Part 19

45 5 0
                                    


Pov:richel

چاووەکانم کردەوە هەموو جەستەم ئازاری هەیە سەیرم کرد ئێرە نەخۆشخانەیە جیمین وەستاوە وسەیرم دەکات...دوای ئەو هەموو شتەی بەرامبەریم کرد هێشتا لێرەیە بۆچی من خیانەتم لێی کرد باوەڕم بە بێگانەیەک کرد بەڵام ئەو هێشتا لێرەیە دەبوو منی جێهێشتما دەبوو یارمەتی نەدامایە دەبوو ڕقی لێم بوایە
لەناو ئەو بیرکردنەوەیە بێ ئاگاداری خۆم هەنسکێک لە دەمم دەرچوو

جیمین:باشیت؟؟

ڕیچێڵ:باشم٭بە شەرمەزاری ڕووی ئەوەم نیە سەیری بکەم٭

جیمین:دەچم خواردن دەهێنم دوواتر دەڕۆین٭چووە نزیک دەرگاکە٭

ڕیچێڵ:جیمین

جیمین:بەڵێ٭ئاوڕی دایەوە٭

ڕیچێڵ:ببوورە

جیمین:....دوواتر قسەی لەسەر دەکەین٭ڕۆشت٭

دووای کەمێک هاتەوە خواردنی هێنابوو دوای نان خواردن لە نەخۆشخانە دەرچووین لە نێو ئۆتۆمبێلەکە دانشتبووین

جیمین:بڕۆم بۆ کوێ؟؟

ڕیچێڵ:سەرەتا با قسە بکەین

جیمین:تۆ باش نیت پشوو بدە

ڕیچێڵ:نەخێر سەرەتا با قسە بکەین

جیمین:باشە٭بەڕێکەوت بۆ کافێیەکی بێدەنگ چووینە شوێنێک دانیشتین٭

جیمین:گوێم گرتوە

ڕیچێڵ:جیمین ببوورە هەرچەندە داوای لێبووردن بکەم شایەنی لێخۆشبوون نیم بەڵام بەڕاستی ئەو فێڵی لێکردم من زانیم فێڵم لێدەکات بەڵام درەنگ بوو تۆ هەڵهاتبووی لە نەخۆشخانە منیش بەردەام بووم تا بێمە دەرەوە تۆڵەی لێ بکەمە تکایە لێم خۆشبە بەڵێن بێت قەرەبووی دەکەمەوە بە هەر جۆرێک تۆ دەتەوێت

جیمین:من لەبەر ئێوە تێوە گلام لە کاری مافیای و دەستم لەگەڵ ئێوە تێکەڵ کرد باوەڕم پێکردن بەڵام تۆ باوەڕت بە بێگانەیەک کرد تەنانەت ئێستە فایلی تاوانم هەیە لە زیندان

ڕیچێڵ:پێش ئەوەی بێمە دەرەوە لە زیندا فایلی تۆ و خۆم و جاک و نیک و جاسپەرم لەناو برد تۆ هیچ تاوانێکت نیە ئێستە مافی دەستگیر کردنت نیە .......دەزانم چ کارێکی خراپم کردووە بەڵام تکایە...تکایە تەنها یەک دەرفەت....!!!

جیمین:بیری لێدەکەمەوە

ڕیچێڵ:زۆر سپاس...زۆر شەرمەزارم

جیمین:ئێستە لەکوێ دەمێنیتەوە

ڕیچێڵ:لە ماڵی تایهیۆنگ

𝑀𝐼𝑆𝑆𝑂𝑁:𝐶𝐴𝑇𝐶𝐻 𝐻𝐼𝑀(ئەرکەکە:گرتنی ئەو)Where stories live. Discover now