Chapter |41|

630 123 83
                                    


ڤــۆت بـــکە و چێــژ لـە خوێندنەوە ببینە
🤍🦋









نــووســەر پـۆڤ :-


جیمین دوودڵت بوو لەوتنی ئەوەی لەمێشکیەتی
بەڵام بەهەر جۆرێک بێ
دەبوو وەڵامەکەی وەرگرێـت ...
لەهەمان کاتدا دەزانێت ئـەم حاڵەی ئێستای لین چیـە
کە بەهۆیەوە جەستەی گەرمبووە و بەرگری لەشی لەجاران لاواز ترە

جیمین :-
لین ئەمەوێت دەربارەی مردنی باوکت
وە نەمانی دەنگت هۆکارێکم پێبدەیت !
ئەزانم ماوەیەکی بەسەرا تێپەڕیوە
بەڵام تەنها چاوەڕێی کاتـی گونجاو بووم
" بەئاسایی وتی کاتێ دەستێکی گرتبوو "

لین کەمێک بیردەکـاتەوە
دڵنیانەبوو لە باسکردنی ئەو شتەی
کە دەمێکە کۆتایی هـاتـووە
بەڵام بیردەکاتەوە کە جیمینیش مافی خۆیەتی
دەبوو ئەویش بزانێـت
دەستی دامەوە مۆبەکەی لەنۆتیەکە دەستی بە نووسینی یەک بە یەکەی ڕووداوەکـان کرد

نووسینەکە ماوەیەکی چاکی پێچوو
جیمین تەنها بە پەرۆش و نیگەرانیەوە چاوەڕێ بوو
دوای ئەوەی لین تەواو بوو
مۆبەکەی لەنێو دەستی جیمین دانا
ئەویش بە لەسەرخۆیی دەستی بە خوێندنەوە کرد

" ڕۆژێک دایک و باوکم دەمەقـاڵێیان بوو
من ئەوکـات تەنها 6 سـاڵان بووم نەمدەزانی دەربارەی چیە ، بەپێی تێپەڕینی کات و گەورەبوونم
بۆم دەرکەوت دەمەقاڵێی باوکم دەربارەی خیانەتەکەی دایکم بوو

ئەو ڕۆژە من لەهۆڵەکەی خوارەوە بووم
لەپڕ هاوارێکی بەرزم بیست سەیری لای پەیژەکانم کرد بینیم دایکم پاڵی بە باوکمەوە نـا ... "
( جیمین لێرەوە کەمێک وەستا بە شۆکەوە سەیری لین دەکـات )


جیمین :-
دایکـت ..
هۆکاری مردنی باوکت بوو ؟
" بەشۆکەوە پرسـی لین بەخەمباری سەری وەک بەڵێ جوڵاند "

جیمین هێشتا مێشکی لەکار کەوتـبوو
هەرگیز بیری بۆ شتێکی لەو شێوەیە نەدەچـوو
دووبارە سەیری مۆبەکەی کردەوە
بەخەمباری بەردەوامی پێدا ...

" من لەو کاتەوە بەهۆی ترسەوە نەمدەتوانی وشەیەکیش دەربڕم
هەموو ئەوانەی دایکم کردی لەبەر چاوەکانم ڕوویدا
دوای لەدەستدانی باوکم تەواوی کاتەکانم بەبێ دەنگی و تەنهایی بەسەر دەبـرد
دایکم بەردەوام بوو لەخیانەتەکەی
منی جێدەهێشـت بەتەنها لەماڵەوە
هەندێ کاتیش بۆ ماوەی چوار ڕۆژ تەنها دەبـووم
وە کاتێ دەگەڕایەوە ئازاری دەدام


کەسـم نەبوو قسەی لەگەڵ بکەم
منیش بەردەوام ئەو ڕووداوە لەبەر چاوەکـانم بوو
ترسی مردنەکەی باوکم وای لێم کرد
چیتر نەتوانـم وشەیەک بڵێم ... "



زڕبـــراکـــەم | 𝒫.𝒥𝑀 ✔Where stories live. Discover now