Part-7

432 55 10
                                        

❤️❤️
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|

تایهیۆنگ:ئەرێ زوو نییە بۆ ڕۆشتنەوە؟؟(نزیک ئەبوونەوە لە کۆشکەکە)

جۆنگکووک:لە دوای ئەم هەرایەی داتنا هەر ئەبێت ئەمە بکەین.

تایهیۆنگ:بەڵێ ئیتر من وەک کیم تایهیۆنگ ئەوە ئەکەم کە ئەمەوێت .(بە پۆزێکەوە گووتی،تۆزێکیش بێزار بوو بەوەی کە جۆنگکووک ئەمەی بە هەرا ناوناوە)

(یانی ئەم پیرەمێردە منداڵەکەی بەمجۆرە ئەشکاندەوە و قسەی پێ ئەگووت ئەویش هەروا دانیشتبا؟،ئایش ئەسڵەن بۆ گرینگی بە بیرکردنەوەی خەڵک ئەدات با هەرچۆنیان ئەوێ وا بیربکەنەوە)

(تایهیۆنگ هەنگاوەکانی خێرا کرد ،جۆنگکووک سەیری کرد ،ئەمە چی بوو لە ناکاو؟ تایهیۆنگ نەیگووت زووە بۆ رۆشتنەوە و ئێستاش خۆی پەلەیەتی؟)

(ئەبێت بە قسەکەی تێکچووبێت؟ یانی بروا ناکات ئەمە شتێک بێت تایهیۆنگ تووڕەبکات؟ ئاهــ ئێستا چی بکات؟؟ داوای لێبووردن بکات؟)

(تایهیۆنگ بە گەمژەی نازانێت بۆ شتێکی ئاوا بڵێت ببوورە؟ یانی لەوانەیە هەر تووڕە نەبێت و جۆنگکووک بەهۆی بیرکردنەوەی زۆر بەمجۆرە ئەیبینێت)

(بەس پێش ئەوەی قسەیەک بکات گەشتنە پێش دەرگا گەورەکەی کۆشکەکە ،دەرگاکە کرایەوە دوای یەکتۆز،چوونە ژوورەوە)

(سایرنی دایکی تایهیۆنگ لەوێ وەستابوو بە زەردەخەنەوە،جۆنگکووک لە جوانی دایکی تایهیۆنگ زەردەخەنەیەکی کرد)

سایرن:کەواتە کووڕەکان چیتان کرد؟ پێم وابوو درەنگ تر ئەگەڕێنەوە.

جۆنگکووک:زووتر هاتینەوە چوونکە تایهیۆنگ وایکرد کە..ئاا.(تایهیۆنگ شەقێکی لە قۆڵی جۆنگکووک دا)

سایرن:ئای خوایە دیسان چیت کرد تایهیۆنگ؟(هەناسەیەکی قووڵی دا)

تایهیۆنگ:هیچ نەبووە دایە دڵن...

سایرن:شش پێم گووتی کە هیچ مەکە.(تایهیۆنگی بێدەنگ کرد پێش ئەوەی هیچ درۆیەک بکات)

تایهیۆنگ:ئاشکرا نەبووین یانی نەیان زانی کە منم یان جۆنگکووک.

سایرن:ئای جۆنگکووک ببوورە تایهیۆنگ هەندێک سەر بە کێشەیە .(تایهیۆنگ بە بڕواپێنەکراوی سەیری دایکی کرد)

جۆنگکووک:نا هیچ کێشە نییە .(تایهیۆنگ بە مۆڕەوە سەیری دایکی و جۆنگکووک کرد،ئینجا خێرا لەوێ رۆشت)

سایرن:وازی لێبێنە ،وەرە بچین چایەک بخۆینەوە؟

جۆنگکووک:بێگوومان.(ئای تایهیۆنگ چەندە بە نازداری ڕۆشت یانیش مۆڕەکانی عەلەساس خۆی تووڕە و ترسناک دەردەخات بەس هەموو شتێکی جوان بوو بێجگە لەوە)

For eachother_taekookWhere stories live. Discover now