جونگکووک هاتە ئۆفیسەکەی تایهیۆنگ و بینی لەسەر قەنەفەی ژوورەکە دانیشتووە بێ هیچ شتێک یەکسەر بەرەو لای ئەو ڕۆیشت و لەتەنیشی دانیشت و سەری خستە سەر سینگی دەستەکانی لەکەمەری گەیاندەوە یەک و چاوەکانی داخست
ئەوە کاری هەمیشەیی ئەوە کاتێک ماندوو و بێزار ئەبێ یەکسەر دێ خۆی ئەخاتە باوەشی بچکۆلەکەیەوە ئەوە تاکە شتە کە ئارامی بکاتەوە و ماندوویی نەهێڵێ لەو ساتەدا
هەرچەندە جەستە وەرزشیەکەی ئەو زۆر گەورەترە لەهی تای و بەزۆر هەوڵ ئەدا جێگای خۆی بکاتەوە لەباوەشی بچکۆلەکەی
بەڵام تای گرینگی نادا ئەو تەنها ئەیەوێ پیاوەکەی ئاسوودە بکات بەهەرجۆرێک بێت
بە بزەوە دەستێکی لەسەر پشتی دانا و دەستەکەی تریشی خستە ناو قژیەوە و بۆی شانە ئەکرد ڕوخساریشی نقوم کرد لە قژە ڕەشەکەی و بۆنی ئەکرد ماوەیەک تێپەڕی و هەر بەم شێوەیە بوون بێ هیچ قسەیەک تەنها بۆنی یەکتریان هەڵئەمژی بە ئارامی"باسی ناکەیت همم؟"تای بێدەنگیەکەی شکاند
"تەنها پێویستم بە پشوو بوو"ووتی کاتێک سەری بەرزکردەوە لەسەر سینگی و ڕوخساری نقوم کرد لەملی
"کەواتە پشووەکەت وەرگرت؟"بە بزەوە ووتی
"خۆت ئەزانی تا کۆتایی تەمەنم بەم شێوەیە بم هێشتا کەمە بۆم"وتی و ماچی ملی تایهیۆنگی ئەکرد
"خۆت ئەزانی هیچ کێشەیەکم نیە لەگەڵ ئەوەدا بەڵام ئەی کارەکانت چی؟"ووتی کاتێک چاوی داخستبوو و چێژی ئەبینی لە ماچەکانی جونگکووک
جونگکووک برۆی گرژ کرد ئێستا کەی کاتی کارە لەکەشێکی هێندە ڕۆمانسی دا؟بێگومان جونگکووک بەڕێوبەری کۆمپانیایە و تای کارمەندیەتی
"کارەکان گرینگ نین دەی با بخەوین ئەمەوێ لەباوەشت بخەوم"لەگەڵ تەواوکردنی قسەکەی ڕاکشا و تایهیۆنگیشی خستە سەر جەستەی خۆی
تایهیۆنگ سەری لەسەر سینگی جونگکووک دانا بەبزەوە گوێی بۆ لێدانەکانی دڵی ئەگرت زۆری نەبرد هەردووکیان کەوتنە خەوێکی قوڵەوە
«ئەوان ئارامین بۆ گیانی یەکتر»
292 words>>>
زۆربەی ئەپرسێ تای تۆپە یان جونگکووک ئازیزن خۆم تای تۆپم باشە بەڵام کێشەم نیە و هەردووکیشی ئەخوێنمەوە ئەوەتا ئەمەشیان کووک تۆپە گرینگ شێوازی نوسین و بیرۆکەیە نەک ئەوەی کامیان تۆپ بن🥰💕.
YOU ARE READING
ᴛᴀᴇᴋᴏᴏᴋᵒⁿᵉˢʰᵒᵗ
Short Story"نوسەر نیم تەنها ئەوەی لە خەیاڵمە لێرە ئەیکەم بە نوسین" "بەهیوای بەدڵبوونتان" - ᵗᵃᵉᵏᵒᵒᵏᴏɴᴇsʜᴏᴛ - ᴍᴏᴍᴇɴᴛ - writer / n4z0li - cover / n4z0li