شوێنی منیان لە دڵی گرتەوە
مەگەر زوڵمی لەمە گەورەتر هەیە.دووای ئەوەی مێلینا لەگەڵ جین هەموو شتێکیان ئامادەکرد و پاشان پەڕۆیەڪیان لەسەر زەویەڪە
ڕاخست و پاشان دەستین کرد بە خواردن و دوای نان خواردن بەنێو دارستانەکە دەگەڕان.دوایەوەی هەموو دارستان و زۆرینەی شوێن و ئاژەڵەکانیان بینی لەکۆتای دەستی یەکیان گرت و
بەڕێکەوتن بۆ گەڕانەوە بۆلای کەمپە خنجیلانەکەی.
"ئێ خۆشەویستم بێدەنگ مەبە قسەبکە"مێلینا
بە پەرۆش و شێتی و شیرینی تێکەڵ کرد بو وتی.
"ئایی ، مێلینا ساتێک دەمت دا نەخستوە لەو کاتەی هاتووین ئەتەوێت زیاتر قسەی چی بکەین"جـیـن
بەبێزاری وتی بەڵێ مێلینا لەسەرەتای هاتنیان بۆ
ئێرە قسەی دەکرد مێلینا دەستی جینی گرت و
وەستاندی و ڕۆیشت بەردەمی و دەستی خستە
نێو دەسە گەورەو گەرمەکانی و سەیری چاوی کرد."هەمیشە حەزم کردووە قسەت لەگەڵ بکەم تەنانەت ئەگەر نەشزانم چی بڵێم،لەگەڵ تۆدا ئەتوانم هەزارە ها بابەت بکەمەوە تا قسە بکەم چونکە ئەو خۆشەویستیەی بۆ تۆ هەمە ڕۆژ بە ڕۆژ زیاد دەکات وە من هەست بە ئاسودەی و دڵخۆشی ئەکەم کە قسە بۆ تۆ ئەکەم وەک ئەوەی هیچ کێشەیەک بونی نەبێت لەم دنیایە بمبوورە ئەگەر هەندێک جار قسە زۆرەکانم بێزارت ئهکات بەڵام چی بکەم ئەمەوێت هەمیشە لات بم ئەگەر ڕێگایەک ئەزانیت تا بۆ یەک دەقەش دوور نەبیت لێم تکایە پێم بڵێ من ئامادەم هەموو شتێک بکەم تەنها دوو دەقە زیاتر لە دەورت بەڕێ بکەم ، ببورە خۆشەویستم گەر بە قسە زۆر و بێماناکانم بێزارت بکەم"مێلینا قوڕگی پڕ گریان بوو
چاوەکانی پڕ ئاو بوون جین هەناسەیەکی بێزاریی
دایەوەو پاشان بەسەر خۆی زاڵ بوو دەستی بە ڕوومەتی مێلیناوە گرت."ششش ، خۆشەویستم من تەنها گاڵتەم کرد"جین
بەنەرمی وتی و دەستی بە قژە ڕەشەکەی مێلینادا
هێنا ، و ماچێکی کورتی لێوی مێلینا کرد.
YOU ARE READING
بـەکارهێنەری شەو(ڪۆتای هاتووە)
Action"لەشەوێکی تارک و سامناک جەستەتم دەوێت بۆ ئەوەی ئارامی ناخم بدۆزمەوە"شەوێکی تۆقێنەر لەگەڵ ئەو بۆ ئەو هەموو دوونیایە. نوسەر:لارا