Chapter |1|

963 154 457
                                    









ڤــــۆت بــــکـــە



























نـووسەر پۆڤ :-







کچێکی جوان و هەرزەکار لەگەڵ دایکە بێبەزەییەکەی لەبەردەم دەرگای ڤێلایەکا وەستاون کە گوایە دەبێتە ماڵیان

لین بە چاوە جوان و قاوەییە چوکلاتەییەکانی پشکنین بۆ ڕووپۆشی دەرەوەی ماڵەکە دەکات

چاوەکانی گەشاوەتر دەبن بە بینین ئەم ماڵە جوان و گەورەیە
سەیر نیە هەرگیز لەم شوێنانە نەژیاوە ، تەنها کەلاوەیەک نەبێت

[ خ.پاڕک واتا دایکی لین ]





خ.پاڕک :-
لێرەوە پێتەڵێم کچێ بێ ڕێزی نەنوێنی لەبەردەم هاوسەرەکەم وەک باوکێک مامەڵەی لەگەڵا دەکەیت ، تێگەیشتی ؟

لین :-
باشە دایکە
' بەزەردەخەنەیەکەوە '




ت.ب / ئەو قسانەی لین دەیکات زمانی ئاماژەیە نەک بەدەنگ قسەبکات ئۆکەی واتا دەستی بەکاردەهێنێ، بەهیوام تێگەیشتبن👍






ساتی دواتر دەرگاکە دەکرێتەوە ب.پاڕک بە خەندەیەکی شیرین دێت بەرەو ڕووی هاوسەر و کچەکەی


ب.پاڕک :-
بەخێربێیت گیانەکەم ، هەروەها تۆش کچم
' لین تەنها خەندەیەک دەکات و بۆی دەچەمێتەوە'

خ.پاڕک :-
سوپاس ئازیزم



ئەوان باوەشێک دەگۆڕنەوە و خزمەتکارێک دێت و جانتاکان بەرەو ژوورەوە دەبات
ئەو دوو هاوسەرە دەڕۆنە ژوورەوە کچە هەرزەکارەکەش دوایان دەکەوێت بەبێ ئامانجی

لین تەنها بە سەرسامیەوە سەیری دەوروبەری دەکات



ب.پاڕک :-
جیمین ..؟ ( بە دەنگی بەرز بانگی دەکات ) وەرە ئێرە بەخێرهاتنی دایکت و خوشکەکەت بکە




ب.پاڕک بە دڵخۆشی بانگی جیمین دەکات کە لەمدیوی هۆڵەکە بەبێزاری دانیشتووە و یاری ڤیدیۆیی دەکات لەڕێی مۆبەکەیەوە
جیمین چاوەکانی دەسووڕێنێت و هەڵدەستێتەوە مۆبەکەی فڕێدەداتە سەر قەنەفەکە و بەرەو لای هۆڵەکەی ئەمدیو دەچێت واتا هۆڵی میوان


لین بە شەرمەوە سەیرێکی جیمین دەکات
ئەو بەلایەوە جوان بوو لەکۆتاییدا برایەکی جوانی هەیە ، چاوەکانی قاوەیی تۆخن لەگەڵ قژێکی ڕەش ، لێوێکی پڕ و چاوێکی تیژی سەرنجبەر




جیمین :-
بەخێربێن ( بەدەنگێکی سارد )

خ.پاڕک :-
سوپاس کوڕە شیرینەکەم
' بەخەندەیەک باوەشی پێدا کرد '




زڕبـــراکـــەم | 𝒫.𝒥𝑀 ✔Where stories live. Discover now