my stalker

750 71 101
                                    


بە پەیژە دارینەکەوە سەردەکەوت بۆ سەر بەلەکۆنەکە و پەنجەرەی ژورەکەی کردەوە ڕێک وەکو دزێک دەردەکەوت بێگوومان بۆ ئەو ئاسان بوو ئەمە چونکە جارێ یەکەمی نییە!!

بەبێدەنگی پێکەنی کاتێک دووبارە ئەوی بینیەوە کە لەسەر جێگاکەی خەوتووە قژی ئاڵۆز بووە و لایەکی ڕوومەتی بەسەرینەکەیەوە ناوە بەهێمنی نزیکی بووەوە لەتەنیشت بێدەکەی بەرامبەر ڕووخساری دانیشت دەستێکی خستە ژێر چەناگەی و سەیری ئەکرد بە زەردەخەنەوە دەی لێی مەگرن ئەو ئاشقێکی سەرشێتە!!

دەستێکی بەرزکردەوە و بەرەو ڕوخساری برد بەهێمنی لێی ئەخشاند پاشان نزیکی کەوتەوە و لووتی خستە سەر پێستی و بەقوڵی بۆنی ئەکرد پاشانیش ماچێکی بچوکی کرد لە ڕوومەتی ئینجا لێوەکانی پاشان نێو چەوانی دواتریش چەناگەیی و لووتی و چاوە داخراوەکانی...

بەڵێھ جیۆن جونگکووکی ٢٢ ساڵان بەدزیەوە چاودێری کیم تایهیۆنگی ٢٥ ساڵانی گۆرانی بێژ ئەکات لەکاتێک دا خۆی بێ کارە و تاکە کارێک بیکات دانیشتنە لەسەر کورسیەکەی بەرامبەر کۆمپیوتەرەکەی و چاودێریکردنی تایهیۆنگە
ئەو زۆر بەقوڵی کەوتۆتە خۆشەویستیی کیم تایهیۆنگەوە بێ ئەوەی هیچ کەسێک پێی بزانێ

شەوانە وەک ڕۆتینێکی لێ هاتووە کە بەدزیەوە بچێتە باخچەی ماڵەکەی و لەوێشەوە سەرکەوێت بۆ سەر بەلەکۆنەکەی و بچێتە ژورەکەی ئینجا دابنیشێت لەدیار ڕووخساری ئەو و دووبارە خۆی ئاشقی بکاتەوە وە تێر بۆنی بکا و ماچی بکا ئەو دڵنیایە خەوی تایهیۆنگ قورسە و خەبەری نابێتەوە یانی پێی وایە...!

ئەمشەویش وەک هەر شەوێکی تر خەریکی بۆنکردن و ماچکردنیەتی دوای نیو کاتژمێر ئەوێی جێهێشت و گەڕایەوە بۆ ماڵە خامۆش و تاریکەکەی خۆی

لەو کاتەوەی ئاشقی بووە بۆ شەوێکیش ناتوانێ بێ بۆن کردن و ماچکردنی تایهیۆنگ بخەوێت تەنها هیوادارە ڕۆژێک بتوانێ لەنێو باوەشە گەورەکەی بخەوێت و تێر بۆنی بکات بەدڵی خۆی بێ هیچ ترسێک بە ئاشکرا

بەڵام لەلایەکی تریشەوە پێی وایە ئەوان هەرگیز ناتوانن بەیەکەوە بن ئەسڵەن پێی وانیە ڕۆژێک ڕووبەڕووی بێتەوە و دان بەهەستەکانی دابنێت بۆی

ڕۆژێکی تر

جونگکووک بەبزەوە سەیری تایهیۆنگی ئەکرد کە پیاسەی ئەکرد و جەستەی و سەری بەکەمی ئەجوڵاند لەگەڵ ئەو گۆرانیەی گوێی لێ ئەگرت بە هێتفۆنەکەیەوە تەواو بێ ئاگا بوو لەهەموو شتێک

چەند ساتێک دواتر جونگکووک تێبینی پیاوێکی کرد کە بەدوای تایهیۆنگەوە بوو وە تێبینی ئەو شتەی دەستیشی کرد کە قوتویەکی داخراو بوو و شلەیەکی لەناو دا بوو جونگکووک دەیتوانی بزانێ نیەتی کوڕەکە باش نیە بۆیە نزیکتر بوویەوە وە بێگومان کڵاو و ماسکی کردبوو

کوڕەکە بەڕادەیەکی زۆر نزیک ببویەوە لە تایهیۆنگ
سەری قوتوەکەی کردەوە بەڵام پێش ئەوەی تەنانەت دەستیشی بەرز بکاتەوە کەوتە سەر زەویەکە و ئەو شلەیەش ڕژایە سەر ئەرزەکە وە ئەوە تیزاب بوو...!

ᴛᴀᴇᴋᴏᴏᴋᵒⁿᵉˢʰᵒᵗWhere stories live. Discover now