Part 28 کـــۆتــایــی

67 3 2
                                    


Pov:richel
چاوەکانم کردەوە ئازارێکی لە ڕادە بەدەرم هەموو دکتۆرێک هاتە ژوورەوە چەند پشکنینێکی بۆ کردم دووبارە ڕۆشت توانام نەوبوو یەک پەنجەشم بجوڵێنم بەو شێوەیە بووم بۆ ماوەی 4 کاتژمێر تاییهیۆنگ هاتە ژوورەوە قسەی دەکرد بەڵام بەباشی تێنەدەگەشتم شۆربایان هێناو بەزۆر هەندێکیان پێدام کەمێک باشتر بووم

ڕیچێڵ:ت..تای

تایهیۆنگ:بەڵێ

ڕیچێڵ:پێویستە...بب..بڕۆم بۆ...دەسشۆر

تایهیۆنگ:باشە پەرستارەکە بانگ دەکەم

تایهیۆنگ دوو پەرستاری بانگ کرد چوومە دەستشۆر و هاتمەوە کەمێک باشتر بووم پاڵکەوتم دووبارە ئەوان هەموویان چوونە لای دکتۆرەکەی من سەیری مێزەکەی تەنیشتم کرد نامەیەکم بینی نامەکەم کردەوەو خوێندمەوە*نامەکە لە پارتی پێشوو نووسیومە٭
چاوەکانم پڕ بوو لە فرمێسک خوایە گیان بۆچی ژیان ئەوەندە سەختە نامەکەم خستە سەر دڵم دەگریام زۆر بە قوڵی دەگریام تەنانەت نەمتوانی بۆ کۆتا جار ماڵئاوایی لێبکەم خۆزگە دەمتوانی بیبینم بۆ کۆتا جار داوای لێبووردنی لێبکەم
تایهیۆنگ هاتە ژوورەوە کە بینی بەو شێوەیە دەگرم هاتەلام نامەکەی برد و خوێندیەوە خەمباری بە ڕوخساری ئەویشەوە دیار بوو دەستی گرتم و توند لە باوەشی کردم منیش گریانەکەم زیاتر بوو

تایهیۆنگ:ئارامبە مەگری تۆ تازە نەشتەرگەریت بۆکراوە

ڕیچێڵ:تایی خۆزگە بۆ کۆتا جار دەمبینی

تایهیۆنگ:دیارە چارەنوسی ئێوە تەنها ئەوەندە بوو خۆت دڵتەنگ مەکە لەمەو بەدوا ژیانێکی نوێ دەژین

ڕیچێڵ:ئمم هممم

تایهیۆنگ باوەشەکەی جیا کردەوە سەیری چاوەکانمی کرد فرمێسکەکانی سڕیم دەستی لە قژم دەدا

تایهیۆنگ:تەواو مەگری ڕابردو لەبیر بکە لەمەو بەدوا ژیانێکی تەواو جیاواز دەژین

ڕیچێڵ:باشە......کەی لێرە دەڕۆین

تایهیۆنگ:چەند ڕۆژێکی تر ئازیزم ناوتم لە زانکۆیەک تۆمار کردوە لێرە دەرچووین دەست دەکەیت بە خوێندن

ڕیچێڵ:چی...تایهیۆنگ بەڕاستە

تایهیۆنگ:ئمم ئازیزم چیتر ڕێگە نادەم دڵتەنگ بیت دڵنیابە ژیانێک دەژین بە تەواوەتی جیاواز بێت

ڕیچێڵ:تایهیۆنگ زۆر خۆشمدەوێیت

تایهیۆنگ:منیش تۆم زۆر خۆشدەوێت

جاسپەر:ئحم....وابزانم لە کاتێکی هەڵە هاتم

تایهیۆنگ:کاتەکەی زۆریش هەڵە بوو

𝑀𝐼𝑆𝑆𝑂𝑁:𝐶𝐴𝑇𝐶𝐻 𝐻𝐼𝑀(ئەرکەکە:گرتنی ئەو)Where stories live. Discover now