((بۆ یەکتر))
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|جۆنگکووک:باوکە .(زەردەخەنەی بۆ باوکی کرد ،بۆ پاشای گەورە جیۆن جوویانگ)
جوویانگ:سڵاو جۆنگکووک،ئایا ئامادەن؟
جۆنگکووک:هەموومان ئامادەین.
جوویانگ:بانگێشت نامەکە لای یوونگیە؟
جۆنگکووک:بەڵێ.
جوویانگ:کەواتە بابڕۆین.(ئەوان لە شانشینێکی تر داوەت کرابوون،بۆ ماوەیی چوار حەفتە لەوێ ئەمێننەوە)
(شانشینی بووسان لەلایەن جیۆن جوویانگ بەڕێوە ئەبردرێت،ئەو پاشاییە ،شاژنەکەشی ناوی جووڵیە،جۆنگکووک جێگرەوەی باوکیەتی)
(جۆنگکووک خووشکێکی بچووکیشی هەیە کە پازدە ساڵانە ،خۆی بیست و یەک ساڵە،تەنها ئەم دوو منداڵە سەر بەم خێزانەن واتە جیۆنەکان لە چوار کەس پێکهاتبوون)
(یوونگی لەگەڵ کەسێکی تر کە ناوی جیمین بوو وەزیر بوون واتە کەسە نزیکەکانی جوویانگ بوون متمانە پێکراوترین کەسەکان بوون)
(بەهۆی ئەوەی جۆنگکووک جێگرەوەی ئەو بوو جیمینی لەلای ئەم دانابوو تاکوو لە هەموو شتەکان هاوکاری بکات،یوونگی و جیمین هاوسەر بوون)
(ئەو دووانەش گەنج بوون بەڵام زیرەک بوون زۆر زیرەکیش بوون،بۆیە پلەیەکی لەمجۆرە گەورەشیان هەبوو،ئەوان پێنج ساڵە هاوسەرگیریان کردووە)
(شانشینی بووسان ،خەڵکەکەی ناوی بەتەواوی دڵخۆش بوون یانی هیچ کێشەیەکیان نەبوو ئەگەر هەشیان با ئەوا زوو چارەسەر ئەکرا ،یاساکانی ئەم شوێنە دادپەروەرانە بوو)
(چەند شانشینێکی زۆر هەبوون سەرەکیترینیان شانشینی سیۆل بوو ،جا ئەم شانشینانەش کێشەیان نەبوو لەگەڵ یەک یانی لەگەڵ یەکتر تێکەڵ نین تا هەبێت)
(ئێستا جۆرج میکاویل شانشینی سیۆل بەڕێوە ئەبات پیاوێکی هەندێک بە تەمەنە بەڵام بەهرەمەندە ،جا وەک گووتمان شانشینی تریش زۆرە ئیتر بە پێی کات هەندێکی تر ئەناسین)
(جۆنگکووک و باوکی چوونە دەروازەکە خێزانەکەی و پاسەوانەکان لەوێ وەستابوون ،کەل و پەلەکانیشیان ئامادە بوو و هەڵگیرا بوو لە گالیسکەکان)
(جۆنگکووک زەردەخەنەیەکی کرد کە سەیری ڤیۆنی خووشکی کرد زۆر بە ژیکەڵەیی لەوێ وەستابوو،ڤیۆنیش زەردەخەنەی بۆ کرد)
(پاشاکە چووە سەر ئەسپەکەی ،دواتر دایکی جۆنگکووک جووڵی لەگەڵ ڤیۆن چوونە ناو گالیسکە شاهانەیەکە ،وەک ژوورێکی بچووک وابوو کە لەلایەن دوو ئەسپەوە و پاسەوانێک ئەرۆشت)

YOU ARE READING
For eachother_taekook
Historical Fictionجۆنگکووک پاشای داهاتووی شانشینی بووسانە،ئەم کەسە نادیارەی کە لە ناو ئەم بەهەشتەی ناوی ئەبرد دیتی و بە چەند چرکەیەک ئاشقی بوو ،ئەم کەسە نادیارە لە کوێ ئەبینێتەوە؟ جۆنگکووک ئەتوانێت بە کەسە نادیارەکەی بگات؟؟ taekook Starts:27/7/2024 Ends:.... Hope you...