comeback

734 68 124
                                    

لەسەر جێگاکەی ڕاکشاوە و بەبێدەنگی ئەگریت
ماوەی یەک هەفتەیە ئەوی نەبینیوە
یەک هەفتەیە بۆنی نەکردووە
یەک هەفتەیە باوەشی لێ نەداوە
یەک هەفتەیە پێکەنینەکەی نەبینیوە
یەک هەفتەیە دەستەکانی نەگرتووە
یەک هەفتەیە هەستی پێی نەکردووە
یەک هەفتەیە چاوە ڕەشەکانی نەبینیووە
هێندە بیری ئەکات خەریکە گیان ئەدا
بۆ یەکجاری تر بینینەوەی
بۆ یەکجاری تر لەباوەش گرتن و بۆنکردنی...

ئاخر ئەوان زۆر ئالوودەی یەکتر بوون بەجۆرێک یەک ڕۆژیان بەبێ بینین و بۆنکردنی یەکتر تێپەڕ نەئەکرد

لەسەر شتێکی زۆر بچووک و بێ مانا شەڕیان کردووە وە هیچ کامێکیشیان ئامادە نین بچنەوە لای ئەوەی تریان بۆ ئاشتبوونەوە

لەکۆتایی دا تای بڕیاری دا پێ لەغرووری خۆی بنێت و بڕوات بۆ لای تەنانەت ئەگەر ئاشتیش نەبنەوە هەرنا ئەیبینێت و دڵی ئارام ئەبێتەوە

بەکزی هەستایەوە و چوویە گەرماوەکە
جلێکی ئاسایی پۆشی و ڕۆیشتە دەرەوە
بەرەو ماڵی خۆشەویستە دڵ ڕەقەکەی
تەنانەت چۆن توانی هێندە بێ باک بێت و
بۆ جارێکیش بێت پەیوەندی پێوە نەکات؟

لەبەردەم دەرگاکە وەستاوە و گشت گیانی ئەلەرزێ
دڵی خەریکە بێتە دەرەوە لە قەفەزی سینگی
بە زۆر توانی پەنجە بە زەنگەکەوە بنێت
بەزۆر خۆی گرتبوو نەگریت

دەرگاکە کرایەوە و جونگکووکێکی ماندووی دەرخست هێندە ماندوو بوو هێندە بێ هێز بوو
وەک ئەوەی ماوەی چەند ڕۆژێک بێت نان و ئاوی نەخواردبێ ژێر چاوەکانیشی ڕەش ببون
بێگومان لەتای باشتر نەبووە ئەویش~

بۆ ماوەیەک لەیەکتر ڕامان بێ هیچ قسەیەک
دوای ساتێک بەیەکەوە و لەیەک کاتدا خۆیان هەڵدایە باوەشی یەکتر و دەستیان کرد بە گریان
هێندە تووند یەکتریان لەباوەش گرتبوو وەکو ئەوەی بیانەوێت تێکەڵ بەیەکتری ببن و ببن بەیەک جەستە
هەستیان بە لێدانی دڵی یەکتر ئەکرد

"من...من ب..بیرم ئەکردی زۆر...زۆر"تای بەهۆی هەنسکە بەرزەکانیەوە بەزۆر توانی ئەو چەند ووشەیە بڵێت کاتێک سەری نوقمی ملی کووک کردبوو و ئەگریا هەردووکیان ئەلەرزین

"ببورە ببورە زۆر داوای لێبوردن ئەکەم تکایە من ببورە دڵە جوانەکەم"جونگکووک بەگریانەوە
داوای لێبوردنی ئەکرد

لەکۆتایی دا هاتنە دەرەوە لەباوەشی یەکتر
تای فرمێسکەکانی کووکی سڕییەوە و هەردوو چاوە جوانەکانی ماچ کرد

"ششش تەواو منیش داوای لێبوردن ئەکەم تکایە با جارێکی تر هەرگیز شەڕ نەکەینەوە"لێوی خوارەوەی شۆڕ کرد و بەچاوێکی پڕەوە ووتی

جونگکووک هەردوو ڕوومەتی گرت و ڕووخساریانی نزیک کردەوە لەیەک ماچێکی نەرمی لەسەر لێوەکانی دانا

"هەرگیز ناهێڵم جارێکی تر هیچ شتێک لەیەکمان دووربخاتەوە تەنانەت نازانی ئەم هەفتەیەم چەنێک سەخت بووە بێ تۆ سوێند دەخۆم ئەگەر تۆ ئەمڕۆ نەهاتبای من دەهاتم بۆلات"دووبارە تای خستەوە باوەشی خۆی و بەچرپەوە وشەکانی دەردەبڕی بۆی

ڕاستە تەنیا یەک هەفتە لەیەک دوور بوون
بەڵام ئەم هەفتەیە زۆر شتی فێر کردن
فێری کردن کە ئەوان بەبێ یەکتری هیچ نین
فێری کردن نرخی یەکتر بزانن
فێری کردن ئەوان تەواوکەری یەکترین
فێری کردن ئەوان هەموو شتێکن بۆ یەکتری
گرینگ نیە چەنێک شەڕ ئەکەن و لەیەکتر توڕە ئەبن
لەکۆتایی دا هەر ئەبێ بگەڕێنەوە بۆ باوەشی یەکتر

ڕاستە تەنیا یەک هەفتە لەیەک دوور بوونبەڵام ئەم هەفتەیە زۆر شتی فێر کردنفێری کردن کە ئەوان بەبێ یەکتری هیچ نینفێری کردن نرخی یەکتر بزاننفێری کردن ئەوان تەواوکەری یەکترینفێری کردن ئەوان هەموو شتێکن بۆ یەکتریگرینگ نیە چەنێک شەڕ ئەکەن و لەیەکتر توڕە ئ...

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

«چەنێک جوانە هەبوونی ئێوە
لەنێو ئەو هەموو جەنجاڵی و سەرقاڵیەی ژیاندا»

چۆن بوو بەلاتانەوە؟
دوو مۆمێنتی تری زۆر جوانم لە مێشکە
تەنانەت دەسپێکەکەشیانم نوسیوە
بەڵام بەدڵم نیە نازانم بۆ ناتوانم وشەکان ڕێک بخەم وەک ئەوەی ئەمەوێ☹️💔.

Love all🥹💋.

476 words🫶🏻.

ᴛᴀᴇᴋᴏᴏᴋᵒⁿᵉˢʰᵒᵗWhere stories live. Discover now