ڤـــۆت بـــکــە
نووسـەر پـۆڤ :-
لین چاوەکانی تووند دادەخات کاتێک هەستی کرد هەناسە گەرمەکانی جۆنگکووک
بەر ڕوخسارە سووربۆوەکەی دەکەوێت
ئەوەندە ڕووخساریان لەیەکەوە نزیک بوو
گەر کەمێکی تر بجوڵێن لێوەکانیان بەر یەک دەکەوێتجۆنگکووک :-
لین پێت چۆنە سەیری فیلمێک بکەین
بەر لەوەی بخەوین ؟
" بە ئاسایی لەبەردەم لێوەکانی چرپاندی و کەمێک دوورکەوتەوە لە ڕووخساری "لین خێرا چاوی دەکاتەوە
سەیری نێو چاوی کووک دەکات کە بە خەندەوە سەیری دەکات
بە شەرمەوە سەری بە بەڵێ دەجوڵێنێت
جۆنگکووک لێی دووردەکەوێتەوە
ئەو نیازی وابوو ماچی بکات
بەڵام نەیکرد هەستی کرد هێشتا کاتی ئەوە نەهاتووە
دەستی برد بۆ مۆبایلەکەی و خستیە سەر فیلمێکجۆنگکووک :-
وەرە ئێرە ، ئێستا دەست پێ دەکات
" قۆڵە پڕ تاتۆکەی بۆ کردەوە بەمەبەستی ئەوەی بچێتە باوەشی "لین بەبێ هیچ ناڕەزاییەک وادەکات
لێی نزیک دەبێتەوە و سەری دەخاتە سەر سنگی
جۆنگکووک قۆڵە بەهێز و پڕ لە تاتۆیەکەی بەدەوری کەمەرە بچووک و باریکەکەی لین دەپێچێتەوە
جۆنگکووک دەنگی مۆبەکەی کەمێک بەرز دەکاتەوە تا ببەستن هەردووکیان چاویان دەبڕنە شاشەکەجۆنگکووک بە مەبەست فیلمی ڕۆمانسی هەڵبژاردووە
دەیەوێت کاردانەوەی لین ببینێت کاتێک
دیمەنی ڕۆمانسی پیشان بدات ، هەرچەندە جارێ سەرەتای فیلمەکەیەخستبوویە سەر فیلمی :-
( Twilight )فیلمێکی تەواو خۆش و جیاوازە دەربارەی گورگ و خوێنمژەکانە
هەردووکیان بە قوڵی سەیری فیلمەکەیان دەکرد
لین زۆر چێژی لەسەیرکردنی ئەو فیلمە دەبینی بەلایەوە خۆش بوو
تا ئەو ساتەی دیمەنێک پیشان دەدات کە تێیدا
بێلا و ئێدوارد ( واتا ئەکتەری فیلمەکە )
یەکتر ماچ دەکەنلین بە شەرمەوە چاوی لە شاشەکە دوور دەخاتەوە
بەڵام جۆنگکووک بەئاسایی سەیر دەکات
بەبێ هیچ شەرمێک ....لین هەست بە گەرم بوونی ڕوومەتەکانی دەکات
ئـەو دیمەنە هەر بەردەوامە ئەو ناتوانێت
شەرم دەکات لە ئێستادا لەگەڵ جۆنگکووک سەیری دیمەنی ماچ بکاتجۆنگکووک سەیری ڕووخساری لین دەکات کە چۆن پەمەیی بووە و ئەم دیمەنە کاریگەری بۆ دروست کردووە بزەیەک دەکات و ئەو بەشە سکیپ دەکات ( تێیدەپەڕێنێ )
ئیتر دیمەنەکە ئاسایی دەبێتەوە لین
هەوڵ دەدات ڕووخسارە پەمەییەکەی بشارێتەوە
YOU ARE READING
زڕبـــراکـــەم | 𝒫.𝒥𝑀 ✔
Roman d'amour'چـونکــە بـێـدەنـگ بـووم هــەمـیـشـە مــن تـاوانـبـارەکـە بـووم ! ' لــیــن کچێکی تەمەن ١٧ ساڵە لەتەمەنی ٦ ساڵیەوە بە ڕووداوێک زمانی قسەکردنی لەدەست داوە جوانتر بڵێین ڵاڵە دوای ئەوەی دایکی لین بڕیاری هاوسەرگیری دووەم دەدات لەگەڵ خێزانی پاڕک ، لین...