Part-6

492 69 105
                                    

❤️❤️
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|

جین:بەداخەوەم کە ئەڵێم ئەو لەلایەن کەسێکەوە بردراوە و هی کەسێکی ترە...

(جۆنگکووک ڕێک لە جێگای خۆیدا ڕژا،یانی ڕژان ڕژانیش نا ،بەس هەستی بەدڵی کرد کە خۆشی نازانێت ئەم
دەنگە چیبوو لێی هات)

جۆنگکووک:ئۆو...(چاوی لەسەر تایهیۆنگ لادا ئەمجارە هیچ سەیری نەدەکرد)

(شەرمەزار بوو؟ یانیش چی؟ زۆر بە داخ بوو ،نەیئەویست کە...ئەی خوایە تازە شتەکە بوو جۆنگکووک خۆت نەئەبایە لەخۆڕا خۆشت بوێت)

جین:دەی بڕۆن بخەون کاتەکەی زۆر درەنگە.(تایهیۆنگ باسی ئەوەشی کرد کە جۆنگکووک تەنها یارمەتی دا گیو بهێنێتەوە ژوورەکەی)

جۆنگکووک:شەوتان شاد.(سەری بۆ جین نەوی کرد ،نەیئەتوانی سەیری تایهیۆنگ بکات و یەکسەر ڕۆشتەوە)

تایهیۆنگ:مامە.(بە بێزاری سەیری کرد)

جین:چی؟؟(تایهیۆنگ هەناسەیەکی قووڵی دا)

(جۆنگکووک کە چووە ژوورەکەی چەقۆکەی لە گیرفانی دەرهێنا و لەلایەکی دانا ،ئینجا چووە ڕاکشا و لێفەکانی بەخۆی دادا)

(سەیری گووڵە زەردەکەی سەر چەکمەجەکەی تەنیشتی ئەکرد ،ئەمە ئەوەبوو کە تایهیۆنگ پێی دابوو،دەستی بە ڕووخساری گرت)

جۆنگکووک:ئەی گەمژە بۆچی لێی نزیک بوویتەوە.(مێشکیشی هەمان قسەی پێ ئەگووت)

(بەس دڵی پێی ئەگووت کە ئەویش نزیک ئەبۆوە لێی،واتە ئەویش هیچ کێشەی نەبوو ،لەوانەیە تەنها گاڵتەی بە جۆنگکووک کردبێت)

-

ڤیۆن:کاکە دە هەستە دەی خێرا عەیبە وا لە خوارەوە چاوەڕێی تۆین.(جۆنگکووک چاوی کردەوە)

(شەو بەخۆی ئەگووت کە تەواو خەوی لێناکەوێت لە خەفەتان بەس ئێستاش بەزۆریش هەڵناستێت،بە ماندوویی هەستا،ئەتگووت قووڕی کێشاوە)

(چوو ڕووخساری شۆری و جلێکی لەبەر کرد ،سادە بوو بەڵام بۆ شازادەیەکی وەک جۆنگکووک زۆر تەواو بوو و لە پلەکەی ئەهات)

(لەگەڵ ڤیۆن ڕۆشتن،یانی ڤیۆن ماوەیەکی باشبوو ڕۆشتبۆ دەرەوە لە ژوورەکەی و بە جۆنگکووکی گووتبوو کە لە ژوورەکەی ئەبێت)

جۆنگکووک:هەر ئەوانن کە دوێنێ بینیمانن؟

ڤیۆن:نا برای پاشا نامجوون وخێزان و کووڕەکەی لێرەن،ئای کاکە بەس ئەگەر ئەیان بینی چەندە جوانن.(برای پاشا نامجوون؟ کەوایە دایک و باوکی تایهیۆنگ؟)

For eachother_taekookWhere stories live. Discover now