هـیـوادارم بـەدڵـتـان بـێـت
چـێـژ وەرگـرن لـە خـوێـنـدنـەوەی کـۆتـا پـارت
𝖶𝗋𝗂𝗍𝖾𝗋 𝖬𝖺𝗋𝗒𝖺∡
....
لە سووچێکی ئەم هۆڵە گەورەیەدا دانیشتبووم بە ڕوخسارێکی پڕ خەمەوە
ئاخر خۆ وتم نایەم وازم لێبێنن .... ژیانی من هەمووی سەختی بووە هەموویی ئازار بووە ... مەگەر ساتێ هەبووە من دڵخۆش بم؟
دەمەوێت بەرەو خۆشی بڕۆم بەڵام ئازارەکان وازم لێ ناهێنن ... جۆرێکم لێهاتوە ئیتر بیر لە وشەی خۆشی ناکەمەوە لە ژیانم
دە تخوا با ساتێ منیش دڵخۆش بم بێ خەم و ئازار دوور لە مەینەتی ژیان وەک هەر کەسێکی ئاسایی
... خۆ من هێشتا ئامادەنەبووم ئامادەنەبووم تۆو هاوسەرەکەت بەیەکەوە ببینم تـێـیچی دەبوو من لە شوێنی ئەو ئافرەتە بووبام؟ دەستە گەورەکانت لەسەر کەمەرم بووبا و بە چاوی خۆشەویستی سەیرت کردبام و نـاوت بـردبـام ئـازیـزم
مێشکم زۆر ماندووە تەنانەت نازانم چۆن بەرگەی ئەو هەموو ڕووداوە بە ئازارانە دەگرێت ... با باسێکی دڵی ورد و خاشیشم بکەین کە ئامادە نیە ئازاری هەڵبڕێژێ بۆ کەس و تەنها و تەنها بەردەوامە لە خۆشویستنی ئەو
خۆ منیش دەزانم خۆشویستنی تۆ بەس ئازارە بەڵام نە مێشکم قبووڵی دەکات و نە دڵیشم دەوەستێت لە خۆشویستنت
پێتان بڵێم جیاوازی نێوان مردن و خۆشەویستی تاک لایەنە چیە؟ مردن جارێکە و دەمری .... بەڵام خۆشەویستی تاک لایەنە ژەهراویە ڕۆژ بە ڕۆژ لاوازترت دەکات و هەموو ڕۆژێکت لێ دەکات بە مردن بە کورتی واتا هەموو ڕۆژێک دەمریت
برواکەم لەوە زیاتر بیر بکەمەوە مێشکم لە دەست دەدەم .... بۆ مەگەر لە دەستم نەداوە؟
ڕووخسار و جەستەم دەستیان کردووە بە دەربڕینی ئازاری ناخم .... هێشتا ئەوە چارەگێکیشی نیە ... وشەیەک نایەتە سەر زارم بۆ دەربڕینی ئازارەکانم ئێ خۆ هی دەربڕین نین ... تەنها خۆم ئازاردەدەن
YOU ARE READING
𝐌𝐲 𝐋𝐢𝐭𝐭𝐥𝐞 𝐒𝐞𝐜𝐫𝐞𝐭 \ 𝐕.𝐊
Acciónتـەواوبـووە✔︎✔︎ مـن و تـۆ نـەبــوویـن بـە ئــێــمــە ! 𝐒𝐭𝐚𝐫𝐭 25\7\24 𝐄𝐧𝐝 18\10\24 𝐖𝐫𝐢𝐭𝐞𝐫 𝐌𝐚𝐫𝐲𝐚! ژانـەر خـەمـنـاک ⚠بردنی هەر بیرۆکەیەک بەبێ پرس نەزانی خۆت دەردەخات ⚠