بەچاوە پڕەکانیەوە لەبەرامبەری دانیشتووە و ناتوانێ بڕوا بەوە بکات کە دەیبیستێ
"بـ بـەڵام چۆن؟بـ بـۆچی؟"
بە دەنگێکی لەرزۆک و قوڕگێکی پڕەوە پرسی"چی بۆچی؟ئایا هەڵەیە کە خۆشمدەوێیت؟بۆچی بەم شێوەیە ڕەفتار دەکەیت یانی ئاگادار نەبوویت؟"
بە شکاویەوە ووتی و بزەیەکی ساردی کرد"نەخێر نابێت ئێمە..مەبەستم نابێت تکایە لەبیری بکە با وەکو جاران ڕەفتار بکەین"
بە تکاوە ووتی"چ نەفرەتیەک دەڵێیت جونگکووک؟مانای چیە؟من خۆشمەوێیت و سێ ساڵە چاوەڕێی ئەم ساتە دەکەم تۆش بەمن دەڵێی نابێت بۆچی نابێت چ هەڵەیەک هەیە لەوەدا هاھ؟ئایا یەک هەستی بچووکیشت بەرامبەرم بەمن نیە تۆ؟"
بە تۆنێکی بەرزەوە ووتی ئەو ئێستا خۆشی نازانێ چی دەکا تەنها ڕەفتار و قسەکانی جونگکووک وای لێ دەکەن شێت ببێت و نەتوانێ کۆنتڕۆڵی خۆی بکات"من خۆشمدەوێیت تایھیۆنگ بەڵام..بـ بەڵام پەیوەندی خۆشەویستی هەموو شتێک لەناو دەبات من نامەوێ تۆ لەدەست بدەم هەرگیز ناتوانم"
دڵی پڕببو خۆی بۆ نەگیرا و دەستی کرد بە گریان لەگەڵ ووتنی وشەکان دەی ئەو تایھیۆنگی خۆشدەوێ تایھیۆنگ گیان و ڕوحیەتی ئێستا نایەوێ بەهۆی خۆشەویستیەوە لەدەستی بدات زۆر ئەترسێ لەوە"هاھ!قسەی بێ مانا..تەنانەت کێ ئەو قسەیەی کردووە؟لەدەستدانی چی؟"
بە گاڵتەجاری و پێکەنینێکی ووشکەوە ووتی"بەڵێ من دەزانم هەموو شتێک تێک دەچێت گەر ببین بە خۆشەویست سبەی لەیەکەم دەمەقاڵێ و شەڕەوە جیادەبینەوە ئەوکات وەکو دوو هاوڕێی ئاساییش ناتوانین بەردەوام بین تێدەگەی؟من ئەوەم ناوێ تایھیۆنگ تکایە لێم تێبگە تکایە با وەکو پێشوو بین هەستەکانت لەناوبەرە تکایە"
دووبارە بەگریان و هەنسکەوە ووتی و ڕۆیشت لەوێ
تایھیۆنگیش بەبێ باوەڕی سەیری ئەو شوێنەی جونگکووکی دەکرد کە کەمێک بە لەئێستا دانیشتبوو لەسەری"هەرگیز واز ناهێنم لێت.. تەنانەت چۆن بوێری ئەوەت هەبوو وا بەئاسانی باسی لەناوبردنی هەستەکانم بکەیت"
بە دەنگێکی نزم و شکاوەوە ووتی و سەری داخستـ
بەیانی ڕۆژی دواتر جونگکووک بڕیاری دا وەکو ئەوە ڕەفتار بکات کە هیچ شتێک ڕوینەدابێت هاتە کڵاسەکەی و لەشوێنەکەی دانیشت وە چاوەڕێی تایھیۆنگی دەکرد
دوای ساتێک تایھیۆنگ هات و بەبێدەنگی لەشوێنەکەی دانیشت کە تەنیشت جونگکووک بوو.. جونگکووک تۆزێک تێی ڕاما نەخێر ئێستا ئەمە چی بوو؟بەبێ بەیانی باش و سەیرکردن و باوەش دانیشت"بەیانی باش تای"
بە ئاسایی ووتی بەڵام وەک هەر ڕۆژێکی تر نا کە پەرۆش بوو بەبینینی"بەیانی باش"
بەساردیەوە گووتی بێ ئەوەی سەیری بکات
جونگکووک وەک بڵێی هەستی بە شتێک کرد لە دڵی دا..ئازار..بەڵێ ئازار بۆ یەکەم جار تایھیۆنگ بەم شێوەیە ڕەفتاری لەگەڵ بکات و قسەی لەگەڵ بکات دوای کەمێک پڕۆفیسۆرەکە هات و دەستی کرد بەوانە وتنەوەکەی
YOU ARE READING
ᴛᴀᴇᴋᴏᴏᴋᵒⁿᵉˢʰᵒᵗ
Short Story"نوسەر نیم تەنها ئەوەی لە خەیاڵمە لێرە ئەیکەم بە نوسین" "بەهیوای بەدڵبوونتان" - ᵗᵃᵉᵏᵒᵒᵏᴏɴᴇsʜᴏᴛ - ᴍᴏᴍᴇɴᴛ - writer / n4z0li - cover / n4z0li