەی کرد تا تۆ بدات بە گرتندا کە گەشتیتە ئەوێ خۆی تەلەفونی بۆ هان کرد هان هاوڕێی جۆردانە ئەفسەر نیە تەنانەت بڕوانامەشی نیە بەڵام جۆردان بڕوانامەی ساختەی بۆ دروستکرد تۆی بە هان فرۆشت دواتر خۆیان ڕێک کەوتن کە هان تۆ بهێنێتە دەرەوەی زیندان بە بیانووی ئەوەی جۆردان دەستگیر بکەن لە کاتێکدا جۆردان و هان خۆیان ئەو کارە دەکەن تۆ هاتیتە دەرەوە وە کارت دەکرد بۆ هان بە بیانووی گرتنی جۆردان بەڵام جۆردان ئاگاداری هەموو شت بوو کە تۆ دەتکرد هۆکاری ئەوەی تۆ بێیتە دەرەوە ئەوەبوو جیمین بچێتە زیندان چوونکە جیمین کۆمپانیاکەی و هەموو شتێکی لەپێش جۆردان بوو جۆردان نەیدەتوانی سەرکەوێت بەسەر جیمیندا
واتە دوو جار تۆی بەکارهێنا بەڵام دواتر جیمین لەگەڵ جۆردان و هان ڕێک کەوت لە پشت تۆوە کاری دەکرد واتە [هەمووان لە تۆ هەڵگەڕانەوە]
بەکارهێندرایت لە هەموو ڕویەکەوە ئێسە پێویستە ئەرکەکەت تەواو بکەیت بێ پشت بەستن بە جیمین یان هان و جۆردان خۆت بە تەنها سەبارەت بە من....
من لەگەڵ جۆردان کار دەکەم بەڵام لە پشتەوە من دژی ئەوم جۆردان وادەزانێت من کاری لەگەڵ دەکەم بەڵام من تەنها لە پشتەوە زیانی پێدەگەیەنم
ئەوەی پێویست بوو زانیت بڕۆ تۆڵەی خۆت بکەوە دواتر لە زیندان دەرت دێنم چوونکە بەڵێنم بە خێزانەکەت دابوو بتپارێزم.

YOU ARE READING
𝑀𝐼𝑆𝑆𝑂𝑁:𝐶𝐴𝑇𝐶𝐻 𝐻𝐼𝑀(ئەرکەکە:گرتنی ئەو)
Actionئەوەم بۆ بکە.... لە بەرامبەردا چی وەردەگرم..؟؟!! پێویستم بە چەند کەسێکی ترە.!! هەرچی ڕوویدا من نایگرمە ئەستۆ..... هەی درۆزن ئێمە وا ڕێک کەوتن..؟؟؟؟ تۆ پێت وایە من گەمژەم..؟؟ تۆڵەت لێدەکەمەوە.. تـۆ لـەمـن هـەڵــگــەڕایــتــەوە