my happiness

750 78 124
                                    

دەرگاکە کرایەوە و کوڕێکی ترساوی نیشان دا پاڵنرایە ژوورەوە لەلایەن پۆلیسەکەوە و کەلەپچەکانی لەدەست کرایەوە پۆلیسەکە ئاماژەی بە شوێنی خەوتنەکەی کرد و ڕۆیشتە دەرەوە

بە هەنگاوی بچووک و هێواشەوە بەرەو جێگاکەی ڕۆیشت لەکاتێک دا هەموو چاوەکان لەسەر ئەون دانیشت و سەری بەرزکردەوە بە چاوێکی ترساوەوە سەیری هەموو شوێنەکەی ئەکرد و بینی کەسەکان سەیری دەکەن بەچاوی بەزەییەوە
سەیری تەنیشت خۆی کرد کوڕێکی ماتی بینی
کە وا لەسەر جێگاکەی پاڵی داوەتەوە و چاوەکانی ئاڕاستەیان بەرەو ئاسمانە
بەڵام لێرە هیچ ئاسمانێک بوونی نیە
ئەوەی سەیری ئەکات تەنها ژێری ئەو تەختە ئاسنەیە کەوا لەسەرەوەی تەختەکەی ئەوە
بێگومان جێگاکان دوو نەفەرین سەرە و ژێرەیان هەیە

لەسەر جێگاکەی دانیشتبوو قاچەکانی گەیاندنەوە سینگی و دەستەکانی قوفڵ کرد لە قاچەکانی سەری خستە سەر چۆکی و دەستی کرد بە گریان بەبێدەنگی ئاخر ئەو تازە هەژدە ساڵە هەموو ئەوانە بۆ ئەو زۆر زۆرن لەژیانی دا هەرگیز شوێنێکی وای نەبینیووە نەک نەیبینیووە ئەسڵەن ڕۆژێک لەڕۆژان بیریشی بۆ ئەوە نەچووە بکەوێتە شوێنێکی وەهاوە

"بۆچی ئەگریت؟ مەگەر پێش ئەوەی تاوانەکە ئەنجام بدەی نەتدەزانی ئەنجامەکەی ئێرە دەبێت؟!"
دەنگێکی قووڵ و سارد پرسیاری کرد

چاوڕەشەکە سەری بەرزکردەوە سەیری ئەو ئاڕاستەیەی کرد کە دەنگەکەی لێوە هات
ئەوە هەمان ئەو کوڕە ماتەی تۆزێک پێش ئێستا بوو وە ئەو هەمان دۆخی هەبوو کاتێک چاوەکانی سەیری سەرەوەیان دەکرد و دەستێکی لەژێر سەری دانا بوو

"بـ - بەڵام مـ - من هیچ تـاوانێکم نە - کردووە"
بە پچڕ پچڕ و لەرزەوە گووتی لەکاتێک دا هێشتا چاوەکانی فرمێسکیان دەڕشت

"هـم کەواتە چۆن گەیشتیت بە ئێرە؟"
بەهەمان شێوەی پێشوو پرسیاری کرد لێی
تەنانەت تا ئێستا سەیریشی نەکردووە

"ئەو کەسەی پێم وابوو برای گیانی منە
بوختانی پێ کردم بۆ ئەوەی خۆی ڕزگار بکات"
دوای ساتێک وەستان و سڕینەوەی فرمێسکەکانی وەڵامی دایەوە

گەنجە ماتەکە ڕووی خۆی سووڕاند بۆ ئاڕاستەی کوڕە چاو ڕەشەکە بەبێ هەستی سەیری دەکرد لەکاتێک دا ئەو سەری لەسەر قاچەکانی داناوە و ناگریت لەئێستادا تەنها دەنگی هەنسکەکانی دێت

"چ بوختانێک؟"

"ماددەی هۆشبەری خستبووە ناو جانتاکەی منەوە"
سەیری کرد بەلێوێکی شۆڕەوە ووتی و چاوەکانی دووبارە ئامادەی فرمێسک ڕشتن بوون

"هـم ئاساییە نازدار گیان هەرچۆنێک بێت پێویست بوو ئەوە ڕووبدات بۆ ئەوەی بزانی کەسە نزیکەکانت هیچ کاتێک جێگای متمانە نین و چەندین ڕوویان هەیە کە تۆ نایبینیت"
بە ئاسایی ووتی کاتێک هێشتا سەرنجی لەسەریەتی و ئەویش سەیری دەکا

ᴛᴀᴇᴋᴏᴏᴋᵒⁿᵉˢʰᵒᵗWhere stories live. Discover now