ڤـــۆت بـــکـە بـەر لە خـوێندنـەوە
🤍🦋نـووســـەر پــۆڤ :-
لەئێستادا 8 کاتژمێر تێپەڕیوە
بەسەر هەموو ئەوانەی ڕوویداهەمووان لەڕاڕاوەکە لەبەردەم
ژووری چاودێری چـڕ دانیشتوون
جۆنگکووک لەسەر ئەرزەکە لەپاڵ دەرگاکە دانیشتـووە
سەری خستۆتە نێو دەستەکـانی
هانیش لێرە بوو لەتەنیشتووە دانیشتـووە
کاتێ هەواڵەکەی زانی بەڕاکرن گەیشتە نەخۆشخانەب.جیۆن و خ.جیۆن لەگەڵیا هاتن و دڵنیابوونەوە لێی
وە دواتر ڕۆشـتـن
هیچیان دەربارەی ئەو حاڵەتە نەدەزانـی
ب.پاڕک تەنها پێی وتن ڕووداوێک بوو
بابەتە ڕاستیەکەی پەردەپـۆش کرد ...خ.پاڕک هێشتا لەژوورێک خەوێنراوە
لەڕاستیدا ئەو هیچ خەمێکی نیە
ڕووحمـی بۆ کچی خوێنی خۆی نەبـوو
تەنها لەپێـش چاوی هاوسەرەکەی خۆی وا تێکدابوو ...هۆسۆک و یۆنگی ڕۆشتن چونکە تایهیۆنگ وتی ئەو لێرە دەبێت و هەواڵیان پێ دەدات
هێشتا هیچ هەواڵێک نیە
تا دڵی ئەو خێزانە وێرانە چاکبکاتـەوە ....جیمین کەوتە زیندانێکی کاتی و تاکە کەسی
ب.پاڕک پێی ڕاگەیاندن بەهەموو شێوەیەک ئازاری بدەن
تا تۆڵەی ئەو ئازارەی لێ بکاتەوە کە بە کچە بێتاوانەکەی کردووە
یۆنگی زۆر هەوڵی لەگەڵ دا تا لێی خۆشببێت بەڵام باوکی سووربـوو لەسەر بڕیاری خۆی
پەشیمانی لەدوا نـەبـووکاتژمێر 3 ی سەر لەبەیانیە
تائێستا کەسیان خەو نەچۆتە چاویان
چۆن بتوانن بخەون ؟
هەندێ ئازار هەیە خەو لە چاوی مرۆڤ دەزڕێنـێت !ب.پاڕک لەسەر کورسیەک دانیشتووە و سەری بەدیوارەکە حەساندۆتەوە چاوەڕێی هەواڵێکە
هانیش لەلایەوە دانیشتـووە
تایهیۆنگ و جۆنگکووک چوونەتە لای ژووری پشکنین
بەمەبەستی وەرگرتنەوەی پەڕاوی ئەو پشکنینانەی
کە بۆ جەستەی لین کردوویانەتایهیۆنگ لەدەرەوە چاوەڕێ بوو
جۆنگکووک لەلای دکتۆرەکە بوو سەیری ئەو پەڕاوەی دەکرد کە پێی درابووبەتەواوی بێ قسە بـووە
تەنها سەیری ئەو پشکنینی خوێنە دەکـات کە بۆی کراوە
خوێنی ئەو مناڵەی کە مرد هەمان خوێن بوو لەگەڵ هی جۆنگکووک
تەنها شۆک بووە نازانێت چۆن ئەوە ڕوویداوە !ڕونکردنـەوە /
ئەوساتەی لین لەگەڵ جۆنگکووک بووە
تەنها بـیری چوو حەبی ڕێگریەکە بخوات
وە ئەو هیچ شتێکی لەبارەی دووگیانیەکەی خۆی نەدەزانی چونکە زۆر تازە بـوو
تەنانەت هەستی پێ نەکردووە ... 👍
YOU ARE READING
زڕبـــراکـــەم | 𝒫.𝒥𝑀 ✔
Romance'چـونکــە بـێـدەنـگ بـووم هــەمـیـشـە مــن تـاوانـبـارەکـە بـووم ! ' لــیــن کچێکی تەمەن ١٧ ساڵە لەتەمەنی ٦ ساڵیەوە بە ڕووداوێک زمانی قسەکردنی لەدەست داوە جوانتر بڵێین ڵاڵە دوای ئەوەی دایکی لین بڕیاری هاوسەرگیری دووەم دەدات لەگەڵ خێزانی پاڕک ، لین...