دڵێڪم هەیە لە ڕەگەزی بەرد زۆریش ناسکە.
جین کۆتا مستی لە جۆنگکوکدا ، جۆنگکوک بە
هەناسە توندی هەڵسایەوە ویستی لێی بداتەوە
سالی ڕۆیشتە نێوانیان بەگریانەوە توند باوشی
لە جۆنگکوکدا و پاشان بەگریانەوە وتی."جۆنگکوک تۆ بەگووێم بکە تکایە بۆستە لێتە پاڕێمەوە بۆستە قوربانی چاوت بم بۆستە"سالی
بەگریانەوە وتێ جۆنگکوک هەناسەیەکێ توڕەی
دایەوەو پاشان بەنەرمی باوشی لێدا جینی سەرۆک بە توڕەی لەسەر قدرمەکان دانیشت و دەستی بە لێویەوە دا کە خوێنی لێ دەهات پاشان سەیریی
سالی و جۆنگکوکی کرد کە چۆن بە خۆشەویستی یەوە ، باوشیان لەیەکتری داوەو سالیش لەنێو باوشی خۆی ون کردووەو دەگری.◁◁ - ▷▷
POV'MELENA || مانگی نۆڤەمبەر
لەپەنجەرەکەوە سەیری دەرەوەم دەکرد دووبارە
مانگی نۆڤەمبەرە ئەو مانگەی بە ئازار ناسراوەو
چوارشەمەی ئێورەی نۆڤەمبەریشە ئەو ڕۆژەییی
کە بەزۆرترین خۆ کوژی ناوبراوە باران بارینیش
بەردەوام خێراتر دەبوو وەکو ئەوەی ئازاری من و
مرۆڤانی وەکو من بە باران بارینەکەیان دەرببڕنن
هەورە قایمەکە لەسەر کورسیەکە دانیشت بووم
لەم دیوی شوشەی باڵەکۆنەکە سەیری دەرەووەم
دەکرد و لەسەر کورسیەک دانیشت بووم دەستم
لەسەر سکم دانابوو بیرم لەوە دەکردەوە دەبێت
کوڕ بێت یان کچ ئەگەر لەدایک بێت دەبێت زۆر
سەرزەنشتم بکات بەهۆی دایکێکی خراپم یان
هەست بکات یۆنگی باوکی نیە هەست بەخراپی
بکات سەبارەت بەخۆی یان ئازار و نەفرەت لەمن
بکات بەڵام بەڕاستی هەموو هەوڵی خۆمە دەم
بۆ ئەوەی بیکەمە دڵخۆشتڕین منداڵ نەک وەڪو
من دڵ شکاوێک.ئەی یۆنگی ژیانی بەهۆی منەوە چی لیدێت یانی
دەبێت بەهۆی منەوە ببەسترێتەوە من بەڵێنم بە
خۆم داوە گەر هاوسەرگیریش بکەین ئەوە من
هەرگیز ڕێگری لێناکەم لەوەی لەگەڵ هەر ئافرەتێک
بێت نازانم بۆچی ئافرەتێکی پیسی وەکو منی بەدڵە لەکاتێک من ناشرینم و پاکیز نیم بەڕاستی هەست بەتاوان دەکەم زۆر دڵم زۆر ئازاری هەیە.
YOU ARE READING
بـەکارهێنەری شەو(ڪۆتای هاتووە)
Action"لەشەوێکی تارک و سامناک جەستەتم دەوێت بۆ ئەوەی ئارامی ناخم بدۆزمەوە"شەوێکی تۆقێنەر لەگەڵ ئەو بۆ ئەو هەموو دوونیایە. نوسەر:لارا