¹³||پلان

33 9 11
                                    

ڕێـگـای مـن دڕڪاویـیە
ئـەوەی قاچی خۆشەوێت با نەیەت.

ڕێـگـای مـن دڕڪاویـیەئـەوەی قاچی خۆشەوێت با نەیەت

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.





جین بە لاچاوێک سەیری مێلینای کرد چۆندە لەرزێت هەموو گیان فرمێسکی چاوی نەدەوەستا لە نێو شۆکدا بوو کچی داماو لەنێو ئازار و شۆک نقوم ببو
ئەو پیاوەیش سەیری ملی کرد کە پڵەی لەسەر بوو هەستی بەتوڕەبوونێک دەکرد لەناخی پاشان چاوی لەسەری لاداو سەیری پێشی خۆی کرد و بەردەوام بوو لە شۆفێری نەیەویست زیاتر باروو دۆخی بشێ وێنێت بۆیە تەنها بێدەنگ بوو.






دووای ماوەیەکی درێژ گەیشتنە خانوی کەنار دەریا
بارانی بەتینیش بەردەوام بوو لەبارین و هەورە تریشقەکان وەکەوەی هاواری دۆخی مێلینا بکەن
دەنگیان دەدایەوە بارانیش وەکو خێرای ڕشتنی فرمێسکی مێلینا دەبارێت وەک ئەوەی ئەمشەویی
یەڵدا شایەتحاڵی باروو دۆخی مێلینا بکەن وەکوو
ئەوەی بزانن مێلینا خراپە ئاسمان دەگریا و هەورەکان ئازارەکانیان دەردەبڕی.




جین لە ئۆتۆمبێلەکە دابەزی و دەرگای ئۆتۆمبێلەکەی داخست و دەیتی بەڕووخساری هێنا پاشان ڕۆیشت و مێلینای وەکو بوک هەڵگرت ئۆتۆمبێلەکەی داخست
و بەرەو خانوەکە ڕۆیشت مێلینا وەکو پەیکەری بەستوی لێ هات بوو تەنها هەنسکی دەدا و دەگریا.



بینینی ئەوەی چوار کەس لەپێش چاوی ئەو مردن باوەڕ پڕنەکراوە بەتەواوی شۆک ببو ئەوە بۆ ئەوو زۆر زۆر بوو زۆر لەوویش زیاتر کە جین جیهێشت.





جین دەرگای ماڵەکەی کردەوەو پاشان دای خست
مێلینای لەسەر زەویەکە لای ئاگردانەکەدانا و ئاگر دانەکەی داگیرساند پاشان ڕۆیشت و پەنجەرەکانی
داخست و پەردەڪانی دادایەوە گۆڵۆپەڪانیشـی بەکوژاوەی هێشتاوە پاشان ڕۆیشت و لەنێو دۆڵابە
خنجیلانەکە جلی بۆ خۆی و بۆ مێلینایش دەرکرد.




سەرەتا خۆی گۆڕی جلێکی وەرزشی گەرمی پۆشی
قژی ئاوی لێ دەچۆڕا بەخاولی کەمێک سڕیتی و قژی بە پرش و بڵاوی لەسەر چاوی بوو ئەو زۆر دڵبەر بوو بەو شێوەیە،پاشان بەرەو مێلینا ڕۆیشت
و بەتانیە تەڕەکەی لێکردەوە لە دەورو پشتی.







بـەکارهێنەری شەو(ڪۆتای هاتووە)Where stories live. Discover now