Part-2

305 66 225
                                    

❤️❤️
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|

جۆنگکووک:لەیسی ئەم پەڕە زەردە چی لێکردم؟

(جۆنگکووک ماوەیەکی زۆرە لە بەهەشتەکە دانیشتبوو ،باسی هەستەکانی ئەکرد بۆ خاتوو لەیسی،وە ناوەکەشی لە گووڵە زەردەکە کردە پەڕە زەردەکە)

(لەیسی دەنگێکی درووست کرد ،زیاتر بە بێزاری ئەچوو ،ئەمە ئەبوو ژوانێکی خۆی و جۆنگکووک بێت نەک کاک جۆنگکووک بێت و ئاشقی یەکێک بێت)

جۆنگکووک:ئەمەوێت بیبینمەوە.(سەری لەسەر پشتی لەیسی دانا کە دانیشتبوو لایەوە)

(لەیسیش چاوی داخست و سەری نەوی کرد ،خەوی ئەهات،جۆنگکووک خەوی زڕا بوو ئەوەندەی بیر لە عەبا ڕەشەکە بکاتەوە)

(وە هەر کاتێکیش بیری لێ ئەکردەوە ،دڵی دەستی ئەکرد بە خێرا لێدان و تەزوویەک بە ناو گەدەی تاکوو دڵی ئەڕۆشت،زوو زوو ناو دەمیشی وشک ئەبوو)

(زانی لەیسی خەوی دێت ،ئێستا بگەڕێنەوە باشترە ،چوونکە سبەی زووش ئەبێت دەست بکەنەوە بە گەشتەکەیان،هەستایەوە و قایشەکەی سەرپشتی لەیسی گرت بە نەرمی)

جۆنگکووک:بابڕۆین خاتوونەکەم.(لەیسی دەنگێکی دروست کردوو و هەستایەوە)

(جۆنگکووک چووە سەر پشتی لەیسی و گەڕانەوە ،لەیسی لە پێش چادرەکەی دانا و خۆشی چووە ژوورەوە،جلە قوورسەکانی داکەند و ڕاکشا)

(دەستی لەسەر دڵی دانابوو و چاوی داخستبوو،زەردەخەنەیەکی کرد کە ماچەکەی بیرهاتەوە،هەر بەجدی لێوی زۆر جوان بوو)

(یانی بەجۆرێک سەرنجبەر بوو کە حەزت ئەکرد تێرئەم لێوە ماچ بکەیت،وە دەستیشی چەندە درێژ و جوان بوون ،جۆنگکووک تفی زاری قووت دا)

جۆنگکووک:نەفرەتیانە بیر مەکەوە.(سەری خێرا ڕاوەشاند تا بیرکردنەوەکانی بڕۆن)

(دەمی و دەستی عەبا ڕەشەکە دوو شتی جوان ئەبوون لەسەر...، نا جۆنگکووک بیر مەکەوە بیر مەکەوە بیر مەکەوە،هەستایەوە و دەمووچاوی گرت)

(چادرەگەی کردەوە و هەناسەی قووڵی ئەدا خۆی ئارام ئەکردەوە،ئەمە لە کەیەکەوە بیرکردنەوەی بەمجۆرە دوور ئەرۆشت؟؟)

(یەکەمجاریەتی،تا ئێستا کەسێک لە ژیانی نەبوو کە بەمجۆرە جوان بێت بە جۆرێک بیرکردنەوەی بەمجۆرە بڕوات)

(سووپاسی خوای کرد کە ئارام بۆوە ،خێرا چووەوە سەر جێگاکەی و دەستی کرد بە ژماردن ئیتر تا ئەوکاتەی خەوی لێ ئەکەوت)

For eachother_taekookWhere stories live. Discover now