jealousy

721 74 130
                                    

بەبزەوە دانیشتبوون لە ڕێستورانتەکە چاوەڕێی ئەو خواردنانەیان ئەکرد کە داوایان کردبوو

جونگکووک بێ ویستی خۆی چاوی کەوتە سەر مێزەکەی تەنیشتیان وە هەر زوو ڕووی گرژ بوو کاتێک تێبینی سەیرکردنەکانی کوڕەکەی کرد بۆ تایهیۆنگ

تای سەرنجی ڕووخساری جونگکووکی دا کە زۆر گرژ و مۆنە سەرنجەکانی بردنە سەر ئەو ئاڕاستەیەی کە چاوە توڕەکانی دڵبەرەکەی لەسەری بوو وە کە زانی بابەتەکە چیە بزەیەکی کرد کوڕەکەش لەو کاتەدا بزەی کرد بۆ تایهیۆنگ

وە جونگکووک بە بینینی ئەوە شێت بوو و نەیتوانی چیتر خۆی بگرێت بۆیە هەستایەوە و بەرەو ئەو مێزە چوو کە ئەو کوڕەی لەسەرە کە خەریکە بە چاوەکانی تایهیۆنگ دەخوات

بەهێزەوە دەستەکانی جێگیر کرد لەسەر مێزەکەو خۆی نزم کردەوە بۆ ئاستی گەنجەکە

"بۆچی هێندە سەیری دەکەی گەمژە؟ئایا نایبینی کە خاوەنی خۆی هەیە؟!کوێریت یان چی؟!"بەتوڕەییەوە ووتی بەڵام دەنگی نزم بوو

تایهیۆنگ کە تەنها وەستابوو و سەیری ئەو دیمەنەی دەکرد بزەیەکی جوانی کرد بۆ دڵبەرە غیرەکەرەکەی تەنها زۆر قشت دەردەکەوت لەچاوی ئەودا ڕێک دەیویست لەوێدا بیخوا و بیخاتە نێو مەعیدەیەوە
بەڵام بەداخەوە ناتوانێ ئەوە بکات پێویستە زوو بچێ جونگکووک دووربخاتەوە پێش ئەوەی دەم و لووتی ئەو کوڕە داماوە بشکێنێ

کوڕەکە هەستایەوە و ڕێک کەوتنە بەرامبەر یەکتری لەگەڵ جونگکووک

"هێمن بەوە پیاو ئەو تەنها لە کەسێکی نزیکم دەچوو نیگەران مەبە نیازم نیە لێتی ببەم"
دەستێکی لەسەر شانی کووک دانا بە بزەوە بۆی ڕوونکردەوە

"هەر خۆی بوێری ئەوەت نیە بیبەی وە چیتر چاوە نەفرەتیەکانت دووربخەرەوە لەسەری تێگەیشتی؟!"بە بزەیەکی ساردەوە ووتی و دەستی تایهیۆنگی گرت و بەدوای خۆیدا ڕای کێشا و چوونەوە شوێنی خۆیان

وە جونگکووک زۆر لەوە چاوقەیمتر بوو کە بە قسەی کوڕەکە شەرمەزار بێت~

تایهیۆنگ دەستی لەژێر چەناگەی دانابوو بە زەردەخەنەیەکی فراوانەوە سەیری جونگکووکی دەکرد

"گەمژە بەسیکە بۆچی بەم شێوەیە سەیرم دەکەی؟"
بە مۆڕەوە پێی ووت

"ئەگەر خۆتت ئەبینی چەنێک نازدار بووی ڕێک خەریک بوو بوخۆم"تای ووتی و ماچێکی دەستی کرد

"ئای خوایە من لەسەر بابەتێکی جدی قسەم دەکرد تێی تۆش چی دەڵێی ئەو گەمژەی نەفرەتیە خەریک بوو بتخوا بەو چاوە نەفرەتیانەی"بە بۆڵەوە ووتی

"ئای خوایە گیان ئەمرم من تکایە هێندە نازدار مەبە دڵبەر"بە دراماتیکی ووتی و دەستی لەسەر دڵی دانا
جونگکووک چاوەکانی سوڕدا لێی و بزەیەکی شەرمنی کرد لە ژێرەوە

"ئافەرین کارێکی نایابت کرد بەیب هەمیشە بەم شێوەیە پارێزگاریم لێ بکە من تەنها هی تۆم کەس بۆی نیە بەم شێوەیە سەیرم بکات"تایهیۆنگ ووتی و ڕوخساری جونگکووکی خستە ناو دەستەکانی و ماچی ئینج بە ئینجی ڕوخساری دەکرد

"بێگومان تۆ هی منیت هیۆنگ"
جونگکووک بە منگەوە ووتی لەژێر ماچەکانی تای'ەوە

"کەروێشکە غیرەکەرە نازدارەکەی خۆم"
تێی لەناو ماچەکاندا ووتی

جونگکووک چاوەکانی داخستبوو و تەنیا چێژی دەبینی لەکاتێک دا پێدەکەنی لەژێر ماچەکانەوە

ئەو زۆر دڵخۆشە لەگەڵ تایهیۆنگ
چێژ دەبینێ لە هەموو ئەو ساتانەی لەگەڵیەتی
چێژ دەبینێ لە هەموو دەست لێدانەکانی
لە هەموو ماچەکانی لەهەموو باوەشەکانی
لە بۆنی لە دەنگی لە ڕوخساری لە جوانیەکەی
لە هەموو شتێکی ئەو چێژ دەبینێ
لە هەموو چرکەیەک کە لەگەڵ ئەودایە چێژ دەبینێ~
دڵخۆشە بەوەی تایهیۆنگ تەنها هی ئەوە
بەبەختە چونکە توانیویەتی ئەوی هەبێ
دڵی ئەوی هەبێ ئەو خۆشەویستی و گرینگی پێدانانەی تایهیۆنگ تەنها بۆ ئەوە
ئەوە بەڕادەی دۆزەخ دڵخۆشی دەکا~

~

«بۆ مەگەر چاوەکانم بوێری ئەوەیان هەیە کەسێکی تر ببینن بێجگە لەتۆ؟!»

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

«بۆ مەگەر چاوەکانم بوێری ئەوەیان هەیە کەسێکی تر ببینن بێجگە لەتۆ؟!»

چۆن بوو؟🥹🦋✨

500 words✨>>>

ᴛᴀᴇᴋᴏᴏᴋᵒⁿᵉˢʰᵒᵗWhere stories live. Discover now