my peace

673 68 215
                                    

جونگکووک هاتە ئۆفیسەکەی تایهیۆنگ و بینی لەسەر قەنەفەی ژوورەکە دانیشتووە بێ هیچ شتێک یەکسەر بەرەو لای ئەو ڕۆیشت و لەتەنیشی دانیشت و سەری خستە سەر سینگی دەستەکانی لەکەمەری گەیاندەوە یەک و چاوەکانی داخست
ئەوە کاری هەمیشەیی ئەوە کاتێک ماندوو و بێزار ئەبێ یەکسەر دێ خۆی ئەخاتە باوەشی بچکۆلەکەیەوە ئەوە تاکە شتە کە ئارامی بکاتەوە و ماندوویی نەهێڵێ لەو ساتەدا
هەرچەندە جەستە وەرزشیەکەی ئەو زۆر گەورەترە لەهی تای و بەزۆر هەوڵ ئەدا جێگای خۆی بکاتەوە لەباوەشی بچکۆلەکەی
بەڵام تای گرینگی نادا ئەو تەنها ئەیەوێ پیاوەکەی ئاسوودە بکات بەهەرجۆرێک بێت
بە بزەوە دەستێکی لەسەر پشتی دانا و دەستەکەی تریشی خستە ناو قژیەوە و بۆی شانە ئەکرد ڕوخساریشی نقوم کرد لە قژە ڕەشەکەی و بۆنی ئەکرد ماوەیەک تێپەڕی و هەر بەم شێوەیە بوون بێ هیچ قسەیەک تەنها بۆنی یەکتریان هەڵئەمژی بە ئارامی

"باسی ناکەیت همم؟"تای بێدەنگیەکەی شکاند

"تەنها پێویستم بە پشوو بوو"ووتی کاتێک سەری بەرزکردەوە لەسەر سینگی و ڕوخساری نقوم کرد لەملی

"کەواتە پشووەکەت وەرگرت؟"بە بزەوە ووتی

"خۆت ئەزانی تا کۆتایی تەمەنم بەم شێوەیە بم هێشتا کەمە بۆم"وتی و ماچی ملی تایهیۆنگی ئەکرد

"خۆت ئەزانی هیچ کێشەیەکم نیە لەگەڵ ئەوەدا بەڵام ئەی کارەکانت چی؟"ووتی کاتێک چاوی داخستبوو و چێژی ئەبینی لە ماچەکانی جونگکووک
جونگکووک برۆی گرژ کرد ئێستا کەی کاتی کارە لەکەشێکی هێندە ڕۆمانسی دا؟

بێگومان جونگکووک بەڕێوبەری کۆمپانیایە و تای کارمەندیەتی

"کارەکان گرینگ نین دەی با بخەوین ئەمەوێ لەباوەشت بخەوم"لەگەڵ تەواوکردنی قسەکەی ڕاکشا و تایهیۆنگیشی خستە سەر جەستەی خۆی

تایهیۆنگ سەری لەسەر سینگی جونگکووک دانا بەبزەوە گوێی بۆ لێدانەکانی دڵی ئەگرت زۆری نەبرد هەردووکیان کەوتنە خەوێکی قوڵەوە

تایهیۆنگ سەری لەسەر سینگی جونگکووک دانا بەبزەوە گوێی بۆ لێدانەکانی دڵی ئەگرت زۆری نەبرد هەردووکیان کەوتنە خەوێکی قوڵەوە

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

«ئەوان ئارامین بۆ گیانی یەکتر»

292 words>>>

زۆربەی ئەپرسێ تای تۆپە یان جونگکووک ئازیزن خۆم تای تۆپم باشە بەڵام کێشەم نیە و هەردووکیشی ئەخوێنمەوە ئەوەتا ئەمەشیان کووک تۆپە گرینگ شێوازی نوسین و بیرۆکەیە نەک ئەوەی کامیان تۆپ بن🥰💕.

ᴛᴀᴇᴋᴏᴏᴋᵒⁿᵉˢʰᵒᵗWhere stories live. Discover now