Chapter |37|

736 135 82
                                    


ڤـــۆت بــکە و چـێژ بـبـیـنـە
🤍🦋








نــووسـەر پـۆڤ :-



بەیانیەکەی زوو جیمین هەڵسـا لەخـەو
بەئامادەکرنی نانی بەیانی خەریک بوو

لین تازە هەڵسابوو
ه

ێشتا زۆری خەو دەهـات
چونکە تەواوی شەوەکە بەباشی نەیتوانیوە بخەوێت
دڵنیایە لەوەی جیمینیش
بەباشی نەخەوتووە

چونکە نیگەرانی بوو
نەیدەتوانی بە ئاسوودەیی بخەوێت
زوو زوو هەڵدەستا و دڵنیادەبوویەوە لەوەی
لین بەباشی خەوتبێت

لین بەهێواشی خۆی گەیاندە چێشتـخـانەکە
بینی جیمن خەریکی ئامادەکردنی
نانی بەیانیە ...
بزەیەکی کەمی کرد و بەرەو لای چوو
بەنەرمی دەستەکانی لەکەمەری جیمین پێچـایەوە

جیمین لەبەر خۆیەوە بزەیەکی لاری کرد
سەری بەلایدا سوڕاند و سەیری کرد

جیمین :-
بەباشی نەخەوتیت وایە ؟
( بەخەمباریەوە پرسی )
نیگەران مەبە ئەمڕۆ باشتر دەبیت
" ماچێکی لەسەری جێهێشت "

لین تەنها سەری وەک بەڵێ جوڵاند
دوای ماوەیەک خواردنەکەیان ئامادە بوو
بەیەکەوە لای مێزی چێشتخانەکە دانیشتن
دەستیان بەخواردن کرد ...

جیمین بە لین'ـی وت بڕوات و پشوو بدات
خۆی قاپەکان دەشوات و ئێرە کۆدەکـاتەوە
لین لەبەردەم ئاگردانەکە دانیشتبوو
خۆی لەنێو لێفە لۆکەییەکە ونکردبـوو

لەپـڕ زەنگی دەرگاکە لێدەدات
ئەو زۆر بێهێز بوو تا بچێت و بیکـاتەوە
سەیرێکی لای دەرگای چێشتخانەکەی کرد
بینی جیمین وا بەرەو دەرگاکـە دەچێـت
بۆیە بەئاسایی چاوی خستەوە سەر ئاگرەکە ....

دەنگی کچێک دەهـات هەروەها دەنگی کوڕێک
کە دەنگەکەی بەگوێدا ئاشنابوو ...
دەنگی جۆنگکووک بوو
وادیارە جیمین بەخێرهاتـنیان دەکـات

ئەو تەنها تێناگات جیمین چۆن هێندە ئاساییە
بەرامبەر بە جۆنگکووک
تەنانەت دوای ئەو هەمووەی کە ڕوویدا ..!

لین سەیری لای دەرگای هۆڵەکە دەکـات
هانی بینی کە بەدڵـخـۆشی بەرەو ڕووی ڕادەکـات
دەنگەکـان زیاتر بوون
وادیارە بەتەنها نەهـاتوون

هانی :-
لین .. یاا هاوڕێ ئازیزەکەم زۆر بیرم دەکردی
هەست بە باشی دەکەیت ؟
" تووند لەباوەشی گرت لینیش بەهەمان شێوە سەری وەک بەڵێ جوڵاند "

ساتی دواتر کوڕەکان هاتـنە ژوورەوە
تایهیۆنگ و هۆسۆک لەگەڵ جۆنگکووک
تەنها جیمین مابوو ئەو ڕۆشتە چێشتخـانەکە
تا ئەو کارانەی ماوە تەواوی کـات ....

زڕبـــراکـــەم | 𝒫.𝒥𝑀 ✔Where stories live. Discover now