Part 20

44 3 1
                                    


Pov:richel

چاوەکانم کردەوە دووبارە ڕۆژ بۆتەوە خۆر وەک هەموو کاتێک گەشاوەیە گەرماوێکم کرد و خۆم ئامادە کرد نانی بەیانیمان خوارد و چووینە کۆمپانیا
دەستم بە کار کردن کرد بەڕاستی زۆر باشم لە کارەکەم کۆتا ئەرکم تەواو کرد کۆمپانیایی خۆم دادەمەزرێنم وێنەی خشتەی کارەکانی تایهیۆنگم نارد بۆ جیمین دەیەوێت سبەی شەو پڕ بارهەڵگرێک چەک بفرۆشێت بە ڕووسیا ئەگەر ئەمڕۆ کۆبوونەوەکەمان ڕێک کەوت ئۆو کاتی کۆبوونەوەیە درەنگ دەکەوم بابڕۆم

Pov:Jimin

لە ئۆفیسەکەم دانیشتووم خەریکی کارەکانمم ڕیچێڵ نامەی بۆ ناردم سەیرم کرد خشتەی کارەکانی تایهیۆنگە زۆر باشە پڕۆژەی زۆری هەیە منیش هەمووی تێک دەدەم ئەمڕۆ کۆبونەوەی هەیە لەگەڵ ڕووسیەکان دەیەوێت چەکیان پێبفرۆشێت دواتر کارگەکانی نۆژەن دەکاتەوە زۆر شتی تریش خەریکی
خوێندنەوەی ئەوانە بووم جاسپەر وێنەی هەندێک شتی بۆ ناردم ئۆووو بەڕێز تایهیۆنگ 10 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی داناوە پڕۆژەیەکی نوێ بکاتەوە زۆر باشە ئاهـ کاتی کۆبونەوەکە نزیکە کانگجەی سکرتێرم دەنێرم لە جێی خۆم چوونکە تایهیۆنگ من دەناسێت ناتوانم بڕۆم بەڵام زۆر متمانەم بە کانگجەی هەیە............

تایهیۆنگ:بەخێر بێیت کانگجەی

کانگجەی:سپاس

تایهیۆنگ:حاڵت چۆنە؟

کانگجەی:باشم ئەی تۆ؟؟

تایهیۆنگ:خراپ نیە....چی دەخۆیت؟؟؟

کانگجەی:قاوەیەکی سادە

تایهیۆنگ:باشە...دەست بکەین بە کۆبونەوەکە؟؟؟
*
*
*
*
*
*
*

کانجگەی:باشە من ڕازیم

تایهیۆنگ:منیش ڕازی کەوایە پیرۆزە هاوبەشیمان

کانگجەی:سپاس هیوادارم بتوانین کارێکی باش بکەین بەیەکەوە

تایهیۆنگ:هیوادارم

کانگجەی:من دەڕۆم

تایهیۆنگ:باشە خۆشحاڵ بووم

کانگجەی:من زیاتر...خوات لەگەڵ

تایهیۆنگ:خوات لەگەڵ

ڕیچێڵ:کۆبوونەوەکە زۆر باش بەڕێوەچوو

جاسپەر:بەڵێ زۆر باش بوو قەزانجێکی زۆر دەکەین

تایهیۆنگ:جاسپەر لە هەژماری بانکیەکەم پارەی پێویست ڕاکێشە

𝑀𝐼𝑆𝑆𝑂𝑁:𝐶𝐴𝑇𝐶𝐻 𝐻𝐼𝑀(ئەرکەکە:گرتنی ئەو)Where stories live. Discover now