°بـەشـی یـەکـەم°

431 75 137
                                    

هـیـوادارم بـەدڵـتـان بـێـت

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

هـیـوادارم بـەدڵـتـان بـێـت

𝖶𝗋𝗂𝗍𝖾𝗋 𝖬𝖺𝗋𝗒𝖺∡

....

بە هێواشی سەرم لەسەر پەنجەرەی پاسی کۆلێژەکەم دانا و سەیری دەرەوەم دەکرد

کەشوهەواکەی زۆر باش بوو بەیانی زوو بو بۆیە خۆر بە تەواوی خۆی نیشان نەدابوو

هێشتا بە تەواوی نە چوینەتە نێو وەرزی پایز ئەمڕۆ 15ی ئەیلوول'ە هێشتا شەش ڕۆژ ماوە بۆ وەرزی پایز

گوێم لە دەنگی پێکەنینێک بوو پێکەنێنک دەموویست هەمیشە گوێم لێبێت ئاخر ئەو بۆ من زۆر تایبەتە

بە هێواشی سەرم لەسەر پەنجەرەکە لادا و لە دوورەوە سەیریم دەکرد ... ئەو لەگەڵ هاوڕێکانی دڵخۆشە کەوایە منیش دڵخۆشم

ئۆهـ لە کۆتایدا هاوڕێ ئازیزەکەم جیمین

جیمین هاتە لام و لە ئەحواڵی پرسیم من ئێستا زۆر باشم وە دڵخۆشم چونکە تێی من دڵخۆشە :)

منیش هەمان شتم کردەوە بەرامبەر جیمین ئەویش باش بوو

لە ڕێگادا باسی چەندین شتی جیاوازمان کرد لەگەڵ جیمین باشە جیمین باشترین هاوڕێی منە و هیچ شتێکی لێ ناشارمەوە بەڵام ... هێشتا شتێک هەیە لەوم شاردۆتەوە

نهێنیە بچوکەکەم نامەوێت جارێکە کەس بیزانێت تەنها برا گەورەکەم دەزانێت کە ئەویش دڵنیام لای کەس باسی ناکات

باشە کۆلێژەکەمان زۆر دوور نەبوو هەر 20 خولەکێ ڕێگا بوو وە گەیشتین بەوێ

لە ناو پاسەکە هەمووی بە سەرە ئەڕۆیشتە خوارەوە بۆ ئەوەی پەشێوی درووست نەبێت ڕێکەوت وابوو من و چاو کاڵەکەم بەیەکەوە بڕۆینە خوارەوە

لە کاتی ڕۆیشتنە خوارەوە بەریەک کەوتنی جەستەیمان هەبوو من تەنها کەمێک سەرسام بووم و بزەیەکی شەرمنانەم کرد ... ئەو بەریەک کەوتنەم بە دڵ بوو

لە کۆتایدا ڕۆیشتمە خوارەوە چونکە پێویست بوو .. چەند چرکەیەک چاوەڕێی جیمینی ئازیزم کرد ئەویش لە ناو پاسەکە هاتە خوارەوە و هەردووکمان بەیەکەوە ڕۆیشتینە نێو کۆلێژ

کۆلێژەکە لەوە گەورەترە کە هەر یەکێک بیری لێ دەکاتەوە من ساڵی دووەممە لێرە بەڵام هێشتا هەندێک شوێن هەن کە پێیان نازانم

من و جیمین بە بێدەنگی و بە ئارامیەوە بە ڕێڕەوەکاندا دەڕۆیشتین و نزیک بووینەوە لە پۆلەکەمان

من و جیمین لە بەشی دەرمانسازیدا دەخوێنین هەدووکمان دووەم ساڵمانە

کاتێک من هاتمە ئەم کۆلێژە وا ڕێکەوت بووە من و چاو کاڵەکەم لە هەمان بەش بین و لە هەمان پۆل من هەر لەسەرەتا لە یەکەم یەکتر بینینمان ئەوم خۆش ویست وە ئێستاش بەردەوامم لە خۆش ویستنی ...

لە کۆتایدا من و جیمین لەسەر ڕەحلەکانمان دانیشتین

من و جیمین لە ڕەحلەی سێیەم لای پەنجەرەکە دادەنیشتین چاو کاڵەکەشم لە ڕەحلەی دووەمی ناوەڕاست

شوێنەکانمان زۆر گونجاو بوو دەمتوانی زۆر بە ئاسانی لە نێو دەرسدا لە ڕوخسارە بێوێنەکەی بڕوانم

ئەو دیار بوو پێش من گەیشتۆتە پۆل خەریکی پێداچوونەوەی وانەکانی بوو ئەو قوتابیەکی زیرەکە زۆر

بەڵام من هەست ئەکەم زۆر تەمبەڵ بوومە ئاخر چۆن زیرەک ئەبم لە کاتێکا ئەسڵەن من نازانم ڕووخساری پڕۆفیسۆرەکەمان چۆنە لەبەر سەیر کردنی ئەو؟

هێشتا لە قۆناغی یەکەمی کۆلێژ باشتر بووم بەڵام ئەمساڵ خراپ بۆی وێرانم ... هیوادارم ئەویش هەستێکی بۆم هەبێت :)

سەرم لەسەر ڕەحلەکە دانا دووایی ئەوەی شتی پێویستم بۆ ئەو دەرسە دەر هێنا کە هەر کتێب و دەفتەر و قەڵەم بوو

دووبارە لەوم دەڕوانی ئاخۆ دەبێ هەست بە خۆشەویستی من بکات؟ دەبێ منی خۆش بوێت؟
تەنها هیوا دەخوازم کۆتاییەکی خراپ و دڵ شکێنەرمان نەبێت بەیەکەوە

پڕۆفیسۆرە بێزارکەرە بەردەوام بوو لە دەرس وتنەوە دوودوو هیچ تێناگەم دە تۆزێک بێ دەنگ بە بۆ خاتری خوا با خەیاڵێکی جوان لەگەڵ ئەسمەرەکەم بکەم

ڕووخسارێکی گرژوومۆنم پۆشی لەبەر ئەو بێزارکەرە و سەرم لەسەر ڕەحلەکە هەڵگرت جیمین تێبینی ڕووخساری کردم و لێی پرسیم کە باشم ؟ یاخوود چیمە ؟

منیش تەنها وتم باشم و هیچی تر نا

.
.
.

تەنها پێشەکی بوو لە هەڵەی ڕێنووسی ببوورن و ڤۆت و کۆمێنت لەبیر مەکەن 🖤

𝖶𝗋𝗂𝗍𝖾𝗋 𝖬𝖺𝗋𝗒𝖺∡

20vot+50coment=new part

𝐌𝐲 𝐋𝐢𝐭𝐭𝐥𝐞 𝐒𝐞𝐜𝐫𝐞𝐭 \ 𝐕.𝐊 Where stories live. Discover now